ناوهڕۆك
زمانی جەستە چییە؟
زمانی جەستە ئاماژەیە بۆ نیشانەی نازارەکی کە کەسەکان بەکاریدەھێنن بۆ پەیوەندی ڕۆژانە، وەک دەربڕینەکانی ڕووخسار و جوڵەی جەستە، کە دەتوانرێت لەڕێیانەوە زانیاری بگوێزرێتەوە بەبێ گووتنیان، ٥٠٪ بۆ ٧٠٪ پەیوەندییەکان پێکدەھێنێت، بۆیە تێگەیشتنی تەواو لێی ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە بۆ ڕوونکردنەوەی گفتوگۆکە.
دەکرێت زەردەخەنە ئاماژە بێت بۆ ڕەزامەندی، و گرژبوونی ڕوخسار ئاماژەیە بۆ ڕەزامەند نەبوون، وە دەکرێت زمانی جەستە ھەستە ڕاستەقینەکان لە حاڵەتێکی دیاریکراودا دەربخەن، وەک دڵتەنگی و شڵەژان یان ترس یان توڕەبوون و سوکایەتی یان ھەستی ورووژان یان چەندان ھەستی دیکە.
گرنگی زمانی جەستە
زمانی جەستە یارمەتی تاک دەدات لە تێگەیشتن و چۆنییەتی ڕەفتارکردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا و توانای گەیشتنی ئەو نامەی دەیەوێت پێیان بگەیەنێت، ھەروەھا توانای خوێندنەوەی دەربڕینەکانی کەسانی دیکە، بۆیە ئەم زمانە پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکەدا ئاسانتر دەکات.
جۆرەکانی زمانی جەستە
١- دەربڕینەکانی ڕووخسار: ئەو دەربڕینانەیە کە لەسەر ڕوخساری کەسەکە پێش قسەکردن دەردەکەوێت، وەک دڵخۆشی و دڵتەنگی و تووڕەیی و ترس و چەندان دەربڕینی دیکە.
٢- جوڵەی ئەندامەکانی جەستە: جوڵە و ئاماژەکان بە ڕێگەیەکی ناسراوە بۆ پەیوەندی نازارەکی، لەوانەش جوڵەی دەستەکان و ئاماژەکردن و چەندانی دیکە.
٣- دەنگناسی: شێوازی دەنگ کاریگەرییەکی بەھێزی ھەیە لەسەر مەبەست و مانای گفتوگۆکە، و لەوانە: ئاوازی دەنگ و بەرزیی دەنگ و گۆڕانی مەقامی دەنگ و لەرەکانی.
٤- سەیرکردنی چاوەکان: سەیرکردنی چاوەکان ڕۆڵێکی گرنگیان ھەیە لە سەیرکردنی نازارەکی، وەک چاوتێبڕاندن و چاوداگرتن و تروکاندنی چاوەکان، کاتێک تاک ڕووبەڕووی شتێک دەبێتەوە کە ئارەزووی دەکات چاویتێدەبڕێت و چاوەکانی فراوانتر دەبن، وە ھەندێک کەس ئەمە بەکاردەھێنێت بۆ ئەوەی ئایا کەسی بەرامبەر ڕاستگۆیە یاخود نا.
٥- دەستلێدان: دەکرێت دەستلێدان بەکاربھێندرێت بۆ گەیاندنی خۆشەویستی و دۆستایەتی و ھاوسۆزی و چەندان ھەستی دیکە.
٦- وێنە: دەکرێت بەکاربھێندرێت بۆ گەیاندنی زانیاری دەربارەی ناسنامە و ئەو شتانەی کەسکە حەزی پێدەکات لە ڕێی ئینتەرنێتەوە.