تودەی ئینتەرڤیوو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-01-01-16:40:00 - کۆدی بابەت: 7463
تودەی ئینتەرڤیوو

ناوه‌ڕۆك

پەیجی تودەی ئینتەرڤیوو

تودەی ئینتەرڤیو یاخود ئەوەی کە لە ئینستاگرام بە یوزەرنەیمی (Todayinterview) بەشدارە، یەکێکە لە پەیجە گەورە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٢١ ژمارەی شوێنکەوتووانی گەیشتە ١,٣ ملیۆن کەس و دوابەدوای ئەوە پەیجەکە بە بەهێزترین سۆشیاڵ میدیای کوردی ناسرا.

بابەتەکان

پەیجی تودەی ئینتەرڤیو بە هاوکاری پەڕەی یوتیوبی تودەی ئینتەرڤیو کە زیاتر لە پەنجا هەزار سەبسکرایبی هەبووە لە ساڵی ٢٠٢١، سەرقاڵی پڕۆژەیەکی هونەریی کوردییە، بابەتەکانی ئەم پەڕەیە پێک دێن لە:

  • چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسایەتییە ناسراوەکانی کورد
  • ناساندنی هونەرمەندە نوێیەکان بە خەڵکی
  • دروست کردنی بەرنامەی تایبەتی چاوپێکەوتن، کێبەرکێ، گەشتی تایبەت، پرسیار و وەڵام و بڵاوکردنەوەیان.
  • بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆی دڵخوازی گەنجان و پرسیارکردن دەربارەیان.
  • ڕیکلام کردن

چالاکییەکان

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ پەیجەکە خاوەنی ٩١٤٠ پۆست و ١,٣٠٥,٠٢٤ شوێنکەوتوو بووە. شوێن ١٤٥ پەیج و کەسایەتیش کەوتووە.

ئەدمین

کەسی یەکەمی پەیجەکە ناوی دیوانە و دانیشتووی شاری هەولێرە و کەسایەتییەکی ناسراوی میدیای دەرەوەی تەلەڤزیۆنی کوردییە.   


سەرچاوەکان



310 بینین