ناوهڕۆك
یەدەکە
یەکێتی دیموکراتی کوردستان کە بە کورتکراوەی یەدەکە (YDK) دەناسرێت، ڕێکخراوێکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە، ئامانجی پارتەکە لابردنی سیستمی ئایینی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد و ژیانێکی ئازاد و دامەزراندنی دەوڵەتێکی دیموکرات بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سکرتێری گشتی پارتەکە عوسمان جەعفەرییە.
ئایدۆلۆژیا
ئایدۆلۆژیای پارتەکە لە "سیکۆلاریزم" و "کوردایەتی" و "فیدراڵیزم" و "لیبرالیزم" خۆی دەبینێتەوە.
لۆگۆ
نیشانەی ئەم حیزبە ئاڵایەکی شینە کە خۆرێکی زەردی تێدایە لە ٢١ تیشک پێکهاتووە.
به‌رنامه و په‌یڕه‌وی یه‌كێتی دیمۆكراتیكی كوردستان
به ده‌ستپێكردنی سه‌ده‌ی 21، خولێكی نوێ به ناوی خولی شارستانیه‌تی دیمۆكراتیك هاتۆته ئاراوه و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی زانست_ته‌كنه‌لۆژیا وه‌كو بناغه‌ی ئه‌م خوله گۆڕانكاری ریشه‌یی له پێكهاته ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كه‌لتووریه‌كان پێك هێناوه. پێشكه‌وتنه‌كانی زانست و په‌یوه‌ندی بۆ هه‌مووان ئه‌و هه‌له‌ی ره‌خساندوه كه هه‌ر چه‌شنه زانیاریه‌ك به ده‌ست بهێنن و به سه‌رده‌می سنووردار كردنی زانیاریه‌كان بۆ چینێكی كه‌مینه كۆتایی بهێنن. به‌م جۆره ده‌روویه‌ك كراوه‌ته‌وه بۆ گۆڕانكاری بناغه‌یی له پێكهاته زه‌ینییه‌كانی تاك و ئاكار و هه‌ڵس و كه‌وتی له كۆمه‌ڵگا دا. چیدی تاك و كۆمه‌ڵگا له‌و چوارچێوه و سنوورداركردنانه‌ی ده‌سه‌ڵاته ئۆتۆریترهكانی باڵاده‌ست ئازاد بوون و هه‌ل و مه‌رجی رۆشنبیری و وشیارییان بۆ ره‌خساوه.
پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان له‌م خوله نوێیه‌دا، تاوتوێكاریهكانی پێشوو له‌مه‌ڕ كۆمه‌ڵگا و چینه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و كلیشه زه‌ینیانه و سیسته‌مه‌كانی گرێدراوی ئه‌وانی وا لێ كردووه كه ئاوڕێك بۆ دواوه بده‌نه‌وه و تۆزێك له خۆیان بكۆڵنه‌وه. هه‌وڵی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی بۆ نوێكردنه‌وه و درێژه‌دان به ژیانی خۆی و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شان و له به‌ریه‌ك چوونی ریال سوسیالیزم، ده‌ره‌نجامی ئه‌م ره‌وته‌ن.
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری كه زانیویه‌تی چیدی به رێكرده ئیستیعماریه كلاسیك و نوێیه‌كانی خۆی ناتوانێ له‌و قه‌یرانانه‌ی كه هاتوونه سه‌ر رێگای و بووبن به له‌مپه‌ر له به‌رده‌م ئامانج و ویسته‌كانی، تێپه‌ڕ بێت، له سه‌ر بنه‌مای ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌رهه‌می شۆڕشی زانست_ته‌كنه‌لۆژیا، درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له په‌ره‌پێدانی نۆرمه‌كانی دیمۆكراتیك زانیوه و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له رێكردی ریفۆرماسیۆن، به‌ره‌به‌ره لایه‌نی شارستانیه‌تی دیمۆكراتیك به سه‌رمایه‌داری ده‌دا و بۆ جیهانی كردنی سه‌رمایه، شێوه‌ی"ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه" ی كلاسیك و هه‌موو ئه‌و سیسته‌مه ناگونجاوانهی وه‌كو پێكهاته دین سالار و سه‌ڵته‌نه‌تی و ئۆتۆكرات و ئۆلیگارشهكانی به كۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ ئه‌م بابه‌ته داناوه و گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌وانه‌ی وه‌كو كارێكی پێویست و سه‌ره‌كی گرتۆته به‌ر.
یه‌كێ له‌و خاڵه سه‌ره‌كیانه‌ی هه‌ل و مه‌رجی ئێستاكه، ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا. رژێمه دین سالار وئۆلیگارش و ئۆتۆكراتهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ره‌گ و ریشه‌یه‌كی قووڵی مێژووییان هه‌یه، به بیروڕای فاناتیزمی دینی و پێكهاته‌ی پشت به‌ستوو به ناسیۆنالیزمی ته‌نگ، كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زۆر مه‌زنیان خستۆته به‌ر رێگای پێشكه‌وتنی دیمۆكراتیك و ئازادانه‌ی نه‌ته‌وه‌كان و پێش خستنی شێوه‌ی نوێی حكوومه‌تداری جیهانی. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش تێپه‌ڕبوون و ده‌ربازبوون له‌و له‌مپه‌رانه ببوه به بابه‌تێكی هه‌ره گرینگ و پێویستی ئه‌م ناوچه‌یه.
ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین تاكو ئێستاش لێهاتووی و توانای گۆڕانكاری له سه‌ر بنه‌ما دینامیزمه‌كانی ناوخۆییان له خۆیان پیشان نه‌داوه. هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه دینامیزمه‌كانی ده‌ره‌وه خه‌ریكی جێ به جێ كردنی ئه‌م ره‌وته‌ن. بۆیه‌ش قۆناخێكی نوێ به كارتێكردنی جیهانی ده‌ستی پێكردووه و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رێگا بۆ پێشكه‌وتنی هێزه دیمۆكراسی خوازه‌كان خۆش ببوه. هه‌ل و مه‌رجی نوێ ببوه به هۆی دژایه‌تی زۆر له نێوان لایه‌نگرانی گۆڕانكاری و هێزه موحافیزه‌كاره‌كان دا.
بێ گومان پێشكه‌وتنه‌كانی مه‌زنی گۆڕه‌پانی زانست و په‌یوه‌ندیه‌كان و ئاستی به‌رزی به كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا، ده‌ره‌نجامی شۆڕشی زانست_ته‌كنه‌لۆژیا له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌من. ئه‌م ئاستی پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیایه دژ به په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كان و پێكهاته رووبهناییهكانی خولی "ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه"یه و بۆ هاوده‌نگ بوون و گۆنجان له گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا به‌ره‌و گۆڕانكاریان دنه ده‌دا.
له په‌یوه‌ندی به‌م ئاستی پێشكه‌وتنه‌دا، كاراكته‌ر و تایبه‌تمه‌ندی دژایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش گۆڕانكارییان تێدا كراوه. كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م خوله، به دوو شێوه‌ی جیاواز له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كانی رۆژ دا ده‌رده‌كه‌ون: یه‌كه‌م، له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی شۆڤێنی "ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه" و نوێنه‌رانی كۆسمۆپۆلیتیكی سه‌رمایه‌ی جیهانی و دووهه‌م، به شێوه‌ی دژایه‌تی له نێوان نه‌ته‌وه‌كان به هۆی دوو هێزی ناوبراو، خۆی ده‌نوێنێ. شارستانیه‌تی دیمۆكراتیك به پشت به‌ستن به‌م دوو مه‌سه‌له سه‌ره‌كیه له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌دایه.
ئاستی ئێستای پێشكه‌وتنی زانست_ته‌كنه‌لۆژیا و بایه‌خه‌كانی مرۆڤی له دۆخی گه‌شه‌دا سه‌لمێنه‌ری ده‌ربازبوون له‌و نیزامه كۆنانه و گه‌یشتن به خولی بێ ده‌وڵه‌ت و سنووردار كردن و مه‌ودای چینایه‌تیه له سه‌ر بنه‌مای به‌رابه‌ری و ئازادی و دادگه‌ری.
گرینگی ده‌سپێكردنی بزوتنه‌وه‌ی دیمۆكراتیك بۆ مرۆڤایه‌تی له به‌رامبه‌ری قه‌یرانی سیسته‌می گلۆبال، رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ. هه‌ڵنه‌چوون و توندوتیژی نه‌كردن له‌هه‌مبه‌ر كار وكرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌ت دا، هه‌ر وه‌ك چه‌په كلاسیكه‌كان، وه‌كو شێوه‌یه‌كی به‌رزی خه‌بات خاڵێكی گرینگ و سه‌ره‌كیه. هه‌روه‌ها یه‌كێ له پره‌نسیپه سه‌ره‌كیه‌كانی شێوه و چۆنیه‌تی خه‌باتی نوێ، هێوری و په‌له نه‌كردنه له به‌رامبه‌ری ده‌وڵه‌ت دا. كێشه‌كان نه به هه‌ڵوه‌شانی ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵوێستی شه‌ڕه‌نگێزانه سه‌باره‌ت به ئه‌و و نه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامێره‌كانی ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ری ده‌كرێن. به پێچه‌وانه، هه‌ر چه‌نده ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر بێ، كێشه و گرفته‌كان زیاتر ده‌بێ و تا هه‌ر راده‌ش كه له باڵاده‌ستی و ئینسیاتیڤی كه‌م ببێ، به هه‌مان ئه‌ندازه كێشه‌كان به‌ره‌و دۆخێكی باشتر ده‌چن. ئه‌م فۆرمۆله له واقیعییه‌ت نێزیكتره. دوور بوون له ده‌وڵه‌ت و یان له كاتی پێویست دا ئاشتیه‌كی سنووردار‌و ته‌سك، له بۆ چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك گرینگیه‌كی زۆری هه‌یه. مۆدێلی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك خۆی له كاتاگۆرییهكانی چینایه‌تی و نه‌ته‌ویی ده‌وڵه‌ت دا ناگرێ و وه‌هاش كه هه‌موو هیوای به دواڕۆژ بێ و یاخود پشت به بیر و بڕوای وشك و ئه‌وانه‌ی رابردوو ببه‌ستێ، نیه.
كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك پێویستی به نوێخوازی له شێوه‌ی بیر كردنه‌وه‌ی دیمۆكراتیك و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌وڵه‌ت و جیاواز له‌وه‌ی هه‌یه. به تێڕوانینێك به‌و كرده‌وه و گوتارانه‌ی كه به ناوی دیمۆكراسی، وه‌كو دیارده‌یه‌كی سه‌ره‌كی خولی ئێمه خۆی ده‌نوێنێ، ده‌توانین بڵێین كه ره‌خنه گرتن و تێپه‌ڕ كردنی هه‌ندێ خاڵی تایبه‌ت پێویستیه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه.
