ناوهڕۆك
ناساندن
باکوور (بە عەرەبی: الشمال، بە ئینگلیزی: North) یەکێکە لە چوار ئاڕاستەکانی جوگرافیا و دەکەوێتە سەرووی هێڵی کەمەرەیی لە بەرەی پێچەوانەی باشوور. دوورترین باکوور بریتییە لە جەمسەری باکوور. دوو جۆر باکوور هەیە، یەکەمیان: باکووری موگناتیسی (قیبلەنما) و دووەمیان باکووری جوگرافییە کە ئەمەی دووەم ڕاستییەکەیە. لە قیبلەنمادا نیشانەی (N)ـی بۆ دانراوە.
نموونە
- هەرێمی کوردستان دەکەوێتە باکووری کۆماری عێراق.
- من لە باکوورەوە دەڕۆم، ئێوە لە باشوورەوە.
- وڵاتی تورکیا دەکەوێتە باکووری عێراق.
- بەشی باکووری کوردستان دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی تورکیا و یەکێکە لە چوار پارچە داگیرکراوەکە.
سەرچاوەکان
515 بینین