ناوهڕۆك
ڕێنوێنی
دایکان دەبێت زۆر گرنگی بدەن بەو دایبییەی کە دەیکڕن بۆ منداڵەکانیان و تێبینی هەموو خاڵەکان بکەن لە دایبییەکەدا وەک:
ماددەی دایبییەکە
ماددەی دەرەوەی دایبییەکە واباشترە لە کەتان (لۆکە) بێت نەک پلاستیک چونکە ئەگەری ئاڵوگۆڕی هەوا لە ماددەی پلاستیکدا کەمترە و بەمەش ئازاری قاچی منداڵەکە دەدات.
بەرزی و فراوانی دایبییەکە
دەبێت جۆری دایبییەک بکڕیت کە پشتەکەی بەرز بێت و پان بێت چونکە پیسایی منداڵی تازە لەدایکبوو یان ئەوانەی شیری دایکیان دەخۆن و ئەگەری هاتنە دەرەوەی پیساییەکە هەیە هەر بۆیە دەبێت دایبییەکە پان و بەرز بێت.
قەبارەی دایبییەکە
بەپێی تەمەنی منداڵەکە دەبێت بە قەبارەی جیاواز دایبی بۆ بکڕیت و دڵنیابیت لەوەی کە زۆر گەورە یاخود زۆر بچووک نەبێت، بۆ ئەمەش دەتوانیت پەنجەی دۆشاو مژەت بکەیتە پشتەوەی دایبییەکە و بەمەش بۆت دەردەکەوێت کە گەورە بێت یاخود بچووک.
پێوەری گرنگ بۆ هەڵبژاردنی دایبی بۆ منداڵەکەت
- لە ڕووی دەرەوەی دایبییەکە کونی بچووک هەبێت تاکوو هەوا ئاڵوگۆڕ ببێت.
- کێش هاتوو بێت تاکوو ئازاری پێی منداڵەکە نەدات.
- ناوەوەی دایبییەکە نەرم و لۆکە بێت.
- ڕووی دەرەوەی پلاستیکی نەبێت.
- چەسپی دایبییەکە زوو لێ نەبێتەوە.
- پێکهاتەی دژە هەستیاری تیابێت.
- بەبێ بۆن بێت.
- کاتێک ناوەوەی پڕ دەبێت خڕ نەبێت و تۆپەڵ نەبێت و لۆکەکانی لەیەک جیانەبێتەوە.
- کەمەر و ڕانی بە تەواوی دابپۆشێت.
- نە گەورە بێت و نە بچووک بێت.
هەڵبژاردنی قەبارەی دایبی بۆ منداڵ
لەسەر ڕووی هەر دایبییەک قەبارەی دایبییەکە نوسراوە و قەبارەکەی بە پێی کێشی منداڵەکە دیاری دەکرێت
دایبی قەبارە سفر، گونجاوە بۆ مناڵی تازە لەدایکبوو تا چەند مانگێک
- دایبی قەبارەی یەک، گونجاوە بۆ کێشی ٣ بۆ ٥ کیلۆگرام.
- دایبی قەبارە دوو، گونجاوە بۆ کێشی ٣ بۆ ٦ کیلۆگرام.
- دایبی قەبارە سێ، گونجاوە بۆ کێشی ٤ بۆ ٥ کیلۆگرام
- دایبی قەبارە چوار، گونجاوە بۆ کێشی ٧ بۆ ١٨ کیلۆگرام.
- دایبی قەبارە پێنج، گونجاوە بۆ کێشی ١١ بۆ ٢٣ کیلۆگرام.
هەڵبژاردنی قەبارەی دایبی منداڵ پەیوەندی بە تەمەنی منداڵەکەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندی بە جەستە و کێشی منداڵەکەوە هەیە.
چ کاتێک دەبێت قەبارەی دایبی منداڵەکەت بگۆڕیت؟
پەیوەندی هەیە لە نێوان کێشی منداڵ و قەبارەی دایبیەکەدا، ئەگەر کێشی منداڵەکەت لە نێوان دوو قەبارەدایە واباشترە کە قەبارە بچووکترەکە هەڵبژێریت، ئەگەر دایبی منداڵەکەت ناگاتەوە و یاخود بە قورسی هەردوو چەسپەکە دەگاتەوە و بە تەواوی پشتی منداڵەکە داناپۆشێت ئەوا واتە قەبارەکەی بچووکە و دەبێت گەورەتر هەڵبژێریت بۆ منداڵەکەت.