له دۆخێك‌دا كه دیكتاتۆرانهترین كرده‌وه‌كان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌سته‌واژه‌ی دیمۆكراسی ئه‌نجام ده‌درێن و ئه‌م زاراوه‌یه وه‌كو ئامێرێكی دماگۆژی به كار دێنن، ده‌توانین ئاستی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ دزێو نیشان دانی سیمای ئه‌و ده‌درێن، گۆش بكه‌ین. چیدی خولی دیمۆكراسی كلاسیك كه تا ئاستی خزمه‌ت به چینێكی كه‌مینه و هژمۆنیك دابه‌زیبوو، تێپه‌ڕ بووه. دیمۆكراسی هاوچه‌رخ له ئاستی جیهانی دا و به پشت به‌ستن به سازشكاری هاوبه‌ش مانای گرتووه و وه‌كو سیسته‌مێك كه هه‌موو چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له خۆ ده‌گرێ، په‌ره‌ی سه‌ندووه. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش یه‌كێ له خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی خه‌باتی دیمۆكراتیك به گه‌ڕ خستنی پێناسه‌یه‌كی دروست و راسته له دیمۆكراسی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی.
دیمۆكراسی هاوچه‌رخ ته‌نیا به نوێنه‌رایه‌تی بۆ چین و توێژێكی تایبه‌ت سنووردار ناكرێ. به‌ڵكو یه‌كێ له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و گۆڕانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه له نێوان هێزه سته‌م لێكراوه‌كان و هێزه‌كانی هژمۆنیك، و پێك هێنانی دۆخێكی مامناوه‌ندیه له نیوان ئه‌وان دا. له حاڵێك دا كه مه‌شرووعییه‌تی خۆی به ده‌ست هێناوه و له گه‌ڵ یاسا و رێسا جیهانییه‌كانیش دا پڕ گونجاوه، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆتایی هێنانه به مه‌شروعییه‌تی نادیمۆكراتیك و ره‌های ده‌وڵه‌ت.
دیمۆكراسی سیسته‌مێكی سیاسیه كه له گیر و گرفتی ته‌واوی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كۆڵێته‌وه و له رێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ریان ده‌گه‌ڕێ. له‌م سیسته‌مه دا كێشه‌یه‌ك نیه كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێ. توانا و هێزی چاره‌سه‌ری به مه‌رجی پایه‌به‌ند بوون به فه‌لسه‌فه و بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی پشت به‌ستوو به داهێنانی یاسای سروشتی ئه‌و، پێك دێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه پێویستی به كه‌لتووری به هێزی رووناكبیری هه‌یه. فێركاری، پایه‌ی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی دیمۆكراسیه. نابێ له رێگه‌ی دماگۆژی و ده‌رفه‌ت خوازیه‌وه كه‌ڵكی خراپی لێ بگیرێ. له دیمۆكراسی دا "تابۆ" نیه، به‌ڵكو دیمۆكراسی بۆ خۆی تریاقی هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌یه كه له تابۆییهكی توندوتیژ كه‌وتوون.
نابێ دیمۆكراسی وه‌كو ئامرازێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی چینێكی تایبه‌ت یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك و گرووپێكی دینی به‌كار بهێندرێت. دیمۆكراسی سیسته‌مێكه كه له‌ودا مافی ئازادی دوان و خستنه‌ڕووی كێشه و گرفته‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا به بێ له‌به‌ر چاو گرتنی تواناكانیان، پارێزراوه.
له ده‌وڵه‌تێك دا كه دیمۆكراسی به ته‌واوه‌تی فام نه‌كرابێ و پێناسه‌یه‌كی دروستی لێ نه‌خرابێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر، نابێ له رێگه‌ی ده‌وڵه‌ت یا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و رێكرده دیمۆكراتیكهكانهی ئه‌و، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. چوونكه ئه‌وه ته‌نها ئه‌بێ به هۆی به‌رفراوان بوونی دماگۆژی و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێ به‌ندوباری.
یه‌كێكی تر له پره‌نسیپه‌كانی دیمۆكراسی ناسینی كه‌سایه‌تی ئه‌وانی دیكه و رێز دانان بۆ مافه‌كانیانه. هۆی سه‌ره‌كی هه‌موو نه‌خۆشیه سیاسیه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك به هۆی ده‌وڵه‌ت، خۆیان به نوێنه‌ری خودا داده‌نێن و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی ناڕاسته بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌ورووبه‌ریان چووك و په‌ست بزانن.
پله و پایه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی دا تووشی بونبه‌ست بووبن، به پێی ئه‌م رێنوێنه زه‌ینیه، هه‌ڵوێستێكی نوێ و زه‌مینه‌سازی پێشكه‌وتنیان كردۆته بنه‌مای كاری خۆیان.
رێگه چاره‌ی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك، ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می كلاسیك و به بێ له‌به‌ر چاو گرتنی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ده‌وڵه‌تی و به بێ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ری چین دا، چین و له به‌رامبه‌ری توندوتیژی دا، توندوتیژی و یاخود هه‌ڵوێستێكی له‌م چه‌شنانه‌ی هه‌بێ، ده‌توانێ په‌ره بستێنێ. ئازادی هه‌ر به‌و ئه‌ندازه كه ئارمانجێكی جوان و پاكژی هه‌یه، پێویستیشی به ئامێری جوان و پاكژ هه‌یه.
كێشه‌ی كورد و چاره‌سه‌ری دیمۆكراتیكی ئه‌و
كێشه‌ی كورد له ئێران
كێشه‌ی كورد یه‌كێ له كۆنترین گرفته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه هێشتاش هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌و. خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی_دیمۆكراتیكی كورد له ته‌وه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له دا كارتێكراوی گۆڕانكاری ئێستهكانهی ناوچه‌یه و ته‌نانه‌ت رۆڵێكی هه‌ره گرینگیش له‌م ره‌وته‌دا ده‌بینێ.
بارودۆخی نوێ پتر له رابردوو هه‌لی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ره‌خساندووه و نه‌قشی ستراتژیكی كورده‌كانی له نوێكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌دا ئاشكراتر كردووه.
خه‌بات له ته‌وه‌ری سیاسه‌تی دیمۆكراتیك و ئاشتی خوازانه‌دا له خولی شارستانیه‌تی دیمۆكراتیك، رێكردێكی بنه‌ڕه‌تی و بناغه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كان. ئه‌م رێكرده بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌ش جێگه‌ی زۆر سه‌رنجه و ده‌بێ گرینگی پێ بدرێت. دیاره ئه‌و سیاسه‌ته هه‌لآنه‌ی كه له سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵوێستی فاناتیكی دینی و چینایه‌تی و ... هتد دامه‌زراون رێكردێكی گۆنجاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه ئابووری و سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به تایبه‌ت كێشه‌ی كورد ناخه‌نه ڕوو.هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش مكوڕ بوون له سه‌ر ئه‌م سیاسه‌تانه به مانای پێ داگرتنه بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كان. گرینگی ئه‌م بابه‌ته له كێشه‌ی كورد دا كه تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌یه، پتر دیار ده‌دا.
بێ گومان ئێران وه‌كو یه‌كێ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ناوچه، له ره‌وتی گشتی گۆڕانكاریه‌كان جوێ ناكرێته‌وه. له به‌ر سیسته‌می دین سالار و پێكهاته‌ی ئایدۆئۆلۆژیكی ئه‌و، ده‌وڵه‌تانی دیكه به بونبه‌ست گه‌یشتوون و توانای وه‌ڵام دانه‌وه و چاره‌سه‌ری و گۆڕان له سه‌ر پێودانگی دیمۆكراتیك له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی نه‌ته‌وه‌یی كه‌لتووری و سیاسی و بارودۆخی نائاسایی به‌ربڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تیان، نه‌ماوه. رژێمی ئێران هێشتاش هه‌ر له سه‌ر ئه‌و شێوه دیكتاتۆری و میلیتاریستی و دژ به دیمۆكراتیكانه‌ی خۆی سووره. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سیسته‌می دین سالار، له ره‌وتی نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می جیهانی وه‌كو كۆسپی سه‌ره‌كی له به‌ر رێگای پێشكه‌وتنی سه‌رمایه‌داری جیهانی دا له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. به‌م جۆره تێپه‌ڕ بوون له‌م كێشه‌یه ببوه به مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگ له ئاستی جیهانی دا.
كێشه‌ی كورد له ئێران، به تایبه‌ت، گرینگییه‌كی پتری سه‌باره‌ت به گرفته‌كانی دیكه هه‌یه. كورد و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و، له ره‌وتی گۆڕانكاری ناوچه دا بارودۆخێكی ستراتژیكیان په‌یدا كردووه. خۆ پارستن له‌و هه‌ڵوێسته كلاسیكه حاشا كه‌رانه و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی_ئه‌تنیكی كورد به رێكردی یه‌كێتی ئازاد و دیمۆكراتیكی نه‌ته‌وه‌كان و به دان نان به له‌مێژینه‌ی مێژوویی و نێزیكی كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌كانی ئێران گرینگ‌ترین هۆكاری پێك هاتن و پێشكه‌وتنی دیمۆكراسیه و رێگه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی دیكه خۆش ده‌كا.
چ به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی كۆماری ئیسلامی و چ پاش ئه‌ویش، حكوومه‌تی یۆنیتری فارسی و شۆڤینی مه‌زهه‌بی له هه‌ر جۆره سیاسه‌تی حاشا و ون كردنی مافه‌كان سه‌باره‌ت به كورد درێخی نه‌كردووه و هه‌موو خواست و ویستی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و دیمۆكراتیكی گه‌لی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به كوشتن و دابڕان وه‌ڵام داوه‌ته‌وه و تا هه‌نووكه‌ش هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وامه. به تێپه‌ڕ بوونی سه‌ده‌ی بیسته‌م و ده‌سپێكردنی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، زۆربه‌ی دیكتاتۆره‌كان له ناو چوون و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانیش به مافه نه‌ته‌وه‌یی و دیمۆكراتیكه‌كانی خۆیان گه‌یشتن. كه‌چی هێشتاش هه‌ر كۆماری ئیسلامی له دیكتاتۆریه‌ت و به كار هێنانی هه‌ر جۆر زوڵم و زۆری نه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به گه‌لانی ئێران و به تایبه‌ت گه‌لی كورد ده‌ستی هه‌ڵنه‌گرتووه و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌كو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی جوگرافیای ئێران له به‌ندی زوڵم و جه‌وری رژێمی ئاخوندی دایه.
