ناوهڕۆك
ئاگاردار بە ھێدفۆن زیانی بۆ پێست ھەیە
ڕەنگە بە بیستنی ئەم ھەواڵە تووشی شۆك بیت، بەڵام بە پێی ھەواڵێكی ماڵپەری (jamalouaki) یەكێك لە ھۆكارەكانی دەركەوتنی زیبكەی پێست و پەڵەی سور و ھەوكردنی پێست، ئەو ئامێری گوستنەوەی دەنگیەیە كە ڕۆژانە بەكاریدەھێنیت، بێ ئەوەی ھەست بە خۆت بكەیت چ زیانێكی ھەیە، قسە لەسەر مۆبایلەكەت نیە، بەڵام پێویستە ڕۆژانە پاكی بكەیتەوە، چونكە بەكتریایەكی زۆر دەگرێتە خۆی، جگە لەوەش ھێدفۆن ئەو ئامێرەی لەسەر جێگا و ماڵ و شوێنی كارەكەت و ڕێگا و ھەموو شوێنێك بەكاریدەھێنیت و بەردەوام پێتە، سەرچاوەی زۆرترین جۆری بەكتریایە كە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ سەر پێست، ئەگەر تۆش یەكێكی لەو كەسانەی ماوەیەكی زۆرە ھیدفۆن زۆر بەكاردەھێنیت، لەگەڵ ئەوشدا ھەست بە گۆڕانكاری لە پێستدا دەكەیت، ئەوا ھۆكارەكەی ئاشكرایە، ھەر بۆیە ھەوڵ بدە ڕۆژانە ھێدفۆنەكەت پاك بكەیتەوە، جگە لەوەش بۆدرە یان پاودەرێك بخەرە سەر لۆكە و ھێدفۆنەكەتی پێ خاوێن بكەرەوە.