ناوهڕۆك
ناساندن
ئەشکەوتی شانەدەر (بە ئینگلیزی: Shanidar Cave، بە عەرەبی: كهف شاندر) یەکێکە لە ئەشکەوتە دێرینەکانی کوردستان، دەکەوێتە دامێنی چیای برادۆست لە دەڤەری بارزان بە دووری ١٤٥ کیلۆمەتر لە شاری هەولێر و ٨٢٢ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بە گەورەترین ئەشکەوتی باشووری کوەدستان دادەنرێت.
وشەی شانەدەر
شانه‌ده‌ر بریتییه له دوو وشه‌ی لێكدراوی (شانه) كه به واتای خانه دێت، (ده‌ر) كه به واتای كرانه‌وه یان ده‌رگه دێت كه‌بە واتای (ده‌رگه‌ی خانه) دێت، له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌شدا باس ده‌كرێت كه بۆیه ئه‌و ناوه‌ی لێ نراوه، چونكه له شانه‌ی هه‌نگ ده‌چێت. بۆچونێكی تر هه‌یه كه ناوی شانه‌ده‌ر بۆ ئه‌و دێیه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه لێیه‌وه نزیكه. بۆچونێكی لاوازیش هه‌یه كه ده‌ڵێ، وشه‌ی شانه‌ده‌ر به واتای شوێنی خۆ حه‌شاردانی پاشا‌كان دێت.
شوێنی جوگرافی ئه‌شكه‌وته‌كه
ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر ده‌كه‌وێته چیای برادۆستی سه‌ر به شارۆكه‌ی مێرگه‌سۆر كه به دووری ١٤٥ کیلۆمەتر ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر، له ڕۆژاوای ئه‌م ئه‌شكه‌وته زێی گه‌وره هه‌یه كه به سێ کیلۆمەتر لێی دووره، له ڕۆژهه‌ڵاتیشی مێرگه‌سۆر هه‌یه، له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی دێی شانه‌ده‌ره كه چوار کیلۆمەتر لێی دووره، ٤٢ کیلۆمەتر له خه‌لیفانه‌وه دووره، ٨٢٢ مەتر له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه.
سروشت و به‌رزی و نزمی ئه‌شكه‌وته‌كه
شانه‌ده‌ر ده‌كه‌وێته به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی نیمچه دۆڵ، پێشه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه كه شێوه‌ی سێگۆشه‌یه به‌رزییه‌كه‌ی ١٨ مەتر و پانییه‌كه‌ی ٢٥ مەترە، بۆ گەیشتن بەم ئەشکەوتە پێویستە ٣٩٠ پلیکانە سەرکەویت، تیشکی خۆر زۆر به ئاسانی دێته ژووره‌وه، هه‌رچه‌نده به‌ره‌و باكوور بڕۆین ته‌سك ده‌بێته‌وه، له ده‌رگه‌ی ناوه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌بێ له سه‌ر سك پاڵكه‌ویته سه‌ر زه‌وی و ئینجا بچیته ژووره‌وه، له ده‌رگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه دار و دره‌خت و گژوگیای لێیه، چیای پێرس و گوندی نه‌زاری ده‌كه‌ونه به‌رانبه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كه.
مێژووی ئه‌شکه‌وته‌که
له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م چه‌ند کرێکارێک له شاری دیوسلدۆرفی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێکه‌وت هه‌ندێک ئێسک و پروسکیان دۆزیه‌وه، مامۆستایه‌کی زیندەوەرناسی د‌رکی به گرنگی ئه‌م ئێسکانه کرد و به‌ناوی قه‌شیه‌کی میوزیکژه‌نی ئه‌ڵمانی ناوینان (نیانده‌ر) و (تاڵ) له زمانی ئه‌ڵمانی واتای دۆڵ ده‌دات و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و دۆڵه‌ی که ئێسکه‌کانی لێ دۆزرایه‌وه، وشه‌ی نیانده‌رتاڵ په‌یدا بوو.
