ناوهڕۆك
ناساندن
جێهێڵراو لە عێراق (بە ئینگلیزی: Marooned in Iraq) فیلمێکی کوردی-فارسیی ساڵی ٢٠٠٢ـە کە دووهەمین فیلمی بەهمەن قوبادی دەرهێنەری کوردە. ٦٠٪ی ئەم فیلمە لە ئێران وێنەگیراوە و ٤٠٪ی تریش لە عێراق و کوردستان. میوزیکی فیلمەکە لەلایەن ئەرسەلان کامکارەوە دروستکراوە.
چیرۆک
لە سەردەمی دوای جەنگی ئێران و عێراق و کاتی بۆمبارانکردنی شارەکانی باشووری کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، گۆرانیبێژێکی کورد لەگەڵ کوڕەکانی دەچێت بۆ باشووری کوردستان و لەوێ دەست دەکات بە گەڕان بە دوای ژنی پێشووی خۆی کە ناوی هەنارەیە.
بەشداربووان
- شەهراب ئیبراهیمی لە ڕۆڵی میرزا
- فایەق محەممەدی
- ئەڵڵاموڕاد
- ڕۆژان حوسەینی لە ڕۆڵی ڕؤژان
- سەعید محەممەدی لە ڕۆڵی مامۆستا
- ئیران قوبادی
خەڵاتەکان
- فێستیڤاڵی فیلمی شیکاگۆ پلێتی زێڕین (٢٠٠٢)
- خەڵاتی فرانسوا چالایس لە فێستیڤاڵی فیلمی کان (٢٠٠٢)
- خەڵاتی لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵی فیلمی ساوپاولۆ (٢٠٠٢)
- باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی فیلمی سێرڤینۆی ئیتاڵی (٢٠٠٢)
- خەڵاتی چوارەمین فێستیڤاڵی مافی مرۆڤی بوینس ئایرێس
سەرچاوەکان
262 بینین