ناوهڕۆك
سەرەتا
ئەو بازاڕەیە كە كەسەكان و دەزگاكان و بانكەكان كرداری كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی تیا دەكەن، بەمانایەكی تر بازاڕی دراو گۆڕینەوە پێناسە دەكرێت بەوەی كە سەرجەمی خواست و خستنەڕووی دراوە بیانییەكانە.
ئەركە سەرەكییەكانی بازاڕی دراو گۆڕینەوە
گۆڕینەوەی یەكێك لە دراوە نیشتیمانییەكان بە دراوێكی دیكە
هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە خواست هەیەی لە سەر دراوەكەی دووەم (بیانییەكە) كە لەوەوە دروست دەبێت كە ئەو دراوە پێویستە جا سەرچاوەی خواستەكە بۆ گەشتوگوزار یان بازرگانی یان بۆ وەبەرهێنان یان بۆ چارەسەری نەخۆشی و مەبەستەكانی دیكە وەك گێڕانەوەی سووەكانی قەرز بێت.
دڵنیا كردن
ئەركی دڵنیاكردنەوە بە كارێكی گرنگی بازاڕی دراو گۆڕینەوەی بیانی دادەنرێت، چونكە ماوەیەك لە نێوان ناردنی شمەكێك لە لایەن دەوڵەتێكی ترەوە، ئەم ماوەیەش بە ماوەی گەیشتن ناسراوە و ئەو ماوەیەش پێویستی بە دڵنیاكردنەوە (پارەداركردن) هەیە و ئەمەش ئەو ئەركەیە كە بازاڕی دراو گۆڕینەوەی دراوی بیانی ئەنجامی دەدات.
هەوەها ماوەیەكی دیكە مامەڵە دەرەكییەكان هەیە كە بریتییە لەو ماوەی كە كڕیاڕ پێویستی پێیەتی بۆ دووبارە فرۆشتنەوەی شمەكەكانی لە پێناوی ئەوەی بتوانێ بیدات، پێویستی بە پارەداركردن هەیە واتە پێویستی بە دڵنیاكردنەوە هەیە، هەردەم نێرەران(مصدرون) ماوەی سێ مانگ بە هاوردەكاران دەدەن بۆ دانەوەی ئەو بڕە پارەیەی لە ئەستۆیانە.
كرداری هاوسەنگ كردن
مەبەست لە كرداری هاوسەنگ كردن لە بازاڕی دراو گۆڕینەوەدا كڕینی دراوەكانە لەو بازاڕەی كە نرخی دراوەكان تا ڕادەیەك نزمە و فرۆشتنەوەی لە بازاڕەكانی تردا كە تاڕادەیەك نرخەكان تیایدا بەرزتر بێت، ئەم كردارانەش بە هەمیشەیی ڕوو دەدات، چونكە لەلایەك گۆڕانی ڕێژەیی هەیە لە نارخی بازاڕە نێودەوڵەتییەكاندا و ، لەلایەكی تریش بەهۆی بوونی جامبازەكان لە بازاڕدا.
نرخی دراو گۆڕینەوە
بریتییە لە چەند دانەیەك لە دراوی نیشتیمانی لە بەرامبەر نرخی یەك یەكە لە دراوێكی بیانی دەدرێت، بۆ نموونە كاتێك نرخی دراو گۆڕینەوە لە نێوان دۆلار و ودیناردا دیاری بكەین دەكاتە ژمارەی ئەو دینارانەی كە پێویستن بۆ كڕینی دۆلارێكی ئەمریكی، ئەمەش مانای ئەوەیە كە كاتێك 1دۆلار = 1200دینار ئەوا پێوستمان بە پێدانی 1200 دینارە تا دۆلارێك بەدەست بهێنین.