ناوهڕۆك
ھۆكارەكانی نەخۆشی سەوەفان
١- تەمەن: ئەگەری تووشبوون بە سەوەفان زیاتر دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا.
٢- ڕەگەز: ئافرەتان زیاتر تووش دەبن بە سەوەفان بە بەراورد بە پیاوان.
٣- شێواوی یان ناڕێكی لە ئێسكدا: ھەندێك كەس كە لەدایك دەبن ئێسكیان ناڕێك یان شێواوە، ئەم كەسانە زیاتر تووشی سەوەفان دەبن.
٤- بریندار بوونی جومگە: ئەو كەسانەی تووشی پێكان دەبن، بۆ نمونە ئەو كەسانەی لەكاتی وەرزش كردن، یان بە ھەر ڕوداوێك تووشی پێكان دەبن، ئەگەری تووشبوونیان بە سەوەفان زیاترە.
٥- قەڵەوی: ئەو كەسانەی قەڵەون و كێشیان زۆرە، ئەگەری تووشبوونیان زیاترە.
٦- ھەندێك كار: ئەو كەسانەی ھەندێك كار ی قورس دەكەن،كە كاریگەری لەسەر جومگەكانیان جێدەھێڵێت.
٧- بوونی ھەندێك نەخۆشی لەو كەسەدا: وەك بوونی شەكرە، غودە، دارلملوك، ئەم نەخۆشییانە تووش بوون بە سەوەفان زیاتر دەكەن.