سەرەتا
نێرگزەجاڕ یان نەسەجاڕ (بە ئینگلیزی: Nergizajar) گوندێکە کەوتووەتە ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید لە باشووری کوردستان.
| نێرگزەجاڕ | |
|---|---|
| پارێزگا | ھەڵەبجە |
| بەرزایی | ٥٨١ مەتر (١،٩٠٦ پێ) |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | سوننی شافیعی |
جوگرافیا
لە باشوورەوە بەگوندەکانی شەمێران و ناوچەی تاوگۆزی و لە ڕۆژاواوە بە گوندەکانی وارماوا و دەشتی شارەزوور و لە باکووریشەوە گوندە و سەراو و هەڵەبجەی شەهید و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە گوندەکانی نەوڕۆڵی دەوریانداوە.
بژێوی دانیشتووان
ڕووباری سیروان بووە بە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ بژێوی ژیان، بە ڕاوەماسی و دروستکردنی حەوزی تایبەت لەڕووبارەکەدا بۆ بەخێوکردنی ماسی و فرۆشتنیان بە گەشتیاران و خەڵکی ناوچەکە. سەرچاوەی دووەمی بژێویان ئاژەڵدارییە، شاخ و دۆڵەکانی دەوری گوندەکە لەوەڕگایەکی شیاوە بۆ ئاژەڵداران و تەنانەت ئاژەڵدارانی کۆچەری و دەوارنشینی ناوچەکانی تریش دێنە دەوروبەری نێرگزەجاڕ بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵەکانیان.
سەرچاوەکان
484 بینین