ناوهڕۆك
ناساندن
جافی یەکێک لە بنشێوەزارەکانی کوردیی ناوەندییە کە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاخێوەری ھەیە.
زمانناسی
بنشێوەزاری جافی لە ڕووی زمانناسییەوە یەکێکە لە بنشێوەزارە سەرەکییەکانی شێوەزاری کوردیی ناوەندی و بە ھەڵەوە ھەندێک جار وەک سۆرانی ناوی لێ دەبرێت. جافی خۆی دابەش دەبێتە سەر چەند شێوەزاری تری جیاواز و ھەندێک جیاوازی لە نێوان شێوەکانیدا ھەیە بەڵام بنچینەی ھەموویان یەکێکە.
کوردیی جافی زمانی سەرەکی عێلی جافە و لە پارێزگاکانی کرماشان، سنە، سلێمانی، دیالە زۆرترین ئاخێوەری هەیە. جافی لەگەڵ شێوەزارەکانی (گەڕووسی، کولیایی) نزیکییەکی زۆری هەیە.
جوگرافیای ئاخێوەران
ڕۆژهەڵاتی کوردستان
جوانڕۆ وەکوو زێدی جاف و بنشێوەزاری جافی ناس دەکرێت. ھەروەھا پاوە، سەلاسی باوەجانی، شارستانی سەرپێڵی زەھاو و بەشێک لە شاری کرماشان و حەشیمەتێکی کێم لە سەقز و پارێزگای سنە.
باشووری کوردستان
ھەڵەبجە، شارەزوور، کەلار، کفری، کەرکووک
کەسایەتییە ناودارەکان
دەسەڵاتدار و سیاسەتوان
- زاھیر بەگی جاف
- محەمەد پاشای جاف
- مەحموو پاشای جاف
- حەبیبوڵلا خانی باوەجانی
- مستەفاخانی باوەجانی
- کەریم بەگی جاف
- داوود بەگی فەتاح بەگی جاف
- سەردار بەگی جاف
- داوود بەگی سەردار بەگی جاف
- حسێن بەگی وەکیڵ
- فەرەیدوون جوانڕۆیی
- حەمە ئەمین جاف
- سالار بەگی جاف
- عادیلە خانم
- مستەفا بەگی جاف
- هانا جاف
- عارف باوەجانی
شاعیر و گۆرانیبێژ
- مەولەوی
- خانای قوبادی
- میرزا ئەحمەد داواشی
- تارا جاف
- ئەحمەد موختار جاف
- تایەر بەگی جاف
- ئێل بەگی جاف
- فانی خانەشووری
- عەزیز وەیسی
کەسایەتیی ئایینی
- مەلا مەجید موەحید
- مەولانا خالیدی نەقشبەندی
- عوسمان شارەزووری
- مەلا محەمەد شارەزووری
زانایان
- شەمسەدینی شارەزووری