فەریق ئەوەل
پلەی سەرداری یەکەم یان فەریق ئەوەل (بە ئینگلیزی: Colonel General)، بەرزترین پلەی فەرماندەکانە و لەدوای پلەی سەردار دێت، لە هەندێک وڵات دەکرێت تەنیا یەک کەس خاوەنی ئەم پلەیە بێت ئەگەر کۆتا پلە بێت.
پلەی دواتر: شکۆدار (نەماوە)
پلەی پێشووتر: سەردار
نیشانە
لە سوپای عێراق نیشانەی ئەم پلەیە هەڵۆیەک و دوو ئەستێرە و دوو شمشێرە.
جۆرەکانی
- ئەگەر بەرزترین پلەی وڵات بێت تەنیا یەک کەس بۆی هەیە ئەم پلەی هەبێت.
- ئەگەر یەکێک بێت لە پلە بەرزەکان دەکرێت چەندین کەس خاوەنی بن وەک عێراق و میسڕ و سعوودیە.
- ئەگەر سەرداری یەکەم کۆتا پلە بێت و پلەی شکۆدار لە وڵاتەکەدا نەبێت تەنیا سەرۆکی سوپا دەتوانێت ببێتە خاوەنی پلەی سەرداری یەکەم.
لە هێزی دەریایی
پلەی سەرداری یەکەم لە هێزی دەریاییدا پێی دەوترێت ئەدمیڕاڵ یاخود فەرماندەی کەشتیگەل.