ناوهڕۆك
ناساندن
پارتی کۆمۆنیستی کوردستان یان کەکەپە (بە کوردیی باکووری: Partiya Komunistê Kurdistan، بە عەرەبی: الحزب الشيوعي الکردستاني) پارتێکی سیاسیی کۆمۆنیستی کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستانە. پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لە ساڵی ١٩٨٣ دامەزراوەتەوە و لەلایەن نەجمەدین مەلا عومەرەوە ڕێبەری دەکرێت. ڕەوتی پارتەکە چەپی ڕادیکاڵە.
ئەندامبوون
پارتی کۆمۆنیستی کوردستان ئەندامی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دێموکراتیک (تەڤ-دەم) لە ڕۆژاوای کوردستانە. ئەم پارتە جیاوازە لە پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی باکووری کوردستان.
لقی ژنان
پارتەکە خاوەنی لقێکی ژنانە بەناوی هەڤگرتنا ژنێن کۆمۆنیستی کوردستان (هەژەکەکە).
سەرچاوەکان
201 بینین