ئاماده‌کردنی شله‌ی په‌تاته‌ به‌گۆشتی نه‌رمه‌

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-04-03-23:30:00 - کۆدی بابەت: 185
ئاماده‌کردنی شله‌ی په‌تاته‌ به‌گۆشتی نه‌رمه‌

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان

گۆشتی نه‌رمه‌ 

په‌تاته‌

دۆشاوی ته‌ماته‌

رۆن

خوێ 

لیمۆ به‌سڕا

دارچینی

شێوازی ئاماده‌كردن

1-گۆشته‌كه‌ پارچه‌ی بچوك بكه‌و له‌تؤزێ ڕۆندا سوری كه‌ره‌وه‌خوێی پێوه‌ بكه‌و په‌رداخێ ئاوی تێبكه‌ تۆزێ بكوڵێت و جارێكی تر به‌ئاوی خۆیه‌وه‌ سوربێته‌وه‌.

2-په‌تاته‌كان قاش بكه‌ بیكه‌ره‌ گۆشته‌كه‌،دۆشاوی ته‌ماته‌ و لیمۆ به‌سڕا دارچینی ئاوی تێبكه‌، جوان بكوڵێت و خه‌ست بێته‌وه‌.


سەرچاوەکان



1467 بینین