یەکە سەربازییەکان
یەکەی سەربازی یاخود وەحدەی عەسکەری (بە ئینگلیزی: Military Unit)، بەو کۆمەڵانە دەوترێت کە هەریەکێکیان ناوێکیان هەیە و ژمارەیەک سەرباز و جۆری ئەرک لە خۆدەگرن و فەرماندەیەکیان هەیە، هەندێک لە یەکەکان بە کۆمەڵێک سەربازی کەم و هەندێکیشیان بە هەزاران سەربازی تێدایە و فەرماندەکانیان بەپێی پلەی سەربازی جیادەکرێنەوە.
| ناوی کوردی | ناوی عەرەبی | ئەفسەر | درووستبوونی یەکە | ژمارەی سەرباز |
| بەش | قسم | سەرباز بۆ عەریف | بەشێکی پیادەی بچووک | ٢ بۆ ٤ کەس |
| پاژ یاخود گرووپ | جماعة یاخود طاقم | عەریف بۆ ڕەقیب | بەشێکی پیادەی بچووک | ٨ بۆ ١٢ کەس |
| دەستە | حظيرة | رەقیب بۆ یاریدەدەری یەکەم | بەشێکی پیادەی بچووک | ٨ بۆ ١٢ کەس |
| پەل | فصيلة | جێدار بۆ پێشەنگ | زیاتر لە ٢ گرووپ یان دەستە | ٢٦ بۆ ٥٥ کەس |
| لق | سریة | پێشەنگ بۆ پێشڕەو | ٢ بۆ ٨ پەل | ٨٠ بۆ ٢٢٥ کەس |
| کەرت | کتیبة | پێشڕەو بۆ سەرهەنگ | ٢ بۆ ٦ لق | ٣٠٠ بۆ ١٣٠٠ کەس |
| بەتالیۆن | فوج | پێشکار بۆ سەرتیپ | زیاتر لە ٢ کەرت | ١٠٠٠ بۆ ٣٠٠٠ کەس |
| تیپ، هێز | لیواء | سەرهەنگ یان سەرتیپ | ٣ بۆ ٦ کەرت | ٣٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ کەس |
| لەشکر | فرقة | سەرتیپ یان سالار | ٢ بۆ ٤ تیپ | ١٠ بۆ ٣٠ هەزار کەس |
| قۆڵ | رتل | |||
| گەلە | فیلق | سالار یاخود سەردار | زیاتر لە ٢ لەشکر | ٤٠ بۆ ٨٠ هەزار کەس |
| سووپا | جیش | سەردار یان سەرداری یەکەم | ٢ بۆ ٤ گەلە | ١٠٠ بۆ ٢٠٠ هەزار کەس |
| بەرەی جەنگ | جبهة حربیة | سەرداری یەکەم یان شکۆدار | ٢ سووپا یان زیاتر لەگەڵ هێزی ئاسمانی و ئاوی | ٤٠٠ هەزار بۆ ١ ملیۆن کەس |
| ناوچەی سەربازی | منطقة عسکریة | سەرداری یەکەم یان شکۆدار | چوار بەرەی جەنگ | ١ بۆ ١٠ ملیۆن کەس |
سەرچاوەکان
2285 بینین