ناوهڕۆك
ناساندن
بەشی زانستە سیاسییەکان (بە عەرەبی: العلوم السياسية، بە ئینگلیزی: Political Science)، یەکێکە لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان (Social Science/ Sociology) کە پەیوەستە بە خوێندن و شیکارکردنی یاسا و ڕێساکانی وڵات و هەموو بابەتەکانی پەیوەندیدار بە وڵاتەوە وەکوو بیروباوەڕی سیاسی و چالاکییە سیاسییەکان و خوڕەوشت و سیفاتی سیاسی، پەیوەستە بە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی نێوان وڵاتان تاوتوێ دەکات.
هەروەها گەشەپێدانی مرۆیی و ئابووری سیاسی و سیستەمە سیاسییەکان لە خۆدەگرێت، شیکارکردنی ئەو یاسایانەیە کە سیستەمی وڵاتێك پەیڕەوی دەکات.
قۆناغەکانی خوێندن
خوێندن لەم بەشە بۆماوەی چوار ساڵە، بە زمانی عەرەبی و کوردییە، هەردوو دەرچووی بەشی زانستی و وێژەیی دەتوانن لەم بەشەدا بخوێنن، ئەم کۆلێژە لە دڵخوازاترین کۆلێژەکانە لە لای خوێندکارانی بەشی وێژەیی و هەوڵی زۆری بۆ دەدەن، دەرچووی ئەم بەشە لە دوای تەواوکردنی ماوەی خوێندن دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستە سیاسییەکان، پاشان دەتوانێت بەردەوامی بە خوێندنەکەی بدات بە خوێندنی(ماجستێر و دکتۆرا).
تایبەتمەندی و سیفاتی بەشی زانستە سیاسییەکان
- لێهاتوویی لە شیکارکردن و شیکردنەوەی بابەتە سیاسییەکان.
- بە ئاگابوون لە بارودۆخی سیاسی وڵات.
- گەڕان و بەدواداچوون بۆ بابەتەکان.
- گرتنی ڕەخنەی بنیاتنەر و بوونی هزری فراوان، پێویستە کەسی سیاسی توانای ڕەخنەگرتنی هەبێت، لە هەمان کاتدا پاڵپشتی بیرۆکەکانی خۆی بکات و بیانخاتە ڕوو بە بەڵگەی بەهێز و قایلکەر.
- بوونی کەسایەتیەکی بەهێز و بەتوانا.
- زمان پاراوی و بوونی توانای گفتوگۆکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی تر و لێهاتوو بێت لە قایلکردن و ڕازیکردنی کەسی بەرامبەر و گەیاندنی مەبەستەکەی بە شێوازێکی ئاسان و سادە بە زۆرترین کەس.
- لێهاتوویی هەبێت لە نووسین چونکە زۆر گرنگە کەسی سیاسی دەستی نووسینی هەبێت بە شێوازی ڕێك و دروست، هەروەها ئەم پسپۆڕییە پەیوەستە بە نوسینەوەی ڕاپۆرت و توێژینەوە و وتاری تایبەت هەیە لەسەر ناوەڕۆكی کێشە سیاسییە باوەکانی وڵات.
- بوونی حەزی نوێگەری و داهێنان، زۆر گرنگە کەسی سیاسی بیرۆکەی نوێی پێبێت تا یارمەتیدەری بێت بۆ گەیشتن بەچارەسەرکردنی کێشەکان.
- خاوەن یادگەیەکی بەهێز و زیرەك.
- وردکار و دووربین، خاوەن بیر و تێڕوانینی قوڵ و لۆجیکی.
- حەزی یارمەتیدان و هاریکاری کەسانی تر.
- ڕاستگۆیی و ڕاسپاردە پارێز.
- ئارامی و پشوودرێژی، دووربوون لە توڕەیی و هەڵەشەیی لە کاتی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەدا.
- قبوڵکردنی جیاوازییەکانی کولتووری و گەلان و هەمەجۆر.
بوارەکانی کارکردن
بوارەکانی کارکردن لەم پسپۆڕییەدا زۆر و هەمەچەشنە، و سنوردار نییە.
- دەتوانێت لە بواری شیکارکردن و ڕاوێژکار و ڕاگەیاندنی سیاسی کاربکات.
- دەرچووی بەشی زانستە سیاسییەکان دەتوانن وەکوو شیکار و توێژەری سیاسی کاربکەن، هەروەها دەتوانن وەکوو بەڕێوبەری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیش دەستبەکار بن.
- دەرچووی ئەم بەشە بۆی هەیە دەستبەکار بێت لە پیشە دبلۆماسیەکان و وەزارەتەکان.
- دەتوانن لە وەزارەتی دەرەوە و سەفارەتەکان دەستبەکار بن.
- دەتوانن وەکوو ڕۆژنامەنووسی سیاسی کاربکەن.
گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت
- زانکۆی سەڵاحەدین
- زانکۆی سلێمانی
- زانکۆی دهۆك