ناوهڕۆك
هەدەپە
پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە (بە کرمانجی: Partiya Demokratîk a Gelan)، پارتێکی سیاسی تورکیایە و لە ژێر کاریگەری ئایدیای چەپ و سۆسیالیزمدایە، لە ١٥/١٠/٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوە لەسەر بنەمای دامەزراندنی حکومەتێکی دیموکراتی لە تورکیا کە تێیدا مافی کەمینە پارێزراوبێت، پارتەکە پارتێکی چەپڕەوە و کەسایەتییەکانی هەندێکیان پێشتر لە پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) بوون.
ھەدەپە پارتێکی سۆسیال دیموکراتە کە پابەندە بە دژایەتیکردن لەگەڵ سیستمی سەرمایەداری و ئاواتەخوازی کۆتاییھێنانە بە جیاوازیکردنی ئایینی، ڕەگەزایەتی و نەتەوایەتی. ئەم پارتە لە کاتی ناساندنی کاندیدەکانی، ٥٠ لەسەدی تایبەت کردووە بۆ ژنان و ١٠ لەسەدی بۆ کۆمەڵگای ھاوڕەگەزخوازەکان، پارتێکی ژینگەپارێزە و دژی چالاکی وزەی ئەتۆمییە لە تورکیا.
دەوڵەتی تورکیا ئەم پارتە بە نزیکی و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ پەکەکە و کەجەکە تۆمەتبار دەکات.
ساڵی ٢٠١٤ لە هەڵبژاردندا بەشداری کرد لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای تورکیا و پێکەوە لەگەڵ بەدەپە %٦,٢ـی دەنگەکانیان بەدەستهێنا، سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پارتەکەش لە ساڵی ٢٠١٤ خۆی بۆ سەرۆک کۆماری کاندید کرد و %٩,٧٦ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا، لە ٢٨/٨/٢٠١٤ـش ٢١ پەرلەمانتاری بەدەپە چوونە نێو پارتی هەدەپەوە.
ھەدەپە سیستمی ھاوسەرۆکایەتی بەکار دەھێنێ. بەوپێیە پارتەکە سەرۆکێکی پیاو و سەرۆکێکی ژنی ھەیە کە لە کاتی بەستنی کۆنگەرە ھەڵدەبژێردرێن. لە کاتی دامەزراندی ئەم پارتە تا ئێستا شەش ڕێبەری ھەبووە، سێ پیاو و سێ ژن.
پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان
هاوسەرۆکەکان
هاوسەرۆک | ساڵی کارکردن |
یاڤوز ئۆنەن و فاتما گۆک |
١٥/٩/٢٠١٢ بۆ ٢٧/٩/٢٠١٢ |
ئەرتوغرول کورکچو و سەباحەت تونجەل |
٢٧/٩/٢٠١٣ بۆ ٢٢/٦/٢٠١٤
|
سەڵاحەدین دەمیرتاش و ڤیگن یۆکسکداغ | ٢٢/٦/٢٠١٤ |
سزای تەمەلی - پەروین بوڵدان |
|
پەروین بوڵدان - میتحەت سانجار |
٢٣/٢/٢٠٢٠ |
ئایدۆلۆژیا
بنەمای سەرەکی پارتەکە بەپێی قسەی سەرکردەکانیان دژایەتی سیستمی سەرمایەداری و چەوساندنەوەی چینی کرێکارە، هەروەها چاوپۆشینە لە نەژاد و ڕەگەز و ئایین و پارتەکە پارتێکی سیکۆلارە، هەروەها کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی مافی ژنان، بۆ نموونە لە هەڵبژاردنی ٢٠١٥ـی پەرلەمانی تورکیا پارتەکە ٢٦٨ کاندیدی ژنی دەستنیشان کردبوو.
پەرلەمانتارەکانی هەدەپە
- ئەبدووڵا لەڤەنت توزەل
- ئادیل زۆزانی
- ئاڵتان تان
- ئایلا ئاکات ئاتا
- ئایسەل توغلوک
- بەنگی یڵدز
- دەمیر چەلیک
- ئەرتوغرول کورکچو
- ئەرۆل دۆرا
- ئەسات جانان
- فەیسال ساریڵدز
- گوڵسەر یڵدرم
- ھالیک ئاکسۆی
- حاسیب کاپلان
- حوسامەتین زەندەرلیۆغلو
- ئیدریس بالوکەن
- ئیبراھیم ئایھان
- ئیبراھیم بینیجی
- کەمال ئاکتاش
- مولکیە بیرتانە
- نازمی گوور
- نورسەل ئایدۆغان
- ئۆزدال ئوچەر
- پەروین بولدان
- سەباحەت تونجەل
- سەلاحەدین دەمیرتاش
- سەلما ئیرماک
- سری سورەیا ئۆندەر
- لەیلا زانا