ناوهڕۆك
ناساندن
ڕۆژاوا، ڕۆژئاوا یان خۆرئاوا (بە عەرەبی: الغرب، بە ئینگلیزی: West) یەکێکە لە چوار ئاڕاستەکانی جوگرافیا و دەکەوێتە لای چەپی هێڵی گرینویچ، لە بەرەی پێچەوانەی ڕۆژهەڵات. ڕۆژاوا ئەو بەشەیە کە خۆری لێوە ئاوا دەبێت، بۆیە بەوشێوەیە ناونراوە. لە قیبلەنمادا نیشانەی (W)ـی بۆ دانراوە.
لە زمانی کوردیدا بە خۆرئاوا، خۆراوا، ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوا دەناسرێت. هەروەها گەر وترا وڵاتانی ڕۆژئاوا واتە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور.
نموونە
- هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ڕۆژاوای کۆماری ئیسلامیی ئێران.
- من لە ڕۆژاواوە دێم، ئێوە لە باشوورەوە بڕۆن.
- وڵاتی پاکستان دەکەوێتە ڕۆژاوای هیندستان.
- بەشی ڕۆژاوای کوردستان دەکەوێتە وڵاتی سووریا و یەکێکە لە چوار پارچە داگیرکراوەکە.
سەرچاوەکان
460 بینین