دراوی درهەم

له‌لایه‌ن: - ئیسڕا بورهان - به‌روار: 2021-09-22-13:26:00 - کۆدی بابەت: 6667
دراوی درهەم

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

درهەم جۆرە دراوێکە کە لە بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی مامەڵەی بازرگانی و دارایی پێوە دەکرێت، و دراوی فەرمی ژمارەیەک وڵاتانی عەرەبییە.

مێژووی دراوی درهەم

دراوی درهەم دراوێکی عەرەبییە، واتاکەی لە وشەی یۆنانی کۆنی دراخما وەرگیراوە، لە سەردەمی پێش ئیسلام و هەروەها لە سەردەمی ئیسلامیش بەکارهێنراوە، هەروەها خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی بە دراوی درهەم کردووە لە سوڕەتی یوسف ئایەتی 20 دەفەرموێت: {وَشَرَوْهُ بِثَمَنٍ بَخْسٍ دَرَاهِمَ مَعْدُودَةٍ وَكَانُوا فِيهِ مِنَ الزَّاهِدِينَ} واتا: فرۆشتیان به‌ نرخێکی که‌م که‌ چه‌ند درهه‌مێك بوو و ئه‌وان بێ نیاز بوون لێی چونکه‌ ده‌ترسان ڕازیان ده‌رکه‌وێ. 

ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە دراوی درهەم بەکاردەهێنن

وڵاتی ئیماڕات

وڵاتی ئیماڕات بە فەرمی مامەڵە لەگەڵ دراوی درهەم دەکات، هێمای فەرمی جیهانی AED بۆ بەکاردەهێنرێت، بە کورتکراوەی DHs یاخود DH ناودەبرێت، دراوی درهەمی ئیماڕاتی لە ساڵی 1973 وەکوو دراوی نیشتمانی فەرمی بەکار دەهێنرێت، جێگەی ڕیالی قەتەڕی و ڕیالی دوبەی گرتەووە، یەك درهەمی ئیماڕاتی لە 100 فلس پێکهاتووە، بانکی ناوەندی ئیماڕات بەرپرسیارە لە دەرکردنی دراوی درهەم، پۆلێنەکانی پارەی کاغەزی درهەمی ئیماڕاتی لەم پۆلێنانەی خوارەوە پێکهاتووە: (5,10,20,50,100,200,500,1000) درهەم، لە بارەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی درهەمی ئیماڕاتی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، بەپێی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دراو لە ساڵی 2020 بڕی دۆلارێکی ئەمریکی یەکسان بووە بە 3,673 درهەمی ئیماڕاتی.

وڵاتی مەغریب

وڵاتی مەغریب بە فەرمی مامەڵە لەگەڵ دراوی درهەم دەکات، هێمای فەرمی جیهانی Dhـی بۆ بەکاردەهێنێت، درهەمی مەغریبی لە 100 سەنتیم پێکهاتووە، پۆلێنەکانی پارەی کاغەزی درهەمی مەغریبی لەم پۆلێنانەی خوارەوە پێکهاتووە: (20,50,100,200) درهەم، دراوی مەغریب بە دراوێکی ناوخۆیی سنوردارکراو ناسراوە، چوونکە ڕێگە نادرێت لە دەرەوەی وڵات دەربهێنرێت و لە دەرەوەی مەغریب لە بەردەستدا نییە، هەروەها دراوێکی جێگیرە دوورە لە رێژەی ئاڵوگۆڕی گەورە بڕی دۆلارێکی ئەمەریکی یەکسانە بە 9.7 درهەمی مەغریبی. 


سەرچاوەکان



1295 بینین