ناوهڕۆك
ناساندن
باشوور (بە عەرەبی: الجنوب، بە ئینگلیزی: South) یەکێکە لە چوار ئاڕاستەکانی جوگرافیا و دەکەوێتە خوارووی هێڵی کەمەرەیی لە بەرەی پێچەوانەی باکوور. دوورترین باشووری گۆی زەوی بریتییە لە زەریای بەستەڵەکی باشوور یان ئەنتارکتیکا. لە قیبلەنمادا نیشانەی (S)ـی بۆ دانراوە.
نموونە
- هەرێمی کوردستان دەکەوێتە باشووری تورکیا.
- من لە باشوورەوە دەڕۆم، ئێوە لە باکوورەوە بڕۆن.
- وڵاتی هیندستان دەکەوێتە باشووری ئاسیا.
- بەشی باشووری کوردستان دەکەوێتە عێراق و یەکێکە لە چوار پارچە داگیرکراوەکە.
سەرچاوەکان
429 بینین