زمانی ڕووسی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-05-16:04:00 - کۆدی بابەت: 7930
زمانی ڕووسی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زمانی ڕووسی (بە ئینگلیزی: Russian Language، بە عەرەبی: اللغة الروسية، بە ڕووسی: русский язык) بەناوبانگترین و بەربڵاوترین زمانی سلاڤییە. یەکێکە لە زمانە بەناوبانگەکانی جیهان و زیاتر لە ٣٠١,٠٠٠,٠٠٠ کەس وەک زمانی دایک و زمانی دووەم قسەی پێدەکەن. ئاخێوەرانی ئەم زمانە لە ڕووسیا و دەوروبەری بڵاوبوونەتەوە بەتایبەت وڵاتانی پێشووی یەکێتیی سۆڤیەت. زمانی فەرمی ڕووسیا و یەکێکە لە زمانە سەرەکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. لەگەڵ ئەوەی زمانی یەکەمی ئەو وڵاتانە نییە بەڵام بەخێرایی بڵاودەبێتەوە لە ئۆکرانیا و لاتیڤیا و ئیستۆنیا و لیتوانیا.

لەڕووی جوگرافییەوە ئەم زمانە بەربڵاوترین زمانی ناوچەی ئۆراسیایە. سەر بە خێزانی زمانە هیندۆ-ئەورووپییەکانە و یەکێکە لە زمانە سلاڤییە ڕۆژهەڵاتییەکان.

دەوڵەتی سەربەخۆ

لەم وڵاتانەدا ڕووسی زمانی فەرمی یەکەم یان دووەمە:

دەوڵەتی جیاواز

لەم وڵاتانەدا کە دانپێدانانی جیهانییان نییە، ڕووسی زمانی یەکەم یان دووەمە:

  • ئەبخازیا
  • ئۆسیتیای باشوور
  • ترانسنیستریا
  • گاگاوزیا
  • کۆماری قرم

وڵاتانی تر

لە وڵاتانی تر ڕووسیا شوێنێکی گرنگی هەیە بەبێ ئەوەی ببێتە زمانی فەرمی، وەک:

پیتەکانی زمانی ڕووسی

زمانی ڕووسی لە ٣٣ پیت پێکدێت، هەموو ناوێکی تایبەت و ڕستەیەک دەبێت بە پیتی گەورە دەست پێبکات. نووسینی ڕووسی لە چەپەوە بۆ ڕاستە.

А
/ئـ/
Б
/ب/
В
/ڤ/
Г
/گ/
Д
/د/
Е
/یێ/
Ё
/یۆ/
Ж
/ژ/
З
/ز/
И
/ی/
Й
/یی/
К
/ک/
Л
/ل/
М
/م/
Н
/ن/
О
/ۆ/
П
/پ/
Р
/ر/
С
/س/
Т
/ت/
У
/و/
Ф
/ف/
Х
/ھ،خ/
Ц
/تس/
Ч
/چ/
Ш
/ش/
Щ
/تش/
Ъ
/توندکردنی وشە/
Ы
/ئو/
Ь
/نەرمکردنی وشە/
Э
/ئێ/
Ю
/یوو/
Я
/یا/

وشە زۆر بەکارهێنراوەکان

وشەی کوردی وشەی ڕووسی
سڵاو Здравствуйте(زدراستڤويتێ)
خوات لەگەڵ До свидания(دا سڤيدانيا)
بێزەحمەت Пожалуйста(پاژالوستا)
سوپاس Спасибо(سپاسيبا)
ببورە Простите(پراستيتێھ)
کوردی курдский(کوردسکی)
بەڵێ Да(دا)
نەخێر Нет(نیێت)
توالێت لەکوێیە؟ ?Где туалет(گدێ توالێت)
ناوت چییە؟ ?Как тебя зовут(كاك تێبیا زاڤوت؟)
تێناگەم Я не понимаю(يا نی پۆنیمایو)
بەخێر بێیت Добро пожаловать(دابرۆ پاژالڤات)
چۆنیت؟ ?Как дела(كاك ديلا؟)
ژیان چۆنە؟ ?Как жизнь(كاك ژیزن؟)
ئەی تۆ؟ ?А вы(ئا ڤی؟)
باشە Хорошо(خەراشۆ)
ڕووسیا Россия(ڕاسییا)

 


سەرچاوەکان



625 بینین