ناوهڕۆك
ناساندن
ئەرسەلان کامکار (بە ئینگلیزی: Arsalan Kamkar) (بە فارسی: ارسلان کامکار) مۆسیقاژەنێکی کوردە و یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی کامکاران. لە ساڵی ١٩٦٠ لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. ئەرسەلان کامکار بۆ ئۆرکێسترای سەمفۆنی تاران کەمانچەی لێداوە و ژەنیاری عوود و بەربەتیشە. ئەرسەلان بەشی مۆسیقای لە بەشی ھونەرەجوانەکانی زانکۆی تاران تەواوکردووە.
ژیانی هونەری
سەرەتای کاری مۆسیقیی لەلای باوکی واتە حەسەن کامکار دەست پێکردووە، پاش گوزرەراندنی چەندین دەورە و قۆناغی فێربوون لەلای باوکی لە شاری سنە، رۆیشتووەتە تاران و لە کۆلێجی هونەرەجوانەکانی تاران بەشێوەی ئاکادیمی درێژەی بە خوێندنی مۆسیقا داوە. ژەنیاری کەمانچەی کلاسیکە و هەروەها لە ژەندنی عودیشدا زۆر شارەزایە و بەردەوام یەکێک بووە لە کەسە سەرەکی و کاریگەرەکانی گرووپی کامکارەکان.
بەرهەمەکان
لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی:
- یادی سەدی عەلی ئەسغەر کوردستانی
- زەردی خەزان
- سووئیت (سەمفۆنیایەکی ئەفسانەی نیشتمانی باوکیم)
- سروودی ئێران
- سووئیت (سەمفۆنیایەکی کوردی)
- هەروەها مۆسیقای بۆ چەندین بەرهەمە هۆنراوە و فیلمی سینەمایی و چەندین ئەلبوومی تری سەربەخۆ ژەنیوە.
سەرچاوەکان
188 بینین