ناوهڕۆك
سەرەتا
مەندی (بە عەرەبی: مندي)، یەکێکە لە باوترین خۆراکە عەرەبییەکان و شێوازی ئامادەکردنی جیاوازی هەیە بە گۆشتی مریشک یان سوور ئامادە دەکرێت، لێرەدا ئاماژە بە چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی دەکەین بە گۆشتی سوور.
پێداویستییەکان
- کیلۆیەک گۆشتی نەرمە
- کیلۆیەک برنجی دەنک درێژ
- دوو کەوچکی بچووک خوێ
- نیو کەوچکی بچووک بیبەری ڕەش
- حەوت کوپ ئاوی گۆشت
- یەک کەوچکی گەورەی ماجی
- دوو کەوچکی بچووک ھێل و دارچین
- ١٠ دەنک مێخەک
- چوار کەوچکی گەورە ڕۆن
ئامادەکردنەکەی
کیلۆ گۆشتەکە لەناو سینییەک دادەنرێت و هەموو بەھاراتەکانی وەک خوێ و بیبەری ڕەش و ھێل و ماجی و ھەندێک دارچین و مێخەک بە گۆشتەکەدا دەکرێت و بە پارچەیەک کاغەزی قەسدیر دادەپۆشرێت و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەناو فڕنەکەدا دەبێت.
کاتێک گۆشتەکە کوڵا لەناو فڕنەکە دەردەهێنرێت، ئەو چەورییەی کە لە سینی فڕنەکەدا ماوەتەوە لەگەڵ ئاوی گۆشتەکە بۆ ئامادەکردنی برنجەکە تێکەڵ دەکرێت.
برنجەکە بە ئاوی گۆشت ئامادە دەکرێت تاکوو ئاوەکەی هەڵدەمژێت، دواتر لەسەر ئاگر دادەگیرێت. پێش خستنە ناو فڕن کاری بە گۆشتەکەدا دەکرێت و برنجەکە لەژێر گۆشتەکە دادەنرێت و بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەناو فڕندا دەبێت. لە کۆتاییدا و دوای ئامادەبوونی لەسەر سینییەک ڕۆدەکرێت و لەگەڵ سەوزە و دۆ پێشکەش دەکرێت.