دوای دۆزینه‌وه‌که‌ی دیسلدۆرف، ئێسکی نیانده‌رتال له هه‌موو ناوچه‌کانی سه‌رگۆی زه‌وی دۆزراونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ که ئه‌م ڕه‌چه‌ڵه‌که وه‌ک مرۆڤی سه‌رده‌م توانیویانه به‌کۆمه‌ڵ بڵاوببنه‌وه و به به‌رده‌وامیش خۆیان گونجاندووه له‌گه‌ڵ دۆخی ناوچه‌ی ژیانیان.
ساڵی ١٩٥٣ تا ساڵی ١٩٦٠ تیمێکی ئه‌مریکی له ژێرچاودێری پسپۆڕی شوێنه‌وارناس ڕالف سۆلیکی، ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ریان به‌به‌رده‌وامی ده‌پشکنی و هه‌ڵده‌که‌ند، توانیان چه‌نده‌ها ئێسکێکی کۆن بدۆزنه‌وه، که ته‌مه‌نی ئه‌م ئێسکانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌ست تاوه‌کو ٣٠٠٠ ساڵ.
لە کاتی پشکنین و هه‌ڵکه‌ندن، سۆلیکی تێبینی کرد که له چینێک له چینه‌کانی خۆڵه‌که، چه‌ند ئێسکێکی نیاندرتاڵی گه‌نج و به‌توانا له‌به‌ر کونی ئه‌شکه‌وته‌که بوون و هه‌ندێک ئێسکی بچووکی نێچیریان لابوو، له بنه‌بانی ئه‌شکه‌وته‌که ئێسکی چه‌ند که‌سێکی بەساڵاچوو دۆزرایه‌وه که به‌رماوه‌ی خواردنه‌کانیان زۆرتر بوو له به‌رماوه‌ی خواردنی گه‌نجه‌کان. ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه گرنگیه‌کی تایبه‌تی به ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ردا و بوو به بابه‌تێکی لێکۆڵینه‌وه له مێژووی مرۆڤایه‌تی و چه‌نده‌ها لایه‌نی نه‌زاندراوی ئه‌م مێژووه‌ی تێدا خوێندرایه‌وه.
ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر نیشانی‌دا که نیاندرتاڵ به کۆمه‌ڵ ژیاون و په‌یوه‌ندیه‌ک له شێوه‌ی مرۆڤایه‌تی، ئه‌ندامی خێزانه‌کانیانی به‌یه‌که‌وه به‌ستۆته‌وه. په‌ککه‌وته‌یه‌ک که نه‌یتوانیوه بچێت بۆ ڕاوکردن له سه‌رووی ئه‌شکه‌وته‌که جێگای بۆ ته‌رخان کراوه و خواردنی باشی بۆ داندراوه، ئه‌و گه‌نجانه‌ی که به توانا بوون و شکاریان کردووه، له‌به‌ر کونی ئه‌شکه‌وته‌که پاسه‌وانی خێزانه‌کانیان کردووه و به‌شێکی که‌می نێچیره‌که‌یان بۆخۆیان داناوه.
لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ستی مرۆڤایه‌تی، هه‌روه‌کوو ئه‌و هه‌سته‌ی که نیاندرتاڵی که‌م هۆشی به‌یه‌که‌وه به‌ستووه، خۆڕسکه و پێویستی به دروستکاری نییه و مرۆڤایه‌تی له‌لایه‌ن ئایدیۆلۆجیه‌ک یان باوه‌ڕێکه‌وه دروست نه‌بووه و ته‌مه‌نیشی بە ئەندازەی ته‌مه‌نی خودی مرۆڤ کۆنه، هه‌ر ئه‌م مرۆڤایه‌تیه‌یه که تاکی مرۆڤ له‌ناو کۆمه‌ڵگە ده‌پارێزێت و ئاسووده‌یی به ژیانی ده‌دات.