ناوهڕۆك
ناساندن
گوندی بارێی گەورە (بە ئینگلیزی: Barey Gawra) گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سیوەیل لە قەزای شارباژێڕ سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان.
جوگرافیا
بارێی گەورە لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی بارێی بچوک و لە باشوور لەگەڵ گوندی شیوەکەل، هەروەها لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی گەرماوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی بێورێ هاوسنوورە.
بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە١٤٦٠ مەتر (٤٬٧٩٠ پێ)ـیە.
ناوی گوندەکە
گوندنشینان هۆکاری جیاکردنەوەی ناوی گوندی بارێی گەورە و بارێی بچووک بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە دوو برا لە ئەم دوو گوندە نیشتەجێبوون و ئەو برایەی کە بچووکتربووە لە گوندی بارێی بچووک نیشتەجێبووە و ئەوەی گەورە بووە لە گوندی بارێی گەورە نیشتەجێبووە. لە ئەنجامدا ئەم گوندە بووە بە دوو بەشەوە و ناوی ئەم دوو بەشە بە بارێی گەورە و بچووک جیاکراوەتەوە.
دانیشتوان
دانیشتوانی ئەم گوندە ڕوو لە کەم بوونە و لە وەرزی زستاندا تەنها نزیکەی حەوت ماڵی تێدا دەژی.
ئایین
دانیشتوانی ئەم گوندە پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن و شوێنکەوتەی ڕێبازی سوننەن.