ناوهڕۆك
سەرەتا
حەوت سوودی خواردنی قارچک (بە عەرەبی: سبع فوائد لتناول الفطر، بە ئینگلیزی: Seven benefits of eating mushrooms)، ماددەی خۆراکی سوودبەخشی وەک پڕۆتین، کانزا و ڤیتامینەکان بە جەستە دەبەخشێت و گرنگییەکی زۆری لە دروستبوونی خانەکانی جەستە دەبێت، هەروەها ئەم خواردنە دەوڵەمەندە بە كانزاكانی (ئاسن، مس، مەگنیسیۆم، زینك، سلینیۆم و پۆتاسیۆم) و بڕێكی كەم سۆدیۆم و نیشاستە و چەوری تێدایە.
سوودە تەندروستییەکانی خواردنی قارچک
- پەرە بە سیستمی بەرگری جەستە دەدات بەهۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسانەکانەوە.
- فشاری خوێن کەمدەکاتەوە و کۆنترۆڵی دەکات و دڵ و دەمارەکان لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت.
- خواردنی قارچک وا دەکات حەزت بۆ خواردنی خوێ کەم ببێتەوە و یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات.
- دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D.
- مێشک دەپارێزێت لە نەخۆشییەکانی وەک زەهایمەر و پارکینسن.
- دڵ بە تەندروستی دەهێڵێتەوە و پارێزگاری لە خوێنبەرەکان دەکات.
- پەرە بە تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدات و هاوسەنگی بەکتریاکانی ڕیخۆڵە ڕادەگرێت.
سەرچاوەکان
329 بینین