ناوهڕۆك
سەرەتا
مەترسییەکانی درەنگ خەوتنی منداڵ (بە عەرەبی: مخاطر ذهاب الأطفال للنوم متأخرا، بە ئینگلیزی: The dangers of late bedtime in children)، ئەو منداڵانەی لەدوای کاتژمێر نۆی شەو دەخەون یان تا درەنگانی شەو دەمێننەوە چەند مەترسییەکی تەندروستییان لەسەرە.
مەترسییەکان
- گەشەیان دوادەکەوێت بەتایبەت باڵا.
- بەرگری جەستەیان لاوازدەبێت و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی زۆر دەبێت.
- منداڵ تووشی پەشۆکان و ناڕەحەتی و گرفتە دەروونییەکان دەبێت.
- گەورەترین مەترسی لەسەر ئەو بەشەی مێشک دروست دەکات کە بەرپرسە لە هۆش و بیری منداڵەکە و خانەکانی تێکدەشکێنێت.
- مێشک تووشی بێ توانایی دەکات و ئەگەری لەبیرچوونەوە زیاتر دەکات.
- هەستکردن بەماندوویەتی و شەکەتی و بەجێنەگەیاندنی ئەرکی ڕۆژانە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو.
- هۆکارە بۆ زیانگەیاندن بە تەندروستیی چاو و دڵ و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد دەکات.
سەرچاوەکان
432 بینین