ناوه‌ڕۆك
كه‌ره‌سته‌كانی برنجه‌كه
ده‌سكێ شویت
كوپێ به‌زالیا
دوو كوپ پاقله
دوو كوچك خوێ
سێ په‌رداخ برنجی به‌سمه‌تی
سێ په‌رداخ و نیو ئاو
نیو كوپ ڕۆن
یه‌ك پیاز
شێوازی ئاماده‌كردن برنجه‌كه
1- پیازه‌كه ورد ده‌كرێت و له‌ناو ڕۆنه‌كه سورده‌كرێته‌وه خوێ ئاو‌و به‌زالیاو پاقله‌كه‌ی تێده‌كرێت پاشان شویته‌كه ورد ده‌كرێت و تێێ ده‌كرێت هه‌تا ده‌كوڵێت
2- برنجه‌كه ده‌شۆرێته‌وه‌و تێی ده‌كرێت هه‌تا ئاوه‌كه‌ی هه‌ڵ ده‌چنێت ئاگره‌كه‌ی زۆر كز ده‌كرێت و سه‌ری ده‌گیرێت ده‌م بكێشێ
كه‌ره‌سته‌كان مریشكه‌كه
مریشك
دوو په‌تاته
دوو ته‌ماته
دوو پیاز
دوو گێزه‌ر
خوێ
ئاوی لیمۆ
ده‌رمانی مریشك
بیبه‌ری تون هاڕاو
بیبه‌ری سوری شیرینی هاڕاو
زه‌نجه‌فیلی بۆدره
كه‌مێك ڕۆن
شێوازی ئاماده‌كردنی مریشكه‌كه
1- مریشكه‌كه له سنگه‌كه‌یه‌وه ده‌كرێته‌وه‌و ده‌شۆرێته‌وه به جوانی
2- په‌تاته‌كه پاك ده‌كرێت و ده‌كرێت به‌دوكه‌رته‌وه ته‌ماته‌كه‌ش به‌دوكه‌رته‌وه پیازیش به‌هه‌مان شێوه پاك ده‌كرێت ده‌كرێ به‌دوكه‌رته‌وه گێزه‌ره‌كه پاك ده‌كرێت ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه
3- هه‌موو داوده‌رمان و خوێ ئاوی لیمۆو خه‌له‌كه تێكه‌ڵ ده‌كرێت و مریشك‌و كه‌ره‌سته‌كانی لێ هه‌ڵده‌كێشرێت
4- یان ده‌كرێته كیسه‌ی فڕن یان له‌سه‌ر كاغه‌زی فڕن داده‌نرێت و به‌كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم داده‌پۆشرێتو ده‌خرێته فڕن بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك له‌فڕن بێت له‌سه‌ر پله‌ی 200
5- پاش ئه‌و كاته ئه‌له‌منیۆمه‌كه لاده‌برێت تا مریشكه‌كه سوربێته‌وه