چەند ڕێگایەک بۆ فێربوونی زمانی نوێ

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-08-16-10:02:00 - کۆدی بابەت: 6316
چەند ڕێگایەک بۆ فێربوونی زمانی نوێ

ناوه‌ڕۆك

ڕێگاکانی فێربوونی زمانی نوێ

کڕینی فەرھەنگێکی باش

لەگەڵ ویستی تاک بۆ فێربوونی زمانی نوێ پێویستە فەرھەنگێکی باش تەرخان بکرێت، کە نزیکەی ٤٠٠٠٠ واتای وشە یان زیاتری تێدابێت، ھەروەھا شێوازی بەکارھێنانی فێرببیت، لەو ئامۆژگارییانەی پێویستە لەکاتی بەکارھێنانی فەرھەنگدا پەیڕەو بکرێن، ئەوەیە کە نابێت وەرگێڕانی پیتی بەکرێت و دووربکەوینەوە لە وەرگێڕانی یەکەمی، چونکە دەکرێت ھەندێک وشە زیاتر لە مانایەکیان ھەبێت، واباشترە بۆ فێربوونی وشەی نوێ کارتی کاغەز بەکاربھێنرێت، هەروەها وشەی بیانی تۆماربکرێت لە تەنیشت کارتێکی کاغەزییەوە و بەرامبەری ئەو وشە بێت کە بە زمانی دایکە، ھەروەھا باشترین ڕێگە بۆ فێربوونی وشەی نوێ ڕاھێنانە لەسەری بە شێوەیەکی ڕۆژانە.

ھاوسەنگی لە فێربووندا

فێربوونی زمانی نوێ خۆی دەگرێتەوە لە گەڕان بەدوای ھاوسەنگیدایە لە گوێگرتن و گفتوگۆکردن و نوسین و خوێندنەوە، لەکاتی گرنگیدان تەنھا بە یەک لایەن ئەوە چالاکییەکانی دیکە مافی خۆیان پێنادرێت لە فێربووندا، ئەمەش پێویستی بە پلانێکی سەرکەوتوو و ھاوسەنگی خوێندن ھەیە، تاکو تاک بتوانێت ھاوسەنگی لە نێوان چالاکییە سەرەکییەکانی فێربوون بکات، جا بە زارەکی بێت یاخود نوسین بێت.

تۆمارکردنی ئەو وشە نوێیانەی فێریدەبن 

دەتوانیت زمانێکی نوێ ئاسانتر فێرببیت لەڕێی تۆمارکردنی ھەموو ئەو وشە نوێیانەی فێریاندەبیت، ھەروەھا ئەو تێنووسە ھەڵبگیرێت و ھەر وشەیەکی نوێ کە فێریدەبن تێیدا تۆمار بکرێت، ئەگەر نەتتوانی وشەکان حونجە بکەیت ئەوە دەتوانیت داوای یارمەتی بکەیت لە کەسانی دیکە، ئەمە وای لێدەکات توانای بیرھاتنەوەی ھەموو ئەو وشانەی کە لە پێشتردا فێری بوویت زیاتر ببێت، تاک سەرنجی دەدات کە لە سەرەتای فێربوونی زمانێکی نوێ بە درێژایی کات وشەی نوێ فێردەبێت، وە کاتێک دەگاتە ئاستی ناوەند یان پێشکەوتوو ھێواش دەبێتەوە لە فێربوونی وشەی نوێ، بۆیە ھەڵگرتنی لیستی وشەکانی ھانی دەدات، و ڕێگری لێدەکات ھەست بە بێزاری بکات بەھۆی فێرنەبوونی وشە یان ڕستەی نوێ.

فێربوونی زمان بکرێت بە نەریت 

تاک دەتوانێت بە شێوەیەکی ئاسانتر زمانێکی نوێ فێرببێت لە ڕێی کردنی فێربوونی ئەم زمانە بە نەریتێکی ڕۆژانە، ئەمە بە واتای ئەوە نایەت کە تاک بە بەردەوامی ڕێزمانی زمانە نوێیەکە بە شێوەیەکی ڕۆژانە فێرببێت، دەکرێت لە ڕێی سەیرکردنی فیلم بەو زمانەی دەتەوێت فێریببیت یان گوێی لێبگریت، یان بە شێوەیەکی ڕۆژانە قسەی پێبەکەیت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت، فێربوونی زمانێکی نوێ بۆ ماوەی بیست خولەک ھەموو ڕۆژێک باشترە لە بەسەربردنی دوو کاتژمێر لە فێربوونی بۆ ماوەی دوو جار لە ھەفتەیەکدا. 

