ناوهڕۆك
ناسنامەی کتێب
ناوی کتێب | یادەوەریەکانم |
نووسەر | ئەندازیار عوسمان |
ناوەندی چاپ | گەشە |
ژمارەی لاپەڕە | ١٦٨ لاپەڕە |
بابەت | ژیاننامە |
نرخ | ١٥٠٠ دینار |
ناساندن
کتێبی یادەوەریەکانم باسی ژیاننامەی (ئەندازیار عوسمان) دەکات، هەر خۆشی هەستاوە بە نوسینی ئەم کتێبە، لەم کتێبەدا کۆمەڵە ڕووداو و بابەتگەلێکی گرنگی تیادا باس دەکات کە دەتوانێت سوود بە خوێنەر بگەیەنێت.
وە یەکێک لەو بابەتانەی کە زۆر گرنگی پێردراوە بریتیە لە بابەتی (گرنگی ئیسلام و پابەند بوون پێیەوە) کە بەشێکی زۆری لەم کتێبەدا داگیرکردوە.
وە جگە لە ژیاننامەی خۆی بە کورتی باسی ژیاننامەی چەند کەسێکی تریش دەکات، کە لە ڕێی ژیانیانەوە کۆمەڵە وانەیەکی گرنگ ئاڕاستەی خوێنەر دەکات.
وە لەگەڵ ئەمانەشدا نوسەر لە ڕێگەی کۆمەڵە ئامۆژگاریەکی دڵسۆزانەوە، ڕاستی (حەقیقەت) بیری خوێنەر دەخاتەوە.
کورتەیەک لە کتێبەکە
ئەم کتێبە خاوەن ناوەڕۆکێکی ئاسان و سادەیە، کە وادەکات لە خوێنەر کە ڕوبەڕووی کێشە نەبێتەوە لە کاتی خوێندنەوەیدا.
- نووسەر کۆمەڵە بابەتێکی گرنگی هەڵبژاردووە بۆ باسکردن ، لەوانە (سوودی کتێب ، کورتەباسێکی قەزا و قەدەر ….هتد)
- لە بەشێکی کتێبەکەیدا نووسەر کۆمەڵە ڕاستیەک دەربارەی کاری بە کۆمەڵ دەخاتە ڕوو لەوانە:
- ئەوەی کە ئێستە دەیبینین لە ڕابوونی ئیسلامیدا ڕەنجی کۆمەڵە کەسانێکی بۆ خوا سوڵحاوە.
- سەرەڕای ئەو دەرد و ئافاتانەی کە ڕوومان لێدەکات، نابێت لە کاری بە کۆمەڵ ساردمانبکاتەوە، وە سەرەڕای هەبوونی کەموکوڕی تاکی موسوڵمان پێویستە لەسەری سەبر بگرێت و بەردەوام بێت.
- یەکێک لە پێداویستیەکانی کاری بەکۆمەڵ ڕەخنەی بنیادنەرە، کە پێویستە گرنگی پێبدرێت.
- نووسەر ژیانی بە قوتابخانە شوبهاندوە، وە باسی کۆمەڵە خاڵێک دەکات کە ژیان فێریکردووە، لەوانە:
- گرنگ نییە کە ئێستە لەکوێیت، گرنگ ئەوەیە بەرەو کوێ دەچیت.
- گەر مرۆڤ بە ڕێگەی ڕاستدا وەک کیسەڵ بڕوات، باشترە لەوەی وەکو ئاسک بە ڕێگەی چەوتدا بڕوات.
- زۆرن ئەوانەی زانستیان پێیە لە ژیاندا، بەڵم کەمێک لەوانە ڕۆشنبیرن.