ناوهڕۆك
سەرەتا
خەوتن بە گۆرەویەوە (بە ئینگلیزی: Sleeping with socks، بە عەرەبی: النوم مع الجوارب)، ڕاهاتنێکە کە لەکاتی خەوتن کەسەکان گۆرەوی لەپێ دەکەن و خەوێکی باشتریان دەبێت، بەتایبەتی لە وەرزە ساردەکاندا بەبێ ئەوەی دەربارەی سوود و زیانەکانی بزانن، بەپێچەوانەشەوە هەندێک کەس هەر کە دەچنە ناو جێگا گۆرەوییەکانیان دادەنێن تاکوو خەوێکی ئاسوودەتریان هەبێت، ئەمەش واتا تاکەکان بەشێوەیەکی فیزیکی و لەخۆوە لەشیان بەم کارە هەڵدەستێت، بەڵام لەپێکردنی گۆرەوی لەخەودا سوودی زیانی خۆی هەیە کە دەیخەینەڕوو.
چۆن گۆرەوی لەپێ بکەین بۆ خەو
- پێش خەوتن بەباشی پێیەکان بشۆن و وشکیبکەنەوە چونکە لە شوێنی تەڕدا بەکتریاکان باشتر و بەئاسانی گەشە دەکەن.
- گۆرەوی پاک لەپێ بکەن.
- ئەو گۆرەوییەی کە بۆ خەو لەپێ دەبێت بەتەواوی پاک بێت، نابێت لەو گۆرەوییانە بێت کە بە درێژایی ڕۆژەکە لەپێ کراوە.
سوودەکانی لەپێکردنی گۆرەوی بۆ خەو
- یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی ئاسوودەتر، سەرما یەکێکە لەو هۆکارانەی کە بەهۆیەوە گۆرەوی لەپێ دەکرێت بۆ خەو، ئەگەر پێیەکان سارد بن، خەوتن قورس دەبێت، بە لەپێ کردنی گۆرەوی پێیەکان گەرم دەبنەوە و بەئاسانی خەوێکی ئاسوودەت دەبێت. هەروەها سووڕی خوێن لە پێیەکاندا خێراتر دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی گەرمبوونەوەی.
- باشترین ڕێگایە بۆ باشترکردنی تەقیوییەکانی پاژنە و پێ و ڕێگریکردن لە دروستبوونی شەقبوونی پێست.
- خەوتن بە گۆرەوییەوە یارمەتی شێداری پێستی پێ دەدات و بە نەرمی ڕایدەگرێت.
خەوتن بە گۆرەوەییەوە زیانی هەیە؟
ئایا خەوتن بە گۆرەوییەوە دەبێتە هۆی کزبوونی چاو؟ ئەمە پرسیارێکە کە زۆربەی کەسەکان دەیپرسن و هەندێکیش بڕوایان پێیەتی. بەڵام خەوتن بە گۆرەوییەوە کێشەیەکی وا تایبەت دروست ناکات، ئەگەر کێشەیەکیش ڕووبدات دەگەڕێتەوە بۆ جۆری گۆرەوییەکە و شێوازی بەکارهێنانی، بۆ نموونە:
- گۆرەوی زۆر ئەستوور بەکارمەهێنن کە هیچ دەرچەی هەوای تێدا نەبێت و هەوا لە پێ نەدات.
- گۆرەوی لەپێی منداڵ مەکەن لەکاتی خەودا، چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی لەشی منداڵ زۆر گەرم ببێت، تەنیا لەدوای گەرماوێکی گەرمەوە گۆرەوی لەپێ بکەن.
- گۆرەوی پاک بەکاربهێنن، پێش لە پێکردنی گۆرەویش بەباشی پێیەکان بشۆن، بەڵام پاش شۆردنی بەتەواوی پێیەکان وشک بکەنەوە تاکوو نەبێتە هۆی شێداری و دروستبوونی بەکتریا.
سەرچاوەکان
1406 بینین