دووبارە کردنەوە

تاک دەتوانێت بە کاتێکی خێراتر فێری زمانێکی نوێ ببێت لەڕێی دووبارەکردنەوەی ئەو وشە و ڕەستانەی فێریبووە، لەگەڵ ئەوەی دووبارەکردنەوە بە کارێکی بێتاقەتکەر دادەنرێت، بەڵام دووبارەکردنەوە بە کارێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ فێربوونی زمان بە سەرکەوتویی، بۆیە تاک دەبێت بە بەردەوامی ئەو وشە و زانیارییانەی فێریبووە دووبارە بکاتەوە تا توانای زیاتر بێت لە بیرھاتنەوەی و لەبیریان نەکات، وە دەکرێت لەڕێی دووبارە گووتنەوە و گوێگرتن و خوێندنەوە و نوسینی، تاک دەتوانێت دووبارەی بکاتەوە تاکو بە باشترین شێوە فێری ببێت.

چەند ڕێگەیەکی دیکە بۆ فێربوونی زمانی نوێ

دەتوانرێت چەندین کار ئەنجام بدرێت بە مەبەستی فێربوونی زمانێکی نوێ، وە لەو کارانە:

١- لەبەرکردنی دەستەواژە سەرەکییەکان، کە لەڕێیەوە دەتوانیت وڵامی ئەو کەسانە بدەیتەوە کە بەو زمانەی دەتەوێت فێری ببیت قسە دەکەن، ھەروەھا نوسینی ئەم دەستەواژانە لە تێنووسێکدا.

٢- پێویستە ئەو کەسەی دەیەوێت فێری زمانێکی نوێ ببێت باوەڕی بەخۆی ھەبێت، و توانا و ھێزی ھەبێت کە وای لێبکات بەم زمانە قسە بکات، ھەروەھا لە ئەنجامدانی ھەڵە نەترسێت لەکاتی قسەکردن بەو زمانە نوێیە.

٣- سەرقاڵبوون بەو زمانەی کە دەتەوێت فێری ببیت، ئەمەش وای لێبکرێت لە ھەموو لایەکەوە دەوری کەسەکە بدات، بۆنموونە وەک خوێندنەوە و گوێگرتن و قسەکردن پێی.

٤- فێربوون لەڕێی ئینتەرنێتەوە، کە چەندین سایت ھەیە ئەو کەسانەی دەیانەوێت فێری زمانێکی نوێ ببن، دەتوانن لەڕێیەوە پەوەندی بە مامۆستای تایبەت بەو زمانەوە بکەن.

سوودەکانی فێربوونی زمانی نوێ

چەندین سوود ھەیە ھانی تاکەکان دەدات بۆ فێربوونی زمانی نوێ، لە دیارترین سوودەکانی ئەمانەن:

١- زیادکردنی توانایی ھزری: فێربوونی زمانی نوێ چالاکی مێشک زیاتر دەکات، لەڕێی ئاڵوگۆڕکردن لە نێوان زمانەکان، جێی ئاماژەیە چالاککردنی مێشک سوودی ھەیە بۆ تەندروستی گشتی مرۆڤ، کە ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشی دوادەخات وەک زەھایمەر و نەخۆشی لەدەستدانی عەقڵی.

٢- فێربوون دەربارەی کلتوورەکانی دیکە: کاتێک مرۆڤەکان فێری زمانێکی نوێ دەبن، بە شێوەیەکی لێدێت کە گرنگی بدات بەوەی چ جۆرە کلتوورێک بەستراوە بەم زمانەوە.

٣- ھاندان بۆ ئەنجامدانی گەشت: لەکاتی فێربوونی زمانێکی نوێ ئەنجامدانی گەشت بۆ ئەو شوێنانەی ئەم زمانەی تێدا بەکاردەھێنرێت کارێکی خۆشە، کە ھیچ بەربەستێکی زمانەوانی نییە لە نێوان گەشتیار و دانیشتوانی ڕەسەنی نوچەکە.

قورسترین زمانەکان لە جیھاندا

لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا قورسترین زمانەکانی جیھان بۆ فێربوون دەناسێنین، بەلای ئەو کەسانەوەی بە زمانی ئینگلیزی قسە دەکەن، لەو زمانانە:

١- زمانی ئایسلەندی: نزیکەی ٣٣٠ ھەزار کەس لە ئایسلەند قسەی پێدەکەن.

٢- زمانی ژاپۆنی: نزیکەی ١٢٢ ملیۆن کەس لە ژاپۆن قسەی پێدەکەن.

٣- زمانی ھەنگاری: نزیکەی ١٣ ملیۆن کەس لە ھەنگاریا قسەی پێدەکەن.

٤- زمانی کۆری: نزیکەی ١٣ ملیۆن کەس لە کۆریای باشوور قسەی پێدەکەن.

٥- زمانی عەرەبی: نزیکەی ٢٢١ ملیۆن کەس لە دەوڵەتە عەرەبییەکان قسەی پێدەکەن.

٦- زمانی فنلەندی: نزیکەی ٥ ملیۆن کەس لە فنلەند قسەی پێدەکەن.

٧- زمانی ماندەرین: ئەو زمانەیە کە دانیشتوانی چین قسەی پێدەکەن، بە یەکێک لەو زمانانە دادنرێت کە لە دەوری جیھاندا زۆرترین قسەی پێدەکرێت، و نزیکەی ١.٢ ملیار کەس قسەی پێدەکەن.


سەرچاوەکان



1453 بینین