ناوه‌ڕۆك
پێویستییه‌كان
برنج
نانی هه‌ورامی یان تیری
سنگی مریشك
كفته وه‌زیری
شیعریه
باده‌م
گوێز
كشمیش
گێزه‌ر
به‌زالیا
گه‌نمه‌شامی
په‌تاته و نۆك
ده‌رمانی بریانی
خوێ
زه‌رده‌چه‌وه
تێكه‌ڵه
شێوازی ئاماده‌كردن
1- كفته وه‌زیریه‌كه دروست بكه به‌قیمه‌و تۆزێ ئارد خوێ بیبه‌ری ڕه‌ش بیكه به گونكی بچوك‌و سوری كه‌ره‌وه
2- سنگی مریشكه‌كه بكوڵێنه له‌گه‌ڵ ئاو‌و خوێ پاشان پارچه‌ی كه واته شیكه‌ره‌وه
3- شیعریه‌كه سوركه‌ره‌وه، په‌تاته‌كه سوركه‌ره‌وه، به‌زالیاو گێزه‌ره‌كه سوركه‌ره‌وه
4- گه‌نمه‌شامی و نۆكه‌كه هی قوتوبێ باشتره كوڵاوه باده‌م و كشمیش و گوێزه‌كه سوركه‌ره‌وه
5- برنجه‌كه وه‌ك پڵاو له ئاو‌و خوێ زه‌رد بكه
6- مه‌نجه‌ڵێك بهێنه چه‌وری بكه‌و نانه‌كه‌ی به‌ناودا ڕابخه برنج و كه‌ره‌سته‌كان و داوده‌رمانه‌كه تێكه‌ڵ بكه‌و بیكه‌ره سه‌ر نانه‌كه‌و ڕۆنی گه‌رم بكه به‌سه‌ریدا نانه‌كه به‌جوانی بده‌ره‌وه به‌سه‌ریداو چه‌وری بكه بیكه‌ره فڕن با جوان ده‌م بكێشێت و نانه‌كه سوربێته‌وه پاشان هه‌ڵی گێڕه‌وه