ناوهڕۆك
ماکس پلانک ١٨٨٥ - ١٩٤٧ز
پلانک ماخۆی بیردۆزی چەندایەتیی وزەی تیشکدانەوە. هەڵبەت وزەی تیشکدانەوەی لە چەند یەکەیەکی سەرەتایی پێک دێت. بۆ یەکەم جار ئەو بیردۆزەی خۆی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی فیزیازانانی ئەڵمانیا کە لە ساڵی ١٩٠٠ز، بەسترا، خستە ڕوو.
پڵانک لە تێکڕای ژیانی زانستیدا بایەخی بە بواری گەرمی. کە ئێستە بە دینامیکای گەرمیی ناسراوە، دەدات، تەنانەت تێزی دکتۆراکەشی هەر لەسەر ئەم بابەتە بووە، هەر ئەمەیش وای کرد لە زانستگەی بەرلین وەک مامۆستایەک دەستبەکات بێت.
سەرەتایەکی درەنگوەخت
ترس و نیگەرانیی لە ڕاگەیاندنی بیردۆزەکەیدا تەنگیان پێ هەڵچنیبوو. دڵنەرمی و هەستە ناسکەکەی وایان لێ کردبوو لە قسەکردندا وریا بێت و فەڵتە نەدات. ئەو دەیگوت: باوەڕی تەواوم بە بیردۆزەی تەقلیدیی تیشکدانەوەی کارۆموگناتیسیی هەیە، هەر وەک ئەوەی ماکسوێڵ لێکدانەوەی بۆ کردووە، وێڕای ئەوەی بیردۆزەکەی پلانک سەلماندی کە ناکرێ بیردۆزە باوەکان بەسەر شەپۆلە کورتەکاندا جێبەجێ بکەن.
کاتێک بیردۆزی (چەندانەی تیشکدانەوە) ـی پلانک لەسەر دەستی کارمەندێکی سویسری سەرکەوتنی بەدەست هێنا، تووشی دڵتەنگیی بوو. (ئەو کارمەندە بە ئەسڵ خەڵکی ئەڵمانیا بوو، بۆ بە دەستهێنانی زێدنامەی سویسری سازشی لە زێدنامەی ئەڵمانی کردبوو.) ئەو تیۆرەی پڵانکی لە باسێک بە نێوی (تیۆری ڕێژەیی) بڵاو کردبووەوە. دەزانن ئەو کارمەندە کێ بوو؟ ئەنیشتاین بوو. بەم سەرەتایە خراپە دۆستایەتی نێوانیان دەست پێ دەکات. چەندان ڕۆژ بە یەکەوە مۆزیکیان لێ داوە. دەگێڕنەوە پڵانک کەمان و ئەنیشتاینیش پیانۆی ژەنیوە.
ئەو دۆستایەتیەی ئەنیشتاینن پڵانکی دوو هێندەی دیکە گەرموگوڕ کرد، سوورتری کرد لەسەر توێژینەوە زانستییەکانی. پڵانک لە زانستگەی بەرلین کە رۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپیی دەچوو، لەسەر کارە زانستییەکانی بەردەوام بوو. بە حوکمی ئەوەی ئەو تا تەمەنی دەگاتە ٧٠ساڵ سکرتێری ئەکادیمیای زانستەکانی ئەڵمانیا دەبێت، زوو زوو هیتلەر سەردانی دەکرد.
وەختێک ئەنیشتاین و دەستەیەک لە زانایان لە ژێر دەسەڵاتی نازییەکان ڕا دەکەن. پڵانک زۆر دڵتەنگ و خەفەتبار دەبێت. یەكێکی دیکە لەو ڕووداوانەی کە هێزی لەبەر پڵانک بڕی، بەشداریی (ئیروین) ـی کوڕی بوو لە پیلانی تیرۆرکردنی هیتلەردا. هەر بەم هۆیەوە ساڵی ١٩٤٥ز، کوڕەکەی لە سێدارە درا.
هەموو ئەو ڕووداوانە کاریگەریی خراپیان لەسەر داهێنانەکانی پڵانک کردبوو و بیرکردنەوەکانی ئاڵۆزکان و تووشی بێئومێدیی بوو.
ئەو لە هەموو تەمەنی خۆیدا هەوڵێکی زۆری دا تاکوو هەماهەنگیی لە نێوان فیزیای کۆن و نوێدا بکات.
کورتەیەک لە ژیانی
- لە ئەڵمانیا لە دایک بووە، دواتر چووەتە میونخ.
- لە وانە لە چەند قوتابخانەیەکی میونخ دەڵێتەوە، دواتر لە زانستگەی بەرلین دەبێتە مامۆستا.
- زانستی فیزیای لای چەندان زانای سەردەم خوێندووە.