ناوه‌ڕۆك
پێویستییه‌كان
كیلۆیه‌ك ئارد
دوو كه‌وچكی گه‌وره خه‌میره
كه‌وچكێ خوێ
په‌رداخێ شه‌كر
یه‌ك هێلكه و یه‌ك سپێنه‌ی هێلكه و زه‌ردێنه‌یه‌كی هێلكه
یه‌ك په‌رداخ شیری شله‌تێن
كه‌وچكێكی گه‌وره شمڵی
كه‌وچكێكی گه‌وره ڕه‌شكه بۆناوه‌كه‌ی
كه‌مێك كونجی بۆ ڕووه‌كه‌ی
كه‌وچكێكی زه‌ڵاته هێلی كوتراو
نیو په‌رداخ كه‌ره‌ی تواوه یان ڕۆنه كه‌ره
دوو كه‌وچك شیر
دوو قه‌تره گوڵاو بۆ ڕووه‌كه‌ی
شێوازی ئاماده‌كردن
1- شیر و خه‌میره ڕۆن‌و یه‌ك هێلكه‌و یه‌ك سپێنه‌ی هێلكه‌و خوێ و شمڵی و هێل و شه‌كر تێكه‌ڵ ده‌كرێت به‌جوانی
2- ئارد و ڕه‌شكه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت و ده‌شێلرێت پێویستی به‌ئاو بوو ده‌ستاوی ده‌درێت
3- داده‌نرێت هه‌ڵبێت پاشان ده‌كرێته دوو به‌ش و ده‌كرێته دوو كولێره‌ی گه‌وره به‌جه‌تاڵ نه‌خشی ده‌كرێت
4- زه‌ردێنه‌و دوو كه‌وچك شیر و دوو قه‌تره گوڵاو تێكه‌ڵ ده‌كرێت به‌فڵچه ده‌درێت له ڕووه‌كه‌یو كونجی پێوه ده‌كرێت و پاشان داده‌نرێت جارێكی تر هه‌ڵبێته‌وه
5- فڕنه‌كه گه‌رم ده‌كرێت له‌سه‌ر پله‌ی 200 سه‌رو ژێری به‌یه‌كه‌وه تاده‌برژێت