ناوهڕۆك
ئەو ڕستانە چین کە ورەت پێ دەدەن؟
- من دەتوانم هەر کارێک ئەنجام بدەم: ئەمە ڕستەیەکی سادەیە، بەڵام وتنی دەتوانێت بڕوای ئەوەتان پێ بدات کە دەتوانن هەر کارێک ئەنجام بدەن.
- لەبەر ئەم هۆکارە دەتوانم ئەم کارە ئەنجام بدەم: لەبری ئەوەی بەدوای هۆکاردا بگەڕێن بۆ ئەنجام نەدانی کارەکە، بەدوای ئەو هۆکارانەدا بگەڕێن کە واتان لێدەکات کارەکە ئەنجام بدەن.
- من شایەنی زیاترم: ئێوە شایەنی ژیانێکی باشترن، پارەیەکی باشتر یان تەندروستییەکی باشتر، هەوڵبدەن بۆ بەدەست هێنانی.
- هەرگیز درەنگ نییە: گرنگ نییە لە چی تەمەنێکدان و چی هەلێکتان لەدەست داوە، هیچ کات بۆ بڕیاردانی نوێ و دەستپێکی دووبارە درەنگ نییە.
- هەمیشە کارێک هەیە بۆ ئەنجامدان.
- هیچ کاتێک، کاتی تایبەت بوونی نییە: ئەگەر چاوەڕێی هاتنی کاتی گونجاون، باشترە لە بیری بکەن. کاتێکی وا بوونی نییە، هەر کاتێک دەست پێ بکەن ئەوە کاتی گونجاوە.
- هیچ پلانێک بێ کەموکورتی نییە: هەمیشە لەو پلانەدا کە پێتان وایە تەواوە هەندێ کەموکورتی هەیە.
- هەر کەسێک لە شوێنێکەوە دەستی پێکردووە: هیچ کەسێک بە سەرکەوتوویی لەدایک نەبووە، هەر کەسێک لە شوێنێکەوە دەستی پێکردووە و زۆر کات لە سفرەوە دەست پێدەکەن.
- لە هەر خولەکێکدا هەنگاوێک پێش دەکەوم: هەوڵ مەدەن لە یەک کاتدا کۆمەڵە کارێک پێکەوە ئەنجام بدەن، هەنگاوی بچوکتر بنێن.
- هەموو شتێک باشتر دەبێت: ئەگەر لە سەرەتای کارەکەوە هەموو شتەکان سەختن، هێواش هێواش ئاسانتر و باشتر دەبن.
- شکست کاتییە: شکست هێنان شتێکی باشە چونکە زۆربەی کەسە سەرکەوتووەکان دوای چەندین جار شکست هێنان، سەرکەوتوو بوون.
- هەر هەڵەیەک دەرفەتێکە بۆ فێربوون.
- هەموو سەرنجم دەخەمە سەر ئەو کارەی ئەمڕۆ دەیکەم: ڕووداوەکانی دوێنێ لەبیر بکەن. ئەمڕۆ گرنگە.
- ئەگەر ئاسان بووایە هەموان ئەنجامیان دەدا: هیچ شتێکی بە نرخ بە ئاسانی بەدەست نایەت.
- (ڕۆژێک ئەنجامی دەدەم) هەر ئەمڕۆ: ئەگەر لەو کەسانەن کە ئەم ڕستەیە زۆر بەکاردەهێنن (ڕۆژێک ئەنجامی دەدەم)، ئەو ڕۆژە بکەن بە ئەمڕۆ.
- بیرکردنەوەی نەرێنی یارمەتی من نادات.
- من کاری لەمە قورسترم ئەنجام داوە: بیر لەو کاتانە بکەنەوە کە پێچەوانەی هەموو چاوەڕوانییەکان توانیوتانە سەکەوتوو بن.
- هیچ شتێکی بەنرخ بەبێ هەوڵدان بەدەست نایەت.
- ئەنجامدانی کارەکە باشترە لە پەشیمانی لە نەکردنی کارەکە.
- من پێویستم بە مۆڵەتی کەس نییە: ئەگەر خەڵک وا بیر بکەنەوە کە شێتیت، دەی لێیان بگەڕێ وا بیر بکەنەوە.
- هیچ ڕێگایەک نییە بۆ شکست هێنان: کەس ناتوانێت شکستت پێ بهێنتێت، ئەگەر لە ژیانی خۆتدا هیچ کارێک نەکەیت ئەو کاتە دەتوانی بڵێی شکست ناهێنم.
- من دەتوانم چارەنووسی خۆم کۆنترۆڵ بکەم: ئێوە بڕیار دەدەن کە ببن بە کێ.
- بڕیاری ماندووکەر ئەنجامی ماندووکەریشی دەبێت، بڕیاری پڕ جۆش و خرۆش بدەن.
- سەرکێشی شایەنی ئەوەیە ئەنجامی بدەی.
- بوونی یاسا هەستی ئارامیم پێ دەدات.
- بیرۆکەکانی من هەمیشە جیاوازە.
- من پاڵپشتم هەیە.
- ئەزموون هەمیشە بەنرخە: تەنانەت ئەگەر بە ئامانجەکەش نەگەیت، ئەزموونێکی گرنگ تاقی بکەرەوە.
- کاری قورس، خۆی پاداشتە: هەر ئەوەی کە هەوڵ دەدەن، خۆی هەستێکی باشە.
- هەموو ڕۆژێک هەژمار دەکرێت: ئەمڕۆ، بەیانی و دووسبەی، ئەو قۆناغانەن کە دەتانگەیەنن بە ئامانجەکانتان.
- ئەو شتەی من دەیبینم گرنگە، نەک ئەوەی کەسانی تر دەیبینن، گرنگی مەدەن بە تێڕوانینی ئەوانی تر و بیر لە خۆتان بکەنەوە.
- هیچ کێشەیەک نییە کە نەتوانم چارەسەری بکەم.
- ئەنجامدانی کاری ئاسایی، ژیانێکی ئاساییم پێ دەدات، کەوایە ڕێگا مەدەن ژیانتان تەنها بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوام بێت.
- دەکرێت هەموو شتێک باش ببێت.
- هەر شتێک کە پێویستە بیزانم، فێری دەبم.
- دەتوانم لە هەر شتێکدا کە دەمەوێت شارەزایی پەیدا بکەم.
- هێز و ویست لە مێشکی خۆمەوە سەرچاوە دەگرێت: ئێوە دەتوانن بە هەر شتێک بگەن کە دەتانەوێت، تەنها دەبێت بتانەوێت.
- دەزانم کە چیم دەوێت: ئامانجی سەرەکی خۆتان بناسن و وێنای بکەن.
- هەستەکان ئەنجامی بیرکردنەوەکانن: ئەگەر دەترسن و دڵنیا نین، بزانن ئەمە تەنها بیرکردنەوەی خۆتانە کە ئەو هەستانە دروست دەکەن. دواتر دەتوانن کۆنتڕۆڵیان بکەن.
- هەوڵدان و شکست هێنان باشترە لە ئەنجام نەدانی هیچ کارێک.
- من ئەو کەسەم کە دەمەوێت.
- من ناتوانم براوەبم، مەگەر ئەوەی هەوڵ بدەم، هەوڵدان تەنها ڕێگای بەدەستهێنانی ئامانجە.
- ژیانی من ئەنجامی بڕیارەکانی خۆمە.
- من لە دوێنێ باشترم.
- هیچ دەستکەوتێکی گرنگ بە شەوێک بەدەست نایەت.
- کاتێک کارەکەم تەواو دەکەم، پاداشتی خۆم دەکەم.
- کارەکە بۆ ئامانجێکی لە خۆم گەورەتر ئەنجام دەدەم.
- هەمیشە دەرفەتی باشتر بوونی هەیە.
- ئەگەر ئامانجێکیش بەدەست نەهێنیت، ئەم هەوڵە خۆی دەبێتە ئەزموونێکی باش.
- کاتێک کە دەست پێ دەکەن، هەموو شتێک ئاسانتر دەبێت.
سەرچاوەکان
433 بینین