ئه‌وا پێنج ساڵ له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌میش تێپه‌ڕ بوو، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی هێشتا چووكترین هه‌نگاوی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵنه‌گرتووه و رێگای تیرۆر و به‌رگری له تیرۆریزمی كردۆته رێنوێنی خۆی و به دامه‌زراندنی ناوه‌ند و دامه‌زراوه ناوه‌كیه‌كان هه‌وڵ بۆ پاراستنی رژێمی دیكتاتۆری خۆی و به مه‌ترسی خستنی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیكی جیهانی ده‌دا.
خه‌فه كردنی هه‌ر چه‌شنه ده‌نگی ئازادیخوازی له نێو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و پێشێل كردنی مافه مه‌زهه‌بیه‌كانی دین و مه‌زهه‌به‌كانی دیكه و ناتۆر كردن به حورمه‌تی پێرهوهكانیان و له ژێر پێ نانی مافی ژن و سه‌ركوت كردنی چالاكیه دیمۆكراتیكه‌كان و داخستنی ناوه‌نده مه‌ده‌نیه‌كان و به‌ستنی رۆژنامه و گۆڤاره‌كان و تیرۆر و كوشتنی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز، له‌و وانانه‌یه كه كۆماری ئیسلامی له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م دا به كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌به‌خشێ.
له به‌ر ئه‌وه خواستی ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ گه‌لی كورد له هه‌ل و مه‌رجێكی ئاوه‌ها دا زۆر به جێ و ره‌وایه و خه‌بات و تێكۆشان له پێناوی ئه‌ودا مه‌شرووعیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. بونیات و پێكهاته‌ی یاساكانی هه‌موو رژێمه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران، له سه‌ر بنه‌مای ره‌ت كردن و به‌رهه‌ڵستكاری له به‌رامبه‌ر مافه‌كان بووه و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه زه‌مینه‌ی سروشتی بۆ گه‌ڵاڵه كردنی ره‌وته نه‌ته‌وه‌گه‌رایی و جیاییخوازهكان له نێو كوردانیش دا ره‌خساوه و كاردانه‌وه‌ی سروشتی له هه‌مبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته هاوشێوه‌سازی و ئاسیمیلاسیۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌ش دا به شێوه‌ی بزوتنه‌وه و راپه‌ڕینه ئازادیخوازه‌كان خۆی نیشان داوه. ئه‌مه له حاڵیك دایه كه هه‌ڵوێستی شۆڤینی و چاكترخوازی گه‌لی فارس له‌هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، له گه‌ڵ پێشینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران دا پارادۆكسی هه‌یه و له مێژووی هاوچه‌رخیش دا زه‌مینه‌ی بۆ راپه‌ڕینی گشتگیری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م گه‌لانه و به تایبه‌ت گه‌لی كورد له بار و خۆش كردووه.
چاره‌سه‌ری دیمۆكراتیكی كێشه‌ی كورد له ئێران
یه‌كێ له مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تیه‌كانی چاره‌سه‌ری دیمۆكراتیك، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی فیدراڵ و دیمۆكراتیكه. كورد هه‌موو كاتێ له گۆڕانكاریه‌كانی مێژووی ئێران دا ده‌ورێكی گرینگ و بنه‌ڕه‌تی بینیوه و كه‌لتووری ئه‌و یه‌كێ له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی زه‌نگینی كه‌لتووری ئێران بووه. كورد هه‌تا ئاستی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه و به تایبه‌ت فارس له شكڵ گرتنی مێژووی ئێران دا رۆڵی بینیوه.
له خولی هاوچه‌رخ دا به هۆی سیاسه‌ته شوڤینیه‌كانی رژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئێران، گه‌لی كورد له مافی پێشكه‌وتنی ئازادانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی_كه‌لتووری و هه‌موو ئه‌و مافه سه‌ره‌كیه مرۆڤایه‌تیانه‌ی خۆی بێ به‌ش كراوه. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ش ده‌بێ كورد له‌و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر و دین سالاره‌ی كه بۆته كۆسپی به‌ر رێگای پێشكه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی_كه‌لتووری ده‌رباز ببێ و له چوارچێوه‌یه‌كی دیمۆكراتیك دا هه‌وڵ بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه ره‌واكانی خۆی بدا. ته‌نیا ئه‌م رێكردهیه كه پێشكه‌وتنی ژیانی ئازادانه‌ی گه‌لی كورد گه‌ره‌نتی ده‌كا و ده‌بێ به هۆی گه‌شه سه‌ندنی زمان و كه‌لتووری ئه‌و. گه‌لی كورد له‌م قۆناخه‌دا وه‌كو پێشه‌نگی دیمۆكراسی له ئێران دا رۆڵی خۆی بینیوه و به زانست به‌م رۆڵه مێژووییه،وه‌كو كلیلی چاره‌ی مه‌سه‌له‌ی ئێران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تێده‌كۆشێ.
راپه‌ڕینی سێهه‌می ره‌شه‌مه‌ی 1999 و تاوتوێكاری سیاسی ئه‌و
له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ساڵی 57 ی گه‌لانی ئێران و باڵاده‌ستی كۆماری ئیسلامی، ره‌وته كوردیه‌كان به هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆیانه‌وه نه‌یانتوانی به‌ره‌نگاری هێرش و قه‌تڵ وعامی ئه‌رته‌ش و سوپا و میلیشای به‌سیج ببنه‌وه و به ناچار بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد و له عێراق دا سه‌قامگیر بوون و ده‌ره‌نجام، رژێمی تئۆكراتی ئێران، كوردستانی داگیر كرد و به‌م جۆره‌ش شه‌به‌ق و كه‌لێنێكی مه‌زنی فیكری و سیاسی كوردستانی داگرت. به كرده‌وه كوردستان له هه‌ر جۆره چالاكیه‌كی حیزبی وه‌ده‌ركه‌وت و به ته‌واوی گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت كه‌وته بن ركێفی رژێم. له لایه‌كه‌وه نه‌بوونی ئامێره جیدیه‌كانی پڕوپاگه‌نده، بگره له رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ته‌نانه‌ت كتێب و رۆژنامه‌ش، به ته‌واوه‌تی گۆڕپانی بۆ رژێم چۆڵ كردوو و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی چ له بواری جوگرافیا و چ له ئاستی سیاسی_فیكریه‌وه له نێوان گه‌لی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و حیزب و پارته كوردیه‌كان دا پێك هێنا و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چالاكیكارانی سیاسی نێو جه‌ماوه‌ریش هه‌ریه‌كه‌و به جۆرێ، یان له به‌ندیخانه كران یان سێداره‌یان بۆ هه‌ڵخرا و ئیدی شه‌پۆلێك له بێده‌نگی سیاسی باڵی به سه‌ر كوردستانی ئه‌م به‌شه دا كێشا. ئه‌م بارودۆخه به شه‌هید بوونی زۆر له كادر و ئه‌ندامانی "كۆمه‌ڵه" و "دیمۆكرات" گه‌یشته دوندی خۆی و شه‌ڕی ئێران و عێراقیش بیانوویه‌ك بوو تاكو ئێران توند‌وتیژتر له جاران گۆپاڵی زوڵمی به سه‌ر په‌یكه‌ری خه‌باتی گه‌لی كوردی رۆژهه‌ڵات دا بكوتێ.
ئازاد بوونی باشووری كوردستان له دوای شه‌ڕی عێراق و كوێت و ئه‌و پێشكه‌وتنه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییانه كه له‌م به‌شه‌ی كوردستان دا رووی دا له گه‌شه پێدان و باروه‌ر بوونی وشیاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا رۆڵێكی گرینگی بینی.
له‌م نێوه‌نده‌دا پێلێكی مه‌زن له قوتابی زانكۆكان و روناكبیران له پێناوی بووژاندنه‌وه‌ی رۆحی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی له چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی دا، قۆناخێكی دیكه‌یان له ره‌وتی ئازادیخوازی گه‌لی كورد ده‌سپێكرد. له كوردستان و له ئاههنگای زانكۆكان دا به ده‌یان وه‌رزنامه و مانگ نامه و هه‌فته‌نامه و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ئه‌ده‌بی و كۆڕی شیعر دامه‌زران و هه‌زاران لاو و تازه‌لاویان له ده‌وروپشتی خۆیان كۆ كرده‌وه. به‌ڵام هه‌ر به ته‌نیا ئه‌م شێوه‌ی خه‌باته نه‌یده‌توانی وه‌ڵامده‌ری كێشه‌ی كوردی ئه‌م به‌شه بێت. چوونكه پێك هێنانی رێكخراوێ كه بتوانێ به بیرێكی نوێ و ته‌گبیرێكی سیاسی بێته نێو گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و خه‌بات، پتر له هه‌ر كاتێكی دیكه پێویست بوو. پێشكه‌وتنی ئیراده‌ی سیاسی خه‌ڵكی باشووری كوردستان و توندی خه‌باتی حیزبی كرێكارانی كوردستان له باكووری كوردستان و له توركیا و به رێخستنی كاناڵی سه‌ته‌لایتی"ماد تی وی" له لایه‌ن ئه‌م حیزبه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی خۆی له هه‌ر چوار پارچه دا به دروشمی "كوردستانی گه‌وره و سه‌ربه‌خۆ"، به ته‌واوی گه‌لی كوردی ورووژاند و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌بكی وتاری ئه‌ده‌بی له رۆژهه‌ڵات دا چوارچێوه‌یه‌كی تازه‌ی به خۆ گرت و زه‌مینه بۆ خوڵقانی نه‌سڵی سێهه‌م له رێكخستنی نوێ دا ره‌خسا.
