ناوهڕۆك
پەتاکان
دەکرێ پێناسەی پەتاکان بکەین کە بڵاوبوونەوەیەکی نائاسایی نەخۆشییەکی درمییە لە ناوچەیەکی بەرفراوان لە جیها یا لە نێوان ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک. لەