ناوهڕۆك
سەرەتا
غودەی تەمبەڵ یان سستیی ڕژێنی سایرۆید (بە عەرەبی: خمول في الغدة الدرقية، بە ئینگلیزی: sluggish thyroid gland) کە یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان، پێویستە بەخێرایی چارەسەر بکرێت ئەگەر نا کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی تووشی نەخۆشەکە دەکات.
گرفتە تەندروستییەکان
- گەورەبوون و ئاوسانی غودەی دەرەقی لە بەشی پێشەوەی مل لەوانەیە ببێتە هۆی ناڕەحەتی و هەناسە توندی و گران قوتدانی خواردن، جگە لەوەی لەڕووی شکڵەوە ناشرین دەبێت.
- چارەسەر نەکردنی غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی چەوری دڵ و چەوری سەر جگەر و گیرانی بۆرییەکانی دڵ و گرژبوونی ماسولکەی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و خاوبوونەوەی لێدانی دڵ و سست بوونی دڵ.
- یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی قەڵەوی بریتییە لە غودەی تەمبەڵ و ئەگەر کەسەکە هەوڵی خۆ لاوازکردنیش بدات ناتوانێت، تاکوو چارەسەری غودەکەی نەکات.
- ئەو کەسانەی غودەی تەمەڵیان هەیە لەوانەیە بەردەوام هەست بە ئاوساوی قاچ و ڕووخسار و سڕبوون و مێرولەکردنی پەلەکان بکەن.
- غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە هۆی نەزۆکی لە ژنان و پیاواندا، ژنانی سکپڕ ئەگەر چارەسەری غودەی تەمەڵەکەیان نەکەن لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچونی ئەندامەکانی جەستە و لەدایکبوونی پێشوەخت و لەبارچوون.
- غودەی تەمەڵ پێویستە چارەسەر بکرێت چونکە دەبێتە هۆی هەندێک حاڵەتی درێژخایەنی وەکو کەمخوێنی و قەبزی و قژ هەڵوەرین.
- ئەگەر غودەی تەمەڵ چارەسەر وەرنەگرێت لەوانەیه ببێتە هۆی زۆر خەوی و تێکچوونی میزاج و دڵتەنگی و خەمۆکی.
سەرچاوەکان
286 بینین