ناوهڕۆك
سەرەتا
هەندێک لە دایکان بە چەند هۆکارێک ناتوانن شیری خۆیان بدەن بە منداڵەکەیان بۆیە ناچارن کە شیری وشکی پێ بدەن، دەبێت وریابن و بزانن کە چۆن ئەم شیرە دەدرێت بە منداڵەکە.
چەند ڕێنوێنییەک بۆ پێدانی شیری وشک بە منداڵ
- هەڵبژاردنی شیرێک کە بە منداڵەکەت بکەوێت، هەروەها ئاگاداری بەرواری بەسەرچوونی شیرەکە بە، واباشترە پزیشک بڕیار بدات چ شیرێک بەکاربهێنیت بۆ منداڵەکەت.
- دوای ئەوەی شیرەکەت بۆ گرتەوە بە جوانی بیشڵەقێنە تاکوو شیر و ئاوەکە بەباشی تێکەڵ ببن.
- ئاگاداربیت کە ئاوەکە کوڵاو بێت و پاک بێت، هەروەها مەمەکە شۆردرابێت پێشتر و سەرە لاستیکەکەی گونجاو بێت نە گەورە بێت و نە بچووک.
- کاتێک هەست دەکەیت بەردەوام کێشی منداڵەکەت دادەبەزێت، سەردانی پزیشک بکە لەوانەیە پێویست بەوە بکات شیرەکەی بۆ بگۆڕیت.
- زۆر نەکردن لە منداڵەکە بۆ تەواوکردنی شیرەکە چونکە دەبێتە هۆی قەڵەوی، بهێڵە منداڵەکەت بە دڵی خۆی شیر بخواتەوە.
سەرچاوەکان
3088 بینین