له گه‌ڵ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خاته‌می وه‌كو سه‌رۆك كۆماری چاكساز و ئاڵاهه‌ڵگری دروشمی ئێرانێكی دیمۆكراتیك و ئه‌و دروشمانه‌ی كه كوردیش مافی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی خۆی هه‌یه و ده‌بێ پێی بدرێت، ئه‌و نهسڵهش(نه‌سڵی سێهه‌م) پێی نایه نێو گۆڕه‌پانی باڵبهندیه سیاسیه‌كان تا به‌ڵكو بتوانێ له‌م فه‌زایه بۆ گه‌یشتن به مافه سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌لی كورد كه‌ڵك وه‌ربگرێ. له پێناوی ئه‌و كێشانه‌ی كه له گۆڕپانی سیاسی ئێران دا هاتنه ئاراوه، واتا دۆڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی ریفۆرم خوازان و پتر بوونه‌وه‌ی هێزی باڵی راست و باڵاده‌ستی ئێران، ئه‌م نه‌سڵی دینامیكی بزاڤی نه‌ته‌وه‌ییه كه له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دا خوازیاری به ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو، تێگه‌یشت كه ده‌بێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌دره‌س له ناخی خۆی دا بگه‌ڕێ. ئه‌م نه‌سڵه زانی كه هه‌رچی زووتر و له گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانی جیهانی دا، كه به ده‌سپێكردنی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م چاوه‌ڕوان ده‌كران، ده‌بێ خۆی بۆ رێكخستن ئاماده بكا و به پێك هێنانی ره‌وتێكی نوێ و مۆدێڕن، وه‌ڵامده‌ری ئه‌و كه‌لێن و دابه‌زینانه‌ی ئه‌م 15 ساڵی دواییه بێ. ئالێره‌دایه كه باس له‌مه‌ڕ گرینگی و بوونی نه‌سڵی سێهه‌م ئاشكرا ده‌بێ. هه‌ڵبه‌ت نه به‌و نیازه‌ی كه جوگرافیای تایبه‌ت به خۆی هه‌بێ. به‌ڵكو مه‌به‌ست چه‌مكی سیاسییه‌تی. واتا ئه‌و نه‌سڵه‌ی كه به‌رگری به‌شداری و كاری هاوبه‌ش بێ بۆ پێشكه‌وتنی هێزه‌كانی دیكه. ئه‌م نه‌سڵه نه‌ك بۆ په‌رله‌مان و به ده‌ست هێنانی كورسی و ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر، به‌ڵكو بۆ فره‌چه‌شنی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به ده‌ست هێنانی خواست و ویستی گه‌لی كورد، پێویستیه‌كی مێژوویی بوو. رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌كو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نیه و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. به‌م بۆنه‌شه‌وه مه‌حاڵه كه هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تانه له چوارچێوه‌ی یه‌ك رێكخراو یا دوو حیزب دا بگونجێن و بپارێزدرێن. لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه له سیسته‌می دوو حیزبی ده‌رباز ده‌بێ و به‌ره‌و سیسته‌می گلۆبال_پلۆرالیستی هه‌نگاو هه‌ڵدێنێ.
به سه‌رنج دان به‌م راستیانه، تاك ره‌وه‌ی و قبووڵ نه‌كردنی جۆراوجۆری ره‌نگه‌كان و نه‌بوونی كه‌لتووری دان نان به بوونی یه‌كتر و ... هتد، له‌و بابه‌تانه‌یه كه به راشكاوی له نێو ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا به دی ده‌كرێن. لێره‌شه‌وه به‌راشكاوی ده‌توانین بڵێین كه راپه‌رینه‌كانی به‌ربڵاو و سه‌رانسه‌ری 1999 كه له دوای گیرانی "عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان" رووی دا، زه‌نگی مه‌ترسییه‌ك بوو بۆ ئۆپۆزیسیۆنه كوردیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. دیاره ئه‌ده‌بیاتی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا ئه‌ده‌بیاتێكی سنووردار و لاوازه. به تایبه‌ت كه له‌ودا هیچ جێگایه‌ك بۆ پلۆرالیسم و هێزبه‌خشین و دنه‌دانی یه‌كتر به دی ناكرێت.
لێره‌دایه كه پێویستی به هێزێكی تازه پتر له هه‌ر كاتێكی تر خۆی ده‌نوێنێ. هێزێك به دوور له ده‌مارگرژی و دوگمای ئایینی و ئایدۆئۆلۆژیا رادیكاڵه‌كان. هێزێك كه ئاڵای گه‌نجی و نوێگرایی له به‌رامبه‌ری چه‌مكه كلاسیكه‌كاندا هه‌ڵخا و بیشهكێنێتهوه. ئه‌م نهسڵهش به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌بێ رێكردی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێ و هیچ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك هه‌نگاوی پێ شل نه‌كا و به بێ له به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی، لایه‌نی گونجاو سه‌باره‌ت به هه‌موو حیزب و رێكخراوه‌كان هه‌ڵبژێرێ و به بیر كردنه‌وه له راستای بایه‌خه نه‌ته‌وه‌یی و جیهانیه‌كانی هاوچه‌رخ دا كه‌لێن و بۆشاییه‌كان دابگرێ و له گۆڕه‌پانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا رۆڵی خۆی ببینێ.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی گۆڕانكاریه دیمۆكراتیكه‌كانی ئێران
تێپه‌ڕ بوون له سیسته‌می دین سالار
پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و پرۆسه‌ی جیهانی بوون له بواره ئابووری و سیاسی و كه‌لتووریه‌كان دا، گۆڕانكاری زۆری له شێوه‌ی ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگا دا پێك هێناوه و شێوه‌ی حكوومه‌تیی به رێكخستنێكی نوێ ناچار كردووه. له گه‌ڵ په‌ره سه‌ندنی ئابووری جیهانی، توانا و هێزی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانیش بۆ ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگا سنووردار كراوه.
شێوازی ده‌سه‌ڵاتداری له ئێران تا سه‌ره‌تای خولی مه‌شروتیه‌ت، شێوازێكی ره‌ها بوو. پاشان هه‌ندێك گۆڕانكاری تیدا كرا. به سه‌رهه‌ڵدانی شێوه و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له ئێران، زۆر كه‌لێنی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی نوێ پێك هاتن. به‌رده‌وام بوونی به‌ره‌نگاری ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر هێزه كلاسیكه‌كان و داكۆكی له هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه مۆدێڕنه‌كان، كۆمه‌ڵگای ئێرانی كرد به دوو به‌ش. هێزه كلاسیكه‌كان كه رۆحانیه‌كان ناوه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌ویان پێك ده‌هێنا، رووبهڕٍووی هێزه مۆدێڕنه‌كانی رۆژئاواگهرا بوون. نوێكردنه‌وه له بواره ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووریه‌كان دا كه‌لێنی قووڵ و به‌رینی خسته نێوان دنیاگه‌رایی و دین گه‌رایی. ره‌وتی ده‌سه‌ڵات گرتنی رۆحانیه‌ت له خولی سه‌فه‌ویه‌كان دا گه‌یشته ئاستێك كه ده‌سه‌ڵاتدارانیش نه‌یانده‌توانی به سانایی ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری ئه‌وان بكه‌ن. به‌ڵام مه‌یلی قاجاریه‌كان به مۆدێڕنیزاسیۆن، بۆشاییه‌كی خسته نێوان رۆحانیه‌ت و ده‌وڵه‌ت. نوێكردنه‌وه به سه‌بكی رۆژئاوایی له كاتی ده‌سه‌ڵاتداری ره‌زا شا دا رۆحانیه‌تی خسته ته‌نگانه‌یه‌كی جیدی. مۆدێڕنیزمی پشت به‌ستوو به یاسای رۆژئاوایی، رۆڵی شه‌رعی ئیسلامی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی دا كه‌مڕه‌نگ كرده‌وه. ده‌وڵه‌تی په‌هله‌ویش هه‌ر ئه‌و كاره‌ی به شێوه‌ی سه‌پاندنی سكولاریزم و دژایه‌تی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی رۆحانیه‌ت دا ئه‌نجام دا.
له خولی كۆماری ئیسلامی دا، رۆحانیه‌ت وه‌كو چینی ده‌سه‌ڵاتداری كۆمه‌ڵگا، ده‌سه‌ڵاتی پاوان كردوو و ده‌سه‌ڵاتداری به سه‌ر خه‌ڵك دا مافی شه‌رعی و ئیلاهی خۆی له قه‌ڵه‌م دا. شۆڕشی 57 كه یه‌كێ له ده‌ره‌نجامه‌كانی مۆدێڕنیزمی په‌هله‌وی بوو، زه‌مینه‌ی بۆ ده‌نگدانه‌وه‌ی دژ به مۆدێڕنیستی كۆمه‌ڵگای سوننه‌تی ره‌خساند. له به‌ر ئه‌وه‌ش مه‌یلی ئایدۆئۆلۆژیكی موحافیزه‌كاری توانی له به‌رامبه‌ری به‌لیمه‌ت گرایی(ئاریستۆكراتی) كه نێزیكایهتیهكی پتری له گه‌ڵ جیهانی مۆدێڕن و ئامانجه‌كانی دیمۆكراتیك دا هه‌بوو، به‌ره‌نگاری بكا. بى درێژه‌دان به پاوانخوازی سیاسی و ئۆلیگارشی ده‌سه‌ڵات، ناگونجاوی ده‌سه‌ڵاتی سوننه‌تی له گه‌ڵ بنه‌ما دیمۆكراتیكه‌كانی هاوچه‌رخ پتر خۆی نواند. ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك به سه‌ر خه‌ڵك، ته‌نیا ئه‌و كاته ده‌توانێ بوونی خۆی بسه‌لمێنێ كه ره‌گی ده‌سه‌ڵاتداری له نێو خودی خه‌ڵكه‌وه رووابێ. به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای ئه‌وڕۆكه‌ی ئێران دا له لایه‌كه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك به سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌سڵی وه‌لایه‌تی ئه‌مر و ئیمامه‌ت هاتۆته ئاراوه. ئازادی ده‌نگدان و ئه‌م ئه‌سڵه هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كیان پێكه‌وه نیه.
له كۆماری ئیسلامی دا ده‌سه‌ڵات مۆره‌ی سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تا و كۆتاییشه و هه‌ر سێ هێزه‌كه به هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه گرێدراوی وه‌لایه‌تی فه‌قین. هه‌ر جۆره راده‌ربڕینێك ئه‌گه‌رچی به رای زۆرینه‌ی خه‌ڵكیش بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌لی فه‌قی و موجته‌هید ره‌تی كاته‌وه و دانی پیا نه‌نێ، به هیچ كلۆجێك ئیزنی راپه‌ڕاندنی پێ نادرێت. هێزی باڵاده‌ستی رۆحانیه‌ت ته‌نیا له سه‌ر بنه‌مای بڕوای دینی، سنووری دین و سیاسه‌ت تاوتوێ ده‌كه‌نه‌وه. له حاڵێك دا كه به گوێره‌ی پێویستیه‌كانی عه‌قڵانی و لۆجیكی چاك كردنه‌وه و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئیستیدلالێكی هه‌ره پێویسته.
سیاسی بوونی دین، هۆكاری به كار هێنانی ئامێری دینه له پێناوی دابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندی چینێكی تایبه‌ت. به دینی بوونی سیاسه‌ت، ئه‌و قاڵبه دینیانه سنوورێكی پاوانكراو بۆ سیاسه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن ودهرهنجام ئاستی گه‌شه‌ی سیاسی له وڵات دا داده‌به‌زێ. له ره‌وتی تێهه‌ڵكێشانی دین و سیاسه‌ت دا، ئازادی ئه‌ندێشه و ره‌خنه كه دوو مه‌رجی سه‌ره‌كی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگان، سنووردار ده‌كرێن و زه‌مینه بۆ ریاكاری و بیری دماگۆژی فه‌راهه‌م ده‌بێت. ده‌ستێوه‌ردانی دین له سیاسه‌ت هۆی پێك هاتنی چه‌شنێ تئۆكراتی و ئۆلیگارشی رۆحانی و فراوانتر بوونی ئه‌و كه‌لێنانه‌یه كه ئێستاكه له نێوان مه‌زهه‌ب و چینه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران دا به دی ده‌كرێت. له راستی دا یاسا شه‌رعیه‌كان له گه‌ڵ گۆڕانكایهكانی كۆمه‌ڵگا و ماف و ئازادیه‌كانی مرۆڤ هاوئاهه‌نگ نین و ره‌هاگه‌ری و عه‌وام فریوی و چه‌ن لایه‌نه بوونی مه‌شروعیه‌تی سیاسی و دهرنهبردنی كه‌مینه‌كان و جیاوازی له دواهاته‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌ن.
