ناوهڕۆك
ناساندن
کۆماری عەرەبی میسڕ یەکێکە لە وڵاتە هەرە ئاوەدانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ڕووی دانیشتوانەوە لە پلەی 14ـەهەمی جیهاندایە، بەپێی ئاماری ساڵی 2019 ژمارەی دانیشوان 101.17 ملیۆن کەس بووە، میسڕ چڕترین وڵاتی ئەفریقایە دوای نیجریا و ئەسیوبیا، وڵاتێکە لە نێوان دوو کیشوەردا، ئاسیا و ئەفریقای بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ لیبیا، سودان لە باشوور و فەڵەستین لە ڕۆژهەڵاتەوە هاوبەشی دەکات، میسڕ بەشێکی لە بیابان پێکدێت، قاهیرە پایتەختی میسڕە و ناوەندی ئابوورییە، یەکێکە لە شوێنە گرنگەکانی کیشوەری ئەفریقا و گەشتی ئاسمانی پەیوەندیداری بە ئەورووپا و ئەمریکای باکوورەوە هەیە، لە ئەنجامدا گەشتیاران بۆ چێژوەرگرتن لە شوێنەوارە کۆنەکانی میسڕ سەردانی دەکەن و بۆ ماوەی چەندین سەدەیە سەرنجی گەشتیاران و زانایانی ڕاکێشاوه.
دراوی میسڕ
بانکی نەتەوەیی میسڕ یەکەم دراوی خۆی لە ساڵی 1899 بڵاو کردەوە، پاوەند یان جونەیهی میسڕی دراوی فەرمی و نەتەوەییە کە لە کۆماری عەرەبی میسڕدا بەکاردێت و بە (E£) یان (£E) هێما دەکرێت.
ئابووریی میسڕ
زۆربەی چالاکییە ئابوورییەکانی میسڕ دەکەوێتە دەوروبەری دۆڵی نیل و ئابووریەکەی بەشێوەیەکی سەرەکی لەسەر بنەمای کشتوکاڵ، گەشتیاری، هەناردەکردنی نەوت، پەموو، چنین و بەرهەمە کانزایی و کیمیاییەکانە.
ئەوەی کە یارمەتی گۆڕینی میسڕیدا بۆ ئابوورییەکی چالاکتر و سەردەمیانەتر ئەوە بوو لە سەرەتای ساڵی 2000ـدا چاکسازی لە پێکهاتەی وڵاتەکەدا کرا، لەوانە (سیاسەت، یاساکانی بازرگانی، سیاسەتی دارایی، دراو، بۆ هاندانی وەبەرهێنانی بیانی لەسەر خاکی میسڕ، ئەمە بووە هۆی گەشەی ئابووری، ڕێژەی کار و کارامەیی کارگێڕی و تەکنیکی زیادی کرد.
ئەو بەرهەمانەی کە لەلایەن کۆماری میسڕەوە هەناردە دەکرێن بۆ دەرەوە بریتین لە نەوت و بەرهەمە نانەوت و بەرهەمە خۆراکییەکان بەم شێوەیە:
- بەرهەمە نەوتییەکان: کۆمپانیا نەوتییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە یارمەتیدانی حکوومەتی میسڕ بۆ سوود وەرگرتن لە سامان و گازی سروشتی لە غاز و نەوت کە یارمەتی باشکردنی بودجە دەدەن.
- بەرهەمە نانەوتییەکان: بریتین لە جل و بەرگ، چنین لۆکە، بەرهەمی پترۆکیمیایی، چیمەنتۆ و سیرامیک، هەروەها بەرهەمە پزیشکییەکان.
- بەرهەمە خۆراکییەکان: برنج و میوە مزرەمەنییەکان و پیازی تێدایە.
دیارترین بەرهەمە هاوردەکراوەکان لەلایەن کۆماری میسڕەوە بریتین لە:
- کانزاکان و بەرهەمە کیمیاییەکان 25٪ـی کۆی هاوردەکان پێکدەهێنن.
- کەلوپەلی خۆراک بە شێوەیەکی سەرەکی گەنمەشامی، گەنم و گۆشت، بەرهەمی کشتوکاڵییەکانی دیکە 24٪ـی کۆی هاوردەکان دەگرێتەوە.
- ئامێری کارەبایی و کانزایی 15٪ـی کۆی بەرهەمی هاوردەکراو پێکدەهێنێت.
- ماددە کانزاییەکان 13٪ـی کۆی هاوردەکراوەکان دەگرێتەوە.
- چەرم، کاغەز، چنین، پێڵاو، پیشەسازی دار 9.5٪ـی کۆی هاوردەکان پێکدەهێنێت.
بازرگانی نێوان میسڕ و وڵاتانی جیهان
ئەو 10 وڵاتەی کە میسڕ بەرهەمەکانی بۆ هەناردە دەکات:
- ویلایەتە یەکگرتووەکان: هەناردەکردن بە بەهای 2,216,687,054 دۆلار.
- ئیماڕات: هەناردەکردن یەکسانە بە 2,069,450,761 دۆلار.
- تورکیا: هەناردەکردن یەکسانە بە 1,743,455,343 دۆلار.
- عەرەبستانی سعوودیە: هەناردەکردن یەکسانە بە 1,702,150,998 دۆلار.
- ئیتاڵیا: هەناردەکردن یەکسانە بە 1,694,141,509 دۆلار.
- شانشینی یەکگرتوو: هەناردەکردن یەکسانە بە 1,551,773,873دۆلار.
- هیندستان: هەناردەکردن یەکسانە بە 1,497,839,988 دۆلار.
- ئیسپانیا: هەناردەکردن یەکسانن بە 1,057,639,803 دۆلار.
- ماڵتا: هەناردەکردن یەکسانە بە 89,952,292 دۆلار.
- ئوردن: هەناردەکردن یەکسانە بە 89,094,958دۆلار.
گەشتوگوزاری میسڕ
لە ماوەی ڕابردوودا گەشتوگوزار نزیکەی 13٪ـی ئابووریی میسڕی لەخۆگرتبوو، شوێنەوارە میسڕییەکان بەشێکن لە کەلەپووری میسڕ هەروەها سەرچاوەیەکی گرنگی ئابووریین لە میسڕ، بۆیە پێویستە گەنجینەی کولتووری میسڕ گرنگی پێبدرێت و لە چالاکی مرۆیی بپارێزرێت، حکوومەتی میسڕ ژێرخانێکی دامەزراندووە کە ئاسانکاری بۆ گەشتیاران دەکات لە هەموو کاتەکانی ساڵدا سەردانی شوێنە مێژووییە جۆراوجۆرەکانی بکەن شوێنە گەشتیارییە گرنگەکانی میسڕیش بریتین لە:
- هەرەمەکان
- قەڵای قاهیرە
- بورجی قاهیرە
- ئەسکەندەرییە
- بۆرسەعید
- مۆزەخانەی میسڕی
- سوێس
کەناڵی سوێس کە دەریای سوور بە دەریای سپی ناوەڕاستەوە دەبەستێتەوە، کورتترین ڕێگایە کە ڕۆژهەڵات بە ڕۆژئاواوە دەگەیەنێت، ئەم کەناڵە سەرچاوەیەکی گرنگی ئابووریی جیهانییە بەگشتی و بەتایبەتی بۆ ئابووریی میسڕ، چونکە کات و ماندووبوونی زۆر لە بازاڕکردندا دەگەڕێنێتەوە و مەوداکان کورت دەکاتەوە.
گرنگی گەشتیاری لە ئابوورییدا
کەرتی گەشتوگوزار ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ئابووریی نەتەوەییدا، بۆ زیادکردنی داهاتی نەتەوەیی و باجی جۆراوجۆر.
- کەمکردنەوەی بێکاری: گەشتیاران هەلی کاری زۆر دروست دەکەن، زیاتر لە 27 کەرتی پیشەسازی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە کەرتی گەشتیارییەوە هەیە، وەک میوانخانەکان.
- جێگیرکردنی پیشەسازی گەشتیاری: ژمارەی گەشتیاران لە وەرزی پشوو و بۆنەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن، گەشتیارانی ناوخۆ دەبنە سەرچاوەیەکی جێگرەوە لە کەمبوونەوەی گەشتیاری بیانی و زامنکردنی سەقامگیری پیشەسازی گەشتیاری وڵات.
پیشەسازیی میسڕ
میسڕ یەکێکە لە وڵاتە عەرەبییەکان کە لە بواری پیشەسازیدا دەرکەوتنی بە خۆیەوە بینی لە ساڵی 1930دا حکوومەتی میسڕ گومرگی بەسەر کاڵای بیانیدا سەپاند کە هانی گەشەسەندنی پیشەسازییە ناوخۆیەکانی میسڕیدا، جگە لە قەرزی بانکی کە لەلایەن بانکی میسڕەوە پێشکەش بە بازرگانە میسڕییەکان دەکرا، چەندین کۆمپانیا کە لە بواری چاپ، پەموو، چنین، ڕۆن، دەرمان و ئاوریشمدا کاریان دەکرد گەورە بوون، یەکێک لە هۆکارەکان کە بەشداری لە بەهێزبوونی پیشەسازیدا کرد ئەوە بوو کە میسڕی لە هاوردەکردنی شمەکی ئەوروپی دابڕا، بەتایبەت لە کاتی جەنگی جیهانیی دووەمدا، لە ساڵی 1964 ڕێکەوتننامەیەکی بازرگانی درێژخایەنی لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت بۆ پیشەسازییە قورسەکانی ئیمزا کرد، کە بۆ دامەزراندنی چەند کۆمپانیایەکی وزەی سروشتی دابینکرابوو، وەک (دروستکردنی ئەلەمنیۆم کە پشت بە وزەی بەنداوە بەرزەکان دەبەستێت).
لە ڕابردوودا میسڕ جگە لە کۆکردنەوەی ئۆتۆمبێلی هاوردە هیچی تری نەبووە، ماوەیەکی زۆر لە کۆمەڵگای پیشەسازی جیهانیدا دابڕا، بەڵام دواتر گۆڕانێک لە نیشانەکانی گەشەی پیشەسازیدا ڕوویدا، بەتایبەتی لە ساڵانی 1940 و 1950کاندا.
لە ساڵی 2016دا پارچەی دار و کانزایی بۆ ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنا کە لەلایەن کۆمپانیای "میسڕ بۆ ئەندازیاری و ئۆتۆمۆبیل" نوێنەرایەتی دەکرا، کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکانیش دەستیان کرد بە دامەزراندنی یەکەم کارگەی خۆیان لە میسڕ وەک کۆمپانیای فۆرد بۆ بەرهەمهێنان و کۆکردنەوە ئۆتۆمبێل.
لە میسڕدا زیاتر لە 200 کارگەی پارچەی یەدەگ بوونی هەیە، بەڵام تەنیا چوار کارگەیان هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکەن:
- کارگەی باڤاریان بۆ BMW.
- کۆمپانیای نیشتیمانی بۆ مارسیدس.
- کۆمپانیای نێودەوڵەتی بۆ بازرگانی و بازاڕکردن،
- ئیتامکۆ هۆندای.
- کارگەی ترامکۆ، بۆ گواستنەوەی پیشەسازی سووکی میسڕی.
- کارگەی گەشەپێدانی قاهیرە بۆ پیشەسازی ئۆتۆمۆبیلی بیجۆ.
- کۆمپانیای ئۆتۆمۆبیلی میسڕی - ئەڵمانی ئەی جی ئای.
قەبارەی بازاڕی میسڕ لە ساڵی 2003 گەیشتە 640 هەزار ئۆتۆمبێل و توانای بەرهەمهێنانی مەکینە لە 10 هەزار مەکینە تێدەپەڕێت و قەبارەی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی 45٪ بێت.