ناوهڕۆك
ناساندن
فیۆدۆر میخائیلۆڤیچ دۆستۆیڤسکی (بە ئینگلیزی: Fyodor Dostoyevsky، بە عەرەبی: فيودور دوستويفسكي) نووسەر و ڕۆماننووسی ناوداری ڕووسی لە ساڵی ١٨٢١ لە مۆسکۆ لەدایکبووە.
وتەکانی دۆستۆڤیسکی
لە سەرووی هەموویانەوە درۆ لەگەڵ خۆت مەکە. ئەو پیاوەی درۆ لەگەڵ خۆی دەکات و گوێ لە درۆی خۆی دەگرێت، دەگاتە ئاستێک کە ناتوانێت حەقیقەتەکانی ناو خۆی، یان دەوروبەری جیا بکاتەوە و بەم شێوەیە هەموو ڕێزێک بۆ خۆی و بۆ کەسانی دیکە لەدەست دەدات. هەروەها بەهۆی ئەوەی هیچ ڕێزێک نییە، واز لە خۆشەویستی دەهێنێت.
*****
ئازار و ئازارچەشتن هەمیشە بۆ زیرەکییەکی گەورە و دڵێکی قووڵ حەتمییە. بەڕاستی پێموایە پیاوە گەورەکان دەبێت خەمێکی گەورەیان لەسەر زەوی هەبێت.
*****
بە ڕێگای خۆتدا بە هەڵەدا بڕۆیت باشترە لەوەی بە ڕێگای کەسێکی تردا ڕاست بڕۆیت.
*****
دۆزەخ چییە؟ من پێداگری دەکەم کە ئازاری ئەوەیە نەتوانیت خۆشەویستی بکەیت.
*****
من دەڵێم با دونیا ببێتە (بچێتە) دۆزەخ، بەڵام من دەبێت هەمیشە چای خۆم بخۆمەوە.
*****
مرۆڤ تەنیا حەزی لە ژماردنی ناڕەحەتییەکانیە؛ هەرگیز خۆشییەکانی ناژمێرێت.
*****
ڕۆح بە بوون لەگەڵ منداڵان چاک دەبێتەوە.
*****
من مرۆڤایەتیم خۆشدەوێت، "بەڵام بە سەرسوڕمانەوە بۆم دەردەکەوێت کە تا زیاتر مرۆڤایەتیم بە گشتی خۆش بوێت، کەمتر مرۆڤم خۆشدەوێت بە تایبەتی."
*****
هەندێک جار ڕووبەڕووی کەسانێک دەبینەوە، تەنانەت کەسانی نامۆی تەواو، کە لە یەکەم بینیندا دەست دەکەن بە سەرنجڕاکێشانمان، بە جۆرێک لە جۆرەکان، لەناکاو، بە یەکجار، تەنانەت پێش ئەوەی وشەیەک قسە بکرێت.
*****
خەڵک هەندێک جار باس لە دڕندەیی مرۆڤ دەکەن، بەڵام ئەوە بە شێوەیەکی ترسناک نادادپەروەرانە و هێرشێکە بۆ دڕندەکان، هیچ ئاژەڵێک ناتوانێت ئەوەندە دڕندە بێت وەک مرۆڤ.
*****
شتێکی زیاتری لە زیرەکی دەوێت بۆ ئەوەی بە زیرەکانە مامەڵە بکەیت.
*****
قسەکردنی بێواتا تاکە سەرکەوتنێکە کە مرۆڤایەتی بەسەر زیندەوەرانی دیکەدا خاوەنیەتی. بە قسەی بێواتایە مرۆڤ دەگاتە ڕاستی! من قسەی بێواتا دەکەم، بۆیە من مرۆڤم.
*****
نهێنی بوونی مرۆڤ تەنها لە زیندوو مانەوەدا نییە، بەڵکوو لە دۆزینەوەی شتێکدایە کە بۆی بژی.
*****
بەڵام چۆن دەتوانی بژیت و هیچ چیرۆکێکت نەبێت بیگێڕیتەوە؟
*****
هەڵگرتنی هەنگاوێکی نوێ، گوتنی وشەیەکی نوێ، ئەوەیە کە خەڵک زۆرتر لێی دەترسن.
*****
ناخۆشییەکی زۆر هاتۆتە جیهانەوە بەهۆی سەرلێشێواوی و ئەو شتانەی کە نەگوتراون.
*****
جیهان دەڵێت: "ئێوە پێویستیتان هەیە تێریان بکەن. ئێوە هێندەی دەوڵەمەند و بەهێزەکان مافتان هەیە. دوودڵ مەبن لە تێرکردنی پێداویستییەکانتان؛ لەڕاستیدا، پێداویستییەکانتان فراوان بکەن و داوای زیاتر بکەن”. ئەمە باوەڕی دونیای ئەمڕۆیە. پێیان وایە ئەمە ئازادییە. بەڵام ئەنجامەکەی بۆ دەوڵەمەندەکان گۆشەگیری و خۆکوشتنە، بۆ هەژاران، ئیرەیی و کوشتنە.
*****
هیچ شتێک لەم دونیایەدا لە قسەکردنی ڕاستی قورستر نییە، هیچ شتێک لە قسەی خۆش ئاسانتر نییە.
*****
خۆشویستنی کەسێک واتە بەو شێوەیە بیبینیت کە خودا مەبەستی بووە.
*****
مرۆڤ نهێنییە. پێویستی بە دۆزینەوە و هەڵدانەوەی هەیە، ئەگەر هەموو ژیانت بە هەڵدانەوەی بەسەر برد، مەڵێ کاتت بەفیڕۆ داوە. من لەو نهێنییە دەکۆڵمەوە، چونکە دەمەوێت مرۆڤ بم.
*****
ڕاست بێت یان هەڵە زۆر خۆشە جار جار شتێک بشکێنیت.
*****
من دەتوانم خۆر ببینم، بەڵام ئەگەر نەتوانم خۆریش ببینم، دەزانم کە بوونی هەیە. تەنیا کە دەزانم هەیە ئەوە واتە زیندووە.
*****
شتە ترسناکەکە ئەوەیە کە جوانی نهێنی و ترسناکە. خودا و شەیتان لەوێ شەڕ دەکەن، مەیدانەکەش دڵی مرۆڤە.
*****
مرۆڤ هەندێک جار بە شێوەیەکی نائاسایی، بە سۆزەوە، عاشقی ئازارەکان دەبێت.
*****
ئەگەر ئارەزووی ئەوەت هەیە وردە وردە سەیری ڕۆحی مرۆڤ بکەیت و مرۆڤێک بناسیت، گرنگی مەدە بە شیکردنەوەی ڕێگاکانی بێدەنگبوون، قسەکردن، گریان، و ئەوەی بزانیت کە چەندە بە بیرۆکە بەرزەکان دەجووڵێت، ئەنجامێکی باشترت دەست دەکەوێت ئەگەر تەنها سەیری پێکەنینی بکەیت. ئەگەر باش پێبکەنێت پیاوێکی باشە.
*****
جوانی جیهان ڕزگار دەکات
*****
ئەوە مێشکەکان نین کە زۆرترین گرنگن، بەڵکوو ئەوەیە کە ڕێنمایییان دەکات؛ کەسایەتی، دڵ، تایبەتمەندییە بەخشندەکان، بیرۆکە پێشکەوتنخوازەکان.
*****
دەتوانیت دڵسۆز بیت و هەر گەمژە بیت.
*****
با لەبیرمان نەچێت کە هۆکارەکانی کردارەکانی مرۆڤ بەگشتی بە شێوەیەکی بێئەندازە ئاڵۆزتر و جۆراوجۆرترن لە ڕوونکردنەوەکانی دواترمان لەسەریان.