به نیازی تێپه‌ڕبوون له سیسته‌مێكی ئاوه‌هادا، دامه‌زراندنی نیزامێكی سكولار له مه‌رجه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌شه‌ی دیمۆكراسیه. جیایی دین له سیاسه‌ت له ته‌واوی بواره‌كان دا له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی نیزامێكی سكولاره . ئاوه‌ها نیزامێك هیچ كات له ژێر كاریگه‌ری بیره مه‌زهه‌بیه‌كان دا نابێ و دینیش له كۆنترۆڵی خۆی ناگرێت.
ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵایه‌تی و بونیات وپێكهاته‌ی ماف و یاساكانی كۆماری ئیسلامی لایه‌نی ئایدۆئۆلۆژیكیان هه‌یه و له‌ودا مافی ده‌سه‌ڵات له چوارچێوه‌ی دین و سوننه‌ت دا جێگیر ده‌بێ. گه‌ڵاڵه كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به پێی دین و شه‌رع، سنووردار كردنی ده‌سه‌ڵاتی هێزی راپه‌ڕاندن له چوارچێوه‌ی حوكم و رێسا ئیسلامیه‌كان، گه‌یشتن به مه‌شروعیه‌تی شه‌رعی به پێی ده‌سه‌ڵاتی تئۆكراتیك_كاریزماتیكی دامه‌رزراوه‌ی وه‌لایه‌تی فه‌قی، سنووردار خوازی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری و سنووردار كردنی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان،هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ن كه ده‌ستیان به ده‌ستی یه‌ك داوه تا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگای نه‌بێ.
به ده‌ربازبوون له سیسته‌می دین سالار و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی لائیك به جیایی دین له سیاسه‌ت و دنه دان و چالاك كردنی دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان ، گوتاری شارستانیه‌تی دیمۆكراتیك له چوارچێوه‌ی پایهبهندبوون به یاسا دیمۆكراتیكه‌كان، مه‌شروعیه‌تی خۆی به ده‌ست دێنێ.
دامه‌زراندنی كۆماری فیدراڵ دیمۆكراتیكی ئێران
جۆراوجۆری و زۆربوونی كێشه‌كانی ئێران و پێویستی به چاره‌سه‌رییان له به‌سته‌رێكی دیمۆكراتیك دا، پێویستی به دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی فیدراڵی كه نێزیكترین مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردن به شێوه‌ی دیمۆكراسی راسته‌قینه‌یه، ئاشكرا ده‌كا. بناغه‌ی ئه‌م كۆماری فیدراڵ دیمۆكراتیكهش له ته‌وه‌ری ئه‌و یاسا بنهماییانهیه كه له گه‌ڵ بونیاتی موزاییكی ئێران دا ده‌گونجێ و ماف و ئازادی و ده‌رفه‌تی به‌رامبه‌ر بۆ گه‌شه‌ی "نه‌ته‌وه‌یی_كه‌لتووری_ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی" نه‌ته‌وه و كه‌مینه‌كانیش ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. به‌شی به‌رامبه‌ر و به‌شداری ته‌واوی نه‌ته‌وه و گرووپه ئه‌تنیكه‌كان له ئیداره‌ی كاروباری هه‌رێمه فیدراڵیه‌كان دا ئه‌بێ به هۆی گه‌شه‌ی هه‌مه لایه‌نه و به‌ربڵاو و ده‌سته‌به‌ر بوونی ئازادی گه‌ره‌نتی بووی یاسایی. هه‌موو ئه‌م ده‌سكه‌وت و پێشكه‌وتنانه‌ش له پێناوی به هێز كردن و چاك كردنی ئێرانی دیمۆكراتیك و فیدراڵه.
ستراتژی به‌رگری مه‌شروع
یه‌كێ له گرفته سه‌ره‌كیه‌كانی دیمۆكراسی هاوچه‌رخ، مه‌سئه‌له‌ی به‌رگری مه‌شروعه. به‌رگری مه‌شروع مافێكی به ته‌واوه‌تی به‌ڵگه‌نه‌ویست و سروشتیه كه له یاسا و بڕیارنامه جیهانیه‌كانیش دا مسۆگه‌ر بووه. له ناوه‌ڕۆكی ته‌واوی ئه‌م بڕیارنامانه‌دا، كه‌ڵك وه‌رگرتن له مافی ناوبراو مهشروعیهتێكی ته‌واوی هه‌یه.
رژێمی ئێستاكه‌ی ئێران به ته‌واوی هێزی خۆیه‌وه به‌ره‌نگاری خواست و ویسته كانی گه‌لی كورد و گه‌لانی دیكه و دامه‌زراندنی كۆماری فیدراڵ دیمۆكراتیكی ئێران ده‌بێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سیاسه‌تی ته‌گه‌ره دانان و توندوتیژی و هێرشی گرتۆته به‌ر. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته ئه‌م ستراتژیه له هه‌موو ئاسته‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری و ژینگه و ... هتد ببووژێته‌وه. له‌م رێگه‌شه‌وه ده‌توانین به هه‌ڵوێستی گونجاو و كاریگه‌ر هه‌ڵوێسته پاشكهوتووهكان و كاره گرفت سازه‌كانی رژێم پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه.
ستراتژی به‌رگری مه‌شروع وه‌كو یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندیه سه‌ره‌كیه‌كانی گۆڕانكاریه دیمۆكراتیكه‌كان، به مه‌به‌ستی پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی خه‌بات و رێكخستنی نه‌ته‌وه و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ژنان و گه‌نجان و سڕینه‌وه‌ی ستراتژی توندوتیژی رژێم بۆته بنه‌ما و ئه‌ساس و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م مافه‌ش تا ئه‌و ده‌مه‌ی كه به هه‌موو ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیه دیمۆكراتیكهكانمان ده‌گه‌ین، ده‌بێ درێژه‌ی هه‌بێت.
ئامانج و ئه‌ركه‌كانی گۆڕانكاری دیمۆكراتیك
تێپه‌ڕبوون له سیسته‌می دین سالار
هەروەها ره‌ت كردنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی دژی ماف و ئازادیه مرۆڤایه‌تیه‌كانن و پێك هێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیمۆكراتیك له چوارچێوه‌ی یهكێتێكی فیدراڵ دا.
له‌سه‌ر ئه‌مه‌وه:
- له پێناوی به دی هێنان و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، پێویسته داكۆكی له رێكخراوه دیمۆكراتیكه‌كانی ژنان و گه‌نجان و كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و سه‌ندیكا و گرووپه جۆریهكانی دیكه‌ش بكرێ و بۆ په‌ره‌سه‌ندنی دامه‌زراوه نوێكان هه‌وڵ بدرێت. له به‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی رژێم و به‌كرێگیراوه‌كانی ئه‌و، ده‌بێ به وشیاری و زانست له مافی به‌رگری مه‌شروع، خه‌ڵك بۆ رێكخستنی دیمۆكراتیك دنه بدرێن و له هه‌موو جێگایه‌ك نافه‌رمانی مه‌ده‌نی په‌ره بستێنێ.
- پێویسته هه‌موو چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هێزه سیاسیه‌كانی لایه‌نگری دیمۆكراسی له ئێران، به شێوه‌ی بلۆكی دیمۆكراسی بێنه نێو سیسته‌مه‌وه.
- پێویسته بۆ لابردنی ته‌واوی لاخوازیهكان و ئه‌و بونیاتانهی كه له سه‌ر بنه‌مای سوننه‌ت گرایی و فاناتیزمی دینی و شۆڤینی دامه‌زراون و بۆ سه‌ر رێگای دیمۆكراسی هاوچه‌رخ ده‌بنه له‌مپه‌ر، هه‌وڵی جیدی بدرێت.
- ده‌بێ ئه‌و ده‌رفه‌ته به گه‌لانی ئێران بدرێت كه ئازادانه به‌شداری له سیسته‌مێكی سیاسی دیمۆكراتیك بكه‌ن. ده‌بێ ماده سه‌ره‌كیه‌كانی "مافی مرۆڤ" یش بكرێن به بنه‌ما و خاڵ و بڕگه ده‌ستوورییه‌كانیش له سه‌ر بنه‌مای ئازادی و مافه جیهانیه‌كان و پێودانگه دیمۆكراتیكه‌كان په‌سند بكرێ.
- پێویسته له گه‌ڵ هه‌ر جۆره گوشار و زوڵم و زۆری هێزه‌كانی رژێم به‌ره‌نگاری بكرێت.
- ده‌بێ بۆ سه‌قامگیر بوونی سیسته‌مێكی مامنێوهندی له نێوان كۆمه‌ڵگا و سروشت دا، به به‌كارهێنانی ئامێره زانستی و تهكنهلۆژیاییهكان له پێناوی خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی و پاراستنی ژینگه له چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و زانستی دا و به‌م شێوه‌ش ره‌خساندنی زه‌مینه بۆ كۆمه‌ڵگا و ژینگه‌یه‌كی پاك و خاوێن هه‌وڵ بدرێت.
پێك هێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیمۆكراتیك له چوارچێوه‌ی كۆماری فیدراڵ دیمۆكراتیكی ئێران
له‌سه‌ر ئه‌مه‌وه:
- دامه‌زراندنی كۆماری فیدراڵ دیمۆكراتیك كه هه‌موو گه‌لانی ئێران وه‌كو فارس و كورد و ئازه‌ری و به‌لووچ و توركمان و عه‌ره‌ب ... له‌ودا به‌شدار بن. مافی به‌شداری دیمۆكراتیك ده‌بێ له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی دا به ره‌سمیه‌ت ناسرابێ و گه‌ره‌نتی بكرێت.
- تێپه‌ڕ بوون له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ناوه‌ندگه‌را (سه‌نتراڵی) و پێك هێنانی په‌رله‌مانی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی فیدراڵ دیمۆكراتیك و چه‌سپاندنی ئه‌و یاسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به هه‌رێمه‌كانه‌وه هه‌یه، له په‌رله‌مان دا.
- په‌سند كردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی له په‌رله‌مانه فیدراڵییه‌كان له سه‌ر بنه‌مای پێودانگه جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤ . به‌جۆرێك كه هه‌موو مافه سیاسی و كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كانی گه‌ل و تاك پارێزرابێت.
- پاراستنی مافی ئازادی دوان و ئه‌ندێشه و ئازادی مێدیاكان له یاسا بنه‌مایی و هه‌رێمیه‌كان دا و ده‌سته‌به‌ر كردنی خێرای ئه‌و ئامێرانه‌ی پێویسته بۆ زانیاری و پێشكه‌وتنی زانست، بۆ هه‌مووان.
- پاراستنی مافی پێك هێنان و دامه‌زراندنی حیزبه سیاسیه‌كان و سه‌ندیكا و ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كان و ده‌سته‌به‌ر كردنی ئازادی پێكهاته‌یی، بۆ پێشكه‌وتنی به‌شداری گشتی له سیسته‌می سیاسی ده‌وڵه‌ت.
- سنووردار كردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رته‌ش و كه‌م كردنی بودجه‌ی سه‌ربازی و وه‌ده‌رخستنی ئه‌وان له فۆرمێكی ههڕهشهگهرانه و گۆڕینه‌وه‌یان به هێزێكی پارێزه‌ری ئاشتی و ئه‌منی كۆمه‌ڵگا.
- هه‌وڵی هه‌مه لایه‌نه بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ئاشتی، و دژایه‌تی له گه‌ڵ هه‌ر جۆره رێكه‌وتنامه‌یه‌كی سه‌ربازی كه ده‌بێ به هۆی ناهاوسه‌نگی ئه‌منی له ئاستی ئێران و ناوچه و جیهان دا.
- دابه‌شكردنی به‌رامبه‌ر و دادگه‌رانه‌ی داهات و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و داڕشتنی سیسته‌مێكی ئابووری گونجاو كه به‌رژه‌وه‌ندی چین و توێژه زهحمهتكێشهكانیشی له به‌رچاو گرتبێ و به‌م جۆره ببێ به مایه‌ی ئه‌من و ئاسایش و گه‌شه سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا.
- دنه‌دانی هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت گوندنشینه‌كان بۆ پێك هێنانی ته‌عاونیه ئابووریه‌كان.
- پێشخستنی چۆنیه‌تی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای مۆدێڕن و پشتگیری له كۆنترۆڵی وزه‌ی ناوه‌كی و له ناو بردنی چه‌كه كۆكوژه‌كان.
- پێشخستنی سیاسه‌تی پاراستنی ژینگه و ده‌ورووبه‌ری سروشتی.
- دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی نوێی ته‌ئمینی ده‌رمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ گه‌ره‌نتی كردنی مافی ژیان و كاروباری هه‌موو تاكه‌كان.
- گه‌ڵاڵه كردن و راپه‌ڕاندنی پرۆژه جۆراوجۆره‌كانی كارخوڵقێن و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی بێكاری و هه‌ژاری ئابووری و پێشگیری له قه‌یرانی هه‌ڵاتنی مێشكه‌كان بۆ ده‌ره‌وه.
- پێك هێنانی چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری و فێركاری بۆ گه‌شه‌ی فیكری و ده‌روونی و به‌ده‌نی گه‌نجان و ده‌سته‌به‌ر كردنی ئامێره پێویسته‌كانی به‌شداری له ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
- پێك هێنانی سیسته‌مێكی فێركاری_كه‌لتووری كه تێیدا تاك و كۆمه‌ڵگا ئازادانه په‌روه‌رده ببینن.
- به‌رز كردنه‌وه و هه‌وڵ بۆ گه‌شه پێدانی ئاستی وشیاری تاك له بواره‌كانی ماف و یاسادا.
- هه‌وڵ دان بۆ پێشخستنی ئازادانه‌ی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات و وه‌رزش.
- نوێكردنه‌وه‌ی ناوچه بێ به‌شه‌كانی كوردستان.
ژن
پێویسته له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م دا كه خولی ئازادی ژنه، سیسته‌می پیاوسالار به شێوه‌یه‌كی بناغه‌یی گۆڕانكاری تێدا بكرێ و به‌م جۆره به سه‌رده‌می نابه‌رابه‌ری سه‌باره‌ت به ژن كۆتایی بێت و هه‌موو ماف و ئازادیه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكرێـن.
له‌سه‌ر ئه‌مه‌وه:
- پێشخستنی خه‌باتی ئازادیخوازی ژنان وه‌كو یه‌كێ له ره‌وته سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵگا له چوارچێوه‌ی ئامانجه‌كانی ئه‌و چینه.
- په‌ره‌پێدانی رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی ژنان و هه‌وڵ بۆ پێك هێنانی دامه‌زراوه یاساییه‌كانی وه‌كو نوسینگه و ئاكادمیا و وه‌قفه‌كان.
- خه‌بات بۆ لابردنی ئه‌و یاسانه‌ی كه گوشار و ده‌سه‌ڵاتی به‌رده‌وار له سه‌ر ژن به ره‌وا ده‌زانن و دامه‌زراندنی رێكخراوه دیمۆكراتیكه‌كانی پارێزه‌ری مافی ژن.
- له ناو بردنی ئه‌و نابهرابهریانهی كه تێڕوانینێكی دینی_مه‌زهه‌بیان هه‌یه و پایه‌به‌ند به ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالارانه به سه‌ر ژنن، و به ده‌ست هێنانی مافی به‌رابه‌ری بۆ ژنان.
- لایه‌نگری له به‌شداری به‌رابه‌ر و ئازادی ژن له ته‌واوی بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری دا.
- خه‌بات بۆ له ناَو بردنی ئه‌و بازرگانی و رانتانهی كه له سه‌ر ژن ده‌كرێن.
چاره‌سه‌ری دیمۆكراتیكی كێشه‌ی كورد له ئێران
له‌سه‌ر ئه‌مه‌وه
- چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردستان له سه‌ر بنه‌مای فیدراڵیزمی جوگرافیایی و نه‌ته‌وه‌یی كه له‌ودا ته‌واویه‌تی عه‌رزی كوردستان پارێزرابێت.
- پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره سیاسه‌تێكی تهفویس و ئاسیمیلاسیۆن له پارێزگاكانی كرماشان و ئیلام.
- داكۆكی كردن و گه‌ره‌نتی كردنی مافی به‌شداری ئازادانه‌ی كورد له یه‌كێتی فیدراتیوی دیمۆكراتیكی ئێران له رێگه‌ی په‌ره‌پێدانی رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان و رێكخستنی چینه جۆراوجۆره‌كانی گه‌لی كورد له ئێران.
- هه‌وڵ و ته‌قالا بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی پایه‌ی ئیراده و وشیاری دیمۆكراتیكی گه‌لی كورد و به‌شداری له ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت.
- هه‌وڵی جیدی بۆ پێك هێنانی سیسته‌مێكی فێركاری به زمانی یه‌كه‌ی كوردی و به كار هێنانی له رێگه‌ی هه‌موو هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌موو بواره‌كانی بڵاوكردنه‌وه و مێژوویی و كه‌لتووری و هونه‌ری و ...هتد و گه‌شه پێدانی ئه‌و.
- هه‌وڵ بۆ ئاشكرا كردن و روون كردنه‌وه و رانانی مێژوو و كه‌لتووری كوردی له ئێران و پاراستنی میراتی مێژوویی_كه‌لتووری كورد و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسه‌واری دزراو. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، پێك هێنانی دامه‌زراوی تایبه‌تی گه‌شه‌ی كولتووری له كوردستان.
- له ناو بردنی هه‌موو ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی كه كه‌لتوور و داب و نه‌ریتی عه‌شیره گه‌رایی_فیۆداڵی له سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردهواری دایناوه.
- هه‌وڵ بۆ له ناو بردنی ئه‌و رێكخراوه و دامه‌زراوانه‌ی كه له ناوچه كوردنشینه‌كان دا بنج و بناوانیان داكوتاوه، وه‌كو پێگه و ناوه‌نده‌كانی به‌سیجی شار و لادێ.
- هه‌وڵ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه كوردانه‌ی كه به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه په‌نابه‌ری وڵاتانی دیكه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ر كردنی پێویستیه‌كانی ژیانیان و داكۆكی كردن له‌وان.
- به‌رگری و داكۆكی كردن له به‌شداری دیمۆكراتیكی ئه‌و تاك و ئه‌و گرووپانه‌ی كه به هۆكاری جۆراوجۆر به نایاسایی ناو براون، له ئاستی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و له سه‌ر ئه‌ساسی مافی هاووڵاتی بوون، و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی مافه له ده‌ست چووه‌كانیان.
په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد
هەروەها پێك هێنانی سیسته‌می په‌یوه‌ندی دیمۆكراتیك له گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردی نیشه‌جێی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان
له‌سه‌ر ئه‌مه‌وه:
- چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به پێی هه‌ل ومه‌رجی ئه‌و به‌شه.
- هه‌وڵ بۆ هاوكاری و پشتیوانی له هێزه دیمۆكراتیكه‌كان له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و ساز دانی پلاتفۆرم و دامه‌زراندنی رێكخراوه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پشت به‌ستوو به به‌رنامه و رێكه‌وتنه هاوبه‌شه‌كان.
- گه‌ڵاڵه كردنی هه‌ڵوێستی گونجاو بۆ داكۆكی له مافه سه‌ره‌كیه‌كانی كورده كۆچه‌ر و په‌نابه‌ره‌كان.
- پشتگیری و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له باشووری كوردستان.
كار پێكردنی ستراتژی یه‌كێتی دیمۆكراتیك
هەروەها په‌یوه‌ندی ئازادانه‌ی گه‌لانی ئێران بۆ به دی هێنانی یه‌كێتی فیدراتیوی دیمۆكراتیكی ئێران و په‌یوه‌ندی و هاوكاری له گه‌ڵ هێزه دیمۆكراسی خوازه‌كانی ناوچه و جیهان.
له‌سه‌ر ئه‌مه‌وه:
- گرێبه‌ستی په‌یماننامه له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی دیمۆكراسی له ئێران له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد.
- په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دیمۆكراتیك له نێوان گه‌لانی ئێران به پشت به‌ستن به خاڵه هاوبه‌شه‌كانی كه‌لتووری و مێژوویی و به هێز كردنی ئه‌وان.
- هاوكاری بۆ رێكخستنی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران و كاناڵیزه كردنی پتانسیێلی ئه‌وان له پێناوی گۆرانكاریه دیمۆكراتیكه‌كان.
- رێز دانان بۆ دیاری كردنی مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران.
- خه‌بات بۆ له ناو بردنی تیرۆریسم به ته‌واوی لایه‌نه‌كانیه‌وه.
- خه‌بات بۆ له ناو بردنی مافیای نێونه‌ته‌وه‌یی و سنووردار كردنی چه‌كه كۆكوژه‌كان.
پەیڕەونامەی ڕێکخراو
یەکەم: بنەما گشتییەکان
ناوی رێكخراو: یه‌كێتی دیمۆكراتیكی كوردستان(YDK)
نیشانی رێكخراو: ئاڵای شین به هه‌تاوێكی زه‌رد ره‌نگ له نێوی دا و به 21 تیشكی گه‌وره و 21 تیشكی بچووك
ئامانجه‌كانی رێكخراو: رێبازی شارستانیه‌تی دیمۆكراتیك وه‌كو رێبازی سه‌ره‌كی خۆی قبووڵ ده‌كا و ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی بریتین له: هه‌وڵ دان بۆ تێپه‌ڕبوون له سیسته‌می دین سالاری ده‌سه‌ڵاتداری ئێران و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و له ناو بردنی كاریگه‌رییه‌كانی سیسته‌می فیۆداڵی و پێشخستنی ژیانێكی ئازاد و دیمۆكراتیك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌وڵ بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ماف و ئازادیه‌كانی هه‌موو چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و پێشخستنی په‌یوه‌ندی و یه‌كێتی دیمۆكراتیك له گه‌ڵ گه‌لی كوردی نیشته‌جێی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و هه‌وڵ و تێكۆشان بۆ په‌یوه‌ندی ئازادانه له نێوان گه‌لانی ئێران دا.
به‌شی دووهه‌م: ئه‌ندام بوون
ئه‌ندام كێیه: ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌رنامه و په‌یڕه‌ونامه‌ی رێكخراو قبووڵ ده‌كا و به‌رپرسیارێتی راپه‌ڕاندنی ماده‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ، به ئه‌ندامی رێكخراو ناودێر ده‌كرێ.
چۆنیه‌تی ئه‌ندام بوون: به دوو شێوه‌ی پرۆفیشناڵ و نیوه پرۆفیشناڵه:
ئ) ئه‌ندامی پرۆفیشناڵ ئه‌و ئه‌ندامه‌یه كه به ویست و ئیراده‌ی ئازاد و دیمۆكراتیكی خۆی و له سه‌ر بنه‌ما گشتییه‌كانی ئیراده‌ی رێكخراو، ئه‌ركه رێكخراوه‌ییه‌كان راده‌په‌ڕێنێ و به گوێره‌ی پێویستیه گشتیه‌كانی خه‌بات له كار پێ كردنی بنه‌ما تاكتیكییه‌كان به شێوه‌ی سیستماتیك له یه‌كێ له ئۆرگانه‌كانی رێكخراو چالاكی ده‌نوێنێ.
ب) ئه‌ندامی نیوه پرۆفیشناڵ ئه‌و كه‌سه‌یه كه به شێوه‌ی به‌ش كات و به به‌شداری دیمۆكراتیك له به دی هێنانی ئامانجه‌كانی رێكخراوه، له یه‌كێ له بواره‌كان دا چالاكی ده‌كا.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌ندام
ئ) پێودانگه دیمۆكراتیكه‌كانی هاوچه‌رخ و ماف و ئازادیه مرۆڤایه‌تیه‌كان ده‌كاته بنه‌مای كاری خۆی و هه‌وڵ ده‌دا بۆ گه‌شه سه‌ندن و په‌ره‌پێدانیان له كۆمه‌ڵگا دا.
ب) بڕوای به دیمۆكراسی و ئازادیه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگا هه‌یه و له سه‌ر شێوازی سیاسه‌تی وڵات پارێزانه مكوڕه و به كرده‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ.
ج) به‌پێی پره‌نسیپه بهشدارانهكانی دیمۆكراتیك و كۆمه‌ڵگه‌رایی چالاكی ده‌كا.
د) دژ به جیاوازیه جۆری ودینی و زمانی و رهگهزیهكانه و بۆ پێناسه‌ی گه‌لانی دیكه رێز داده‌نێ.
ه) دژ به شۆڤێنیزم و فاناتیزمی دینی و هه‌ر جۆره دواكهوتوویهكه و مرۆڤێكی لایه‌نگری ئازادی و یه‌كێتی دیمۆكراتیكی گه‌لانه.
و) سه‌مبۆلی ئه‌خلاقی دیمۆكراتیكی نوێیه و راست و دروسته و به ویستی خۆی له كاره گشتییه‌كان دا به‌شداری ده‌كا.
ز) پایه‌به‌ند به بایه‌خه مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی رێكخراوه و بۆ خۆی پێودانگ و بڕوا و شۆری شۆڕشگێڕی هه‌یه.
ح) له چالاكیه‌كانی دا ره‌نج و تێكۆشان بایه‌خێكی به‌رزی هه‌یه و بۆ تێكۆشان و خه‌باتی ئه‌وانی دیكه رێز داده‌نێ.
پ) كه‌سایه‌تیه‌كی به به‌رنامه و كارخوڵقێن و رێك وپێك و لایه‌نگری بیری زانستییه.
ی) دیدێكی كراوه‌ی سه‌باره‌ت به ژینگه هه‌یه و لایه‌نگر و پارێزه‌ری ده‌وروبه‌ری سروشتیه.
ك) به‌ره‌نگاری هه‌ر جۆره مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌بێ كه سه‌رچاوه له نابه‌رابه‌ری ده‌گرێ و له ژیانی رۆژانه و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه دا كه‌سایه‌تیه‌كی دادگه‌ر و ئازادیخوازه و له به‌رامبه‌ری هه‌ر جۆره دواكه‌وتوویی كه سه‌رچاوه له سیسته‌می دسه‌ڵاتداری پیاوسالارانه ده‌گرێ راده‌وه‌ستێ.
ل) له به‌رامبه‌ری كه‌مایه‌سی و هه‌ڵه‌كانی دا بوێری ره‌خنه گرتن له خۆی پیشان ده‌دا.
مافه‌كانی ئه‌ندام
ئ) مافی راده‌ربڕین و هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێردرانی له هه‌ر ئاستێك دا هه‌یه.
ب) له كۆبوونه‌وه ره‌سمیه‌كان دا مافی ره‌خنه گرتن و پێشنیار كردنی پێ ده‌درێت.
ج) مافی ده‌ربڕینی بیروبۆچوونه‌كانی له هه‌موو شوێن و بابهتهكان دا هه‌یه و له رێگه‌ی به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه رهسمیهكانیش دا ده‌توانێ به بوونی خۆی كارتێكه‌ر بێ.
د) ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌كی لێ گیرا یاخود به هۆیه‌كه‌وه تۆمه‌تبار كرا، له چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی رێكخراوه‌دا مافی به‌رگری له خۆی هه‌یه و ئه‌گه‌ر مافێكیشی پێشێل كرا، ده‌توانێ وهڵامخوازی بكا و مافه له ده‌ست چووه‌كه‌ی قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
ه) له په‌یوه‌ندی به چالاكیه‌كانی رێكخراوه ده‌توانێ زانیاری بخوازێ و له كه‌سایه‌تیه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی گرێدراوی رێكخراون و هه‌ر وه‌ها له رووداوه‌كان، داوای روون خوازی بكات. ویستی روون خوازی پێویستی به په‌سند كردن له كۆبوونه‌وه فه‌رمیه‌كان هه‌یه.
و) مافی به‌شداری كردن له وانه‌كانی په‌روه‌رده‌ی هه‌یه( به گوێره‌ی هه‌ل ومه‌رجی رێكخراو).
ی) له به‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی به هۆی ئامانجه‌كانی رێكخراوه‌وه تووشی هاتووه مافی كه‌ڵك وه‌رگرتن له تواناكانی حیزبی هه‌یه.
ئه‌ركی ئه‌ندامان
ئ) بۆ كارپێكردن و راپه‌ڕاندنی رێباز و ئامانجه دیاریكراوه‌كانی به‌رنامه‌ی رێكخراو، به فیداكاری و خۆڕاگری چالاكی ده‌نوێنێ.
ب) به‌و سیاسه‌ت و تاكتیكانه‌ی كه له رێكخراوه دا دیاری كراون پایهبهنده و خه‌باتیان بۆ ده‌كا.
پ) ویست و بڕیاره‌كانی رێكخراو راده‌په‌ڕێنێ و به پێی پهیڕٍهونامه و پێودانگ و بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كانی چالاكی ده‌كا.
ج) رێبازی شارستانیه‌تی دیمۆكراتیك فێر ده‌بێ و به پێی بنه‌ما فه‌لسه‌فی و سیاسی و تاكتیكیهكان دهوروبهرهكانیشی فێر ده‌كا.
د) له چوارچێوه‌ی دیسپلێن و رێك و پێكی ریكخراوه دا چالاكی ده‌كا.
ه) ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه له ئه‌ستۆی ئه‌ندامان دایه به باشی پێكی دێنێ و بۆ بایه‌خه مه‌زنه‌كانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی رێز داده‌نێ و له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له لایه‌ن ریكخراوه‌وه پێی ده‌درێت خراپ كه‌ڵك وه‌رناگرێ.
و) بایه‌خه مادی ومهعنهویهكانی رێكخراو و به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌پارێزێ.
ئه‌ندام بوون و لێ سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندام بوون
ئ) ئه‌و كه‌سه‌ی بیه‌وێ به ئه‌ندامێتی ره‌سمی رێكخراو ده‌ربێت، پێویسته كه به شێوه‌یه‌كی كهتبی یان شه‌فایی داوانامه‌ی خۆی بخاته به‌رده‌م یه‌كێ له ئۆرگانه‌كانی رێكخراو. پاشان به را و ویستی ئه‌و ئۆرگانه و له دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست، له ماوه‌ی یه‌ك مانگ دا به شێوه‌ی كهتبی یا شه‌فایی وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه.
ب) هه‌ر ئه‌ندامێك بۆ وازهێنان له كار له رێكخراوه‌دا، پێویسته به‌ڵگه‌نامه‌ی خۆی به شێوه‌یه‌كی كهتبی بخاته به‌رده‌م ئه‌و ئۆرگانه‌ی كه له‌وێرا چالاكی ده‌كا. له دوای رێككه‌وتنی كۆردیناسیۆنی رێكخراو، كاردانه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌شی سێهه‌م: بونیات و پێكهاته‌ی رێكخراو
كۆنگره
ئ) باڵاترین ئۆرگانی بڕیاردانی رێكخراو كۆنگره‌یه. كۆنگره هه‌ر دوو ساڵ جارێك و به به‌شداری لانی كه‌م دوو له سه‌ر سێی ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراو پێك دێ.
ب) كۆنگره به ویستی دوو له سه‌ر سێی ئه‌ندامانی كۆردیناسیۆن یا له سه‌ر داوای یه‌ك له سه‌ر سێی ئه‌ندامانی رێكخراو، به رێككه‌وتنی كوردیناتۆری رێكخراو به شێوه‌ی نائاسایی پێك دێ.
ج) ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراو له هه‌موو ئۆرگانه‌كانی رێكخراو به پێی رێژه و له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه له كۆنگره به‌شداری ده‌كه‌ن.
د) كۆنگره له‌مه‌ڕ به‌رنامه و په‌یڕه‌ونامه‌ی رێكخراو بڕیاری خۆی ده‌دا و سیاسه‌ته گشتیه‌كانی داهاتووی رێكخراو دیاری ده‌كا و كاركرده‌كانی رابردوو هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و ئه‌ندامانی كوردیناسیۆن و كوردیناتۆری رێكخراو هه‌ڵده‌بژێرێ.
ه) ئه‌گه‌ر پێویست بوو، بۆ نرخاندنی هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و هه‌ڵوێستی گونجاو _ ده‌ره‌وه‌ی گۆڕانكاری له به‌رنامه و په‌یڕه‌ونامه و بۆ لابردن یا هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كوردیناسیۆن_ كۆنفرانسی نائاسایی حیزب ساز ده‌درێ. كۆنفرانسه‌كان به پێشنیاری دوو له سه‌ر سێی ئه‌ندامانی كوردیناسیۆن و به په‌سند كردنی كوردیناتۆری رێكخراو پێك دێن.
و) له كاتی پێویستی دا ئۆرگان و رێكخستنه‌كانی گرێدراوی رێكخراو، ده‌توانن به رای كوردیناتۆر، كۆنفرانسی تایبه‌ت به خۆیان دامه‌زرێنن.
كوردیناتۆری رێكخراو
ئ) به رای زۆرینه‌ی كۆنگره و له نێوان پاڵێوراوه‌كان دا هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ب) له به‌رامبه‌ری كۆنگره دا به‌رپرسیاره و له ماوه‌ی دوو كۆنگره دا، وه‌كو نوێنه‌ری رێكخراو ده‌ناسرێ و راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی چالاكیه‌كانی ده‌خاته به‌رده‌م كۆنگره.
ج) سیاسه‌ته‌كانی كۆنگره به هاوكاری كوردیناسیۆن راده‌په‌ڕێنێ و به دوایان دا ده‌چێ.
د) به‌پرسیارێتی و به‌ڕێوه‌به‌رێتی كۆبوونه‌وه‌كانی كوردیناسیۆن له ئه‌ستۆ ده‌گرێ.
ه) ئه‌گه‌ر به هه‌ر شێوه‌یه‌ك مرد یا وازی له كار هێنا و یاخود له پێك هێنانی ئه‌ركه‌كانی دا كۆتایی كرد، تا ئه‌و كاته‌ی كۆنگره‌ی دیكه ساز ده‌درێ، كوردیناسیۆن له باتی ئه‌و ئه‌ركه‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
و) كوردیناتۆر بۆ سێ ده‌وه‌ره هه‌ڵده‌بژێردرێ و دوای دوو ده‌وره مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دیسانه‌وه خۆی كاندید بكاته‌وه.
كوردیناسیۆنی رێكخراو
ئ) له ماوه‌ی نێوان دوو كونگره دا، كوردیناسیۆن به هاوكاری كوردیناتۆر، باڵاترین ئۆرگانی راپه‌ڕاندن و بڕیاردانی رێكخراون، و به‌رپرسیارێتی هه‌موو چالاكیه‌كانی رێكخراو له ئه‌ستۆی ئه‌وان دایه.
ب) كوردیناسیۆن له كوردیناتۆر و نوێنه‌رانی دامه‌زراو و ئۆرگانه‌كانی رێكخراو پێك دێ.
ج) كوردیناسیۆن چاودێری چالاكیه‌كانی دامه‌زراو وئۆرگانه‌كانی رێكخراو ده‌كا و له هه‌موو ئۆرگان و پێكهاته‌كانی گرێدراوی رێكخراو راپۆرت ده‌خوازێ و رێنوماییان ده‌كات.
د) چالاكیه‌كانی كوردیناسیۆن له كۆبوونه‌وه ره‌سمیه‌كان دا هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن.
ه) ئه‌گه‌ر له رێبازی رێكخراو لایان دا یا گه‌نده‌ڵی دراوی و ئێداریان لێكهوتهوه، به‌رپرسیارێتیان لێ وه‌رده‌گیرێ.
به‌شی چواره‌م: یاسا و رێسای رێكخراو
یاسا و رێساكانی رێكخراو له سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵگه‌رایی و به‌شداری كردن و به‌ڕێوه‌بردنی دیمۆكراتیك دامه‌زراون.
ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزب، له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه به‌رپرسیارێتیان لێ وه‌رده‌گیرێ یان پێیان ده‌درێت.
له ده‌نگدان و هه‌موو كاروباری راپه‌ڕاندن دا، بنه‌ما له سه‌ر زۆرینه‌ی ده‌نگه، به پێشێل نه‌كردنی را و بۆچوونی كه‌مینه‌كان. دیمۆكراسی ناوخۆیی رێكخراو به له به‌رچاو گرتنی مافی دیمۆكراتیكی ئه‌ندامانی رێكخراو جێ به جێ ده‌كرێ.
بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆرگانه‌كان، له ره‌وشی ده‌نگدانی نهێنی و ژماردنی ئاشكرای رای ده‌نگده‌ران كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێ.
ئه‌ركی سه‌رشانی ته‌واوی پێكهاته و ئۆرگانهكانه كه له سه‌ره‌وه بۆ خوار، رێنومایی بكه‌ن و له خواره‌وه بۆ سه‌رێش، راپۆرتی خۆیان بخه‌نه روو. دامه‌زراوه‌كانی سه‌ره‌وه له رێنوماییهكانی خۆیان دا، پێشنیار و دیدگاكانی دامه‌زراوانی خواره‌وه له به‌رچاو ده‌گرن. به‌خشنامه و دهستوورنامهكانی پێكهاته‌كانی سه‌ره‌وه به مه‌رجی پاراستن و قبووڵ كردنی مافی ره‌خنه گرتن، له كاتی خۆی دا جێ به جێ ده‌كرێن.
ئۆرگانه‌كانی سه‌ره‌وه به داوای راپۆرت یا به سپاردنی ئه‌ركی تایبه‌ت به ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه، ئه‌ركه‌كانی خۆیان پێك دێنن.
هه‌موو دامه‌زراو و ئۆرگانه‌كانی رێكخراو، به شێوه‌ی دیاری كراوی نێوپهیڕهونامه و ئایین نامه دا، سه‌باره‌ت به ساز دانی كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیان به كار هه‌ڵده‌ستن. كۆبوونه‌وه‌كان به بوونی لانی كه‌م دوو له سه‌ر سێی ئه‌ندامان ساز ده‌درێن.
نه‌هاتن بۆ دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كان به بێ به‌ڵگه‌ی ئاراسته‌كراو، پێشێل كردنی یاساكانی رێكخراوه و پێویسته كه بۆ نه‌هاتنی به‌رده‌وام، كۆمیسیۆنی دادگه‌ری به دوای دا بچێ.
به‌ڵگه‌ی نه‌هاتن بۆ كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێ به شێوه‌ی كهتبی و به‌ر له ساز درانی كۆبوونه‌وه و به ئۆرگانی سه‌ر به ئه‌و، پیشان بدرێت.
ئه‌ندامانی رێكخراو له په‌یوه‌ندی به بارودۆخی گشتی و چالاكیه‌كانی رێكخراو، ده‌توانن ره‌خنه و روانگه‌كانی خۆیان له كۆبوونه‌وه ره‌سمیه‌كان دا ئاراسته بكه‌ن. هیچ جۆره كۆسپێك بۆ مافی ره‌خنه دانانرێت، به‌ڵام نابێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كان، كه‌ڵكی خراپی لێ وه‌ربگیرێ.
به‌شی پێنجه‌م: كۆمێسیۆنی دادگه‌ری و رێساكانی
لادان له بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان و رێسا حیزبیه‌كان، رانه‌په‌ڕاندنی بڕگه‌كانی په‌یڕه‌ونامه، توێژینه‌وه و پڕوپاگه‌نده‌ی دژ به رێبازی رێكخراو، خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتن له ماف و رێساكانی حیزب، رانه‌په‌ڕاندنی یاسا و رێسا كاریه‌كان و پێك هێنانی دڕدۆنگی له مه‌شروعیه‌تی ئه‌وان، ئاڵۆزی و ناته‌واوی له بنه‌ماكانی رێكخراو و له كۆبوونه‌وه‌كان دا، ئاشكرا كردنی نهێنیه‌كانی رێكخراو، به زایه دانی بایه‌خه‌كانی رێكخراو و شت و مه‌كه‌كانی، خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات و خاڵه‌كانی له‌و چه‌شنه، به پێشێل كردنی یاسا ورێسای رێكخراو دێته ئه‌ژمار و سزای بۆ داده‌نرێت.
فایلی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان دا كۆتایی ده‌كه‌ن، له لایه‌ن ئه‌و ئۆرگانانه‌ی كه له په‌یوه‌ندی به‌وه‌دان ده‌نێردرێ بۆبه‌رده‌م كۆمیسیۆنی دادگه‌ری.
كۆمێسیۆنی دادگه‌ری لانی كه‌م له سێ ئه‌ندام پێك دێت و له ژێر چاودێری كوردیناسیۆن دا چالاكی ده‌كا. ئه‌ندامانی كۆمێسیۆن له لایه‌ن كوردیناسیۆنهوه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن و ئایین نامه‌ی ناوخۆیی تۆمار ده‌كه‌ن. كۆمێسیۆنی دادگه‌ری به دوای داوا و گرفت و هه‌ڵه دادگه‌رییه‌كانی ناوخۆیی رێكخراو ده‌چێ و بڕیاری خۆی به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگ ده‌رده‌بڕێ.
پێویسته هه‌موو حوكم و رێساكانی كۆمیسیۆنی دادگه‌ری به راوێژكاری و په‌سندكردنی كوردیناسیۆن جێ به جێ بكرێت.
كۆمێسیۆنی دادگه‌ری به ئه‌نجام دانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست، به سه‌رنج دان به چه‌شنی دواكه‌وتن، سزای وه‌كو: وریا دان، سنووردار كردنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌رك، به‌ركه‌نار كردن له ده‌سه‌ڵات، مۆله‌ق كردن له ئه‌ندام بوون و ده‌ركردنی كاتی یا هه‌میشه‌یی، داده‌نێ.
ئه‌وانه‌ی به بڕیاری كۆمیسیۆنی دادگه‌ری ناڕازین، ده‌توانن ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به شێوه‌ی كهتبی بخه‌نه به‌رده‌م كوردیناسیۆنی رێكخراو. كوردیناسیۆنیش له دوای تهی كردنی قۆناغه یاساییه‌كان، كاردانه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌شی شه‌شه‌م: داهاتی رێكخراو
- له مافی ئه‌ندام بوونی ئه‌ندامان.
- كۆمه‌كی و یارمه‌تی دراوی دۆست و لایه‌نگرانی رێكخراو.
- سه‌رمایه‌گوزاری له كه‌رته جیاوازه‌كان.