ناوه‌ڕۆك
پێویستییه‌كان
500 گرام ئارد واته نیو كیلۆ ئارد یان سێ په‌رداخ و نیو
نیو كه‌وچكی چا خوێ
كه‌ره دوو كه‌وچكی گه‌وره
یه‌ك كوپ شیری شله‌تێن
80 گرام كونجی برژاوی ورد كرا‌و
ئاو به‌پێی پێویست
پێوستی شیله‌كه‌ی
پێنج په‌رداخ شه‌كر
سێ په‌رداخ ئاو
ئاوی نیو لیمۆ جوان بیكوڵێنه‌و سارد بێته‌وه پێش ئاماده‌كردنی
شێوازی ئاماده‌كردن
1- كه‌ره‌سته‌كان هه‌موی تێكه‌ڵ بكه‌و بیشێله ورده ورده كه‌مێك ئاو به‌كاربێنه تا ده‌بێته هه‌ویرێكی جوان بیكه گونكی ورد ورد كه‌مێك دایبنێ ئیسراحه‌ت بكات دایپۆشه بۆ ماوه‌ی 10 خۆله‌ك
2- به‌تیرۆك بیكه‌ره‌وه وه‌ك نانی تیری له‌ناو تاوه‌دا تۆزێ بیبرژێنه ئه‌وه‌نده‌ی خۆی بگرێت نه‌برژێت یه‌كسه‌ر به‌گه‌رمی لولی بكه به‌تۆزێ ئارد و ئاو قه‌راغی نانه‌كه به‌یه‌كه‌وه بنوسێنه
3- به‌م شێوه‌یه هه‌موی دروست بكه‌و پاشان له‌دوایدا به‌مه‌قه‌ست به لاری بیبڕه‌و له‌ڕۆندا سوری بكه‌ره‌وه
4- هه‌ڵی كێشه له‌شیله‌و كونجی پێوه‌بكه بۆ جوانی