کوردیی کولیایی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-28-04:44:00 - کۆدی بابەت: 8413
کوردیی کولیایی
زمانه‌کان

ھەروەھا ئەم بنشێوەزارە لەگەڵ بنشێوەزاری گەڕووسی، نزیکترین بنشێوەزارەکانی دیالێکتی کوردیی باشووری بە کوردیی ناوەندی بە ئەژمار دێن.

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کوردیی کولیایی ناوی یەکێک لە بنشێوەزارەکانی دیالێکتی کوردیی باشوورییە کە کوردەکانی ناوچەی سونقوڕ و کولیایی قسەی پێ دەکەن. کوردیی کولیایی ئەوەندە بە بنشێوەزاری کوردیی گەڕووسی نزیکە کە زۆر جار بە ناوی بنشێوەزاراوەی کولیایی-گەڕووسی دەناسرێتەوە. ھەروەھا ئەم بنشێوەزارە لەگەڵ بنشێوەزاری گەڕووسی، بە نزیکترین بنشێوەزارەکانی دیالێکتی کوردیی باشووری بە کوردیی ناوەندی بە ئەژمار دێن.

جوگرافیا

کوردیی کولیایی زمانی سەرەکی عێلی کولیاییە و لە ناوچەیەکی گەورەی پارێزگای کرماشان و کۆمەڵێک ناوچەی پارێزگای سنەدا قسەی پێ دەکرێت. سەرەکیترین شوێنی قسەکردن بە بنشێوەزارەکە ناوچەکانی سونقوڕ و کولیاییی پارێزگای کرماشان و شارستانی کامیارانە لە پارێزگای سنە.

کولیایی لەگەڵ کوردیی ناوچەکانی سەحنە و کەنگاوەر و کەرەند و دەهلران زۆر نزیکە، هەروەها کۆمەڵێک دەستەواژە و وشەی هاوبەشی لەگەڵ کوردیی کرماشانی-کەلهوڕی و کوردیی ئیلامی-فەیلی هەیە.


سەرچاوەکان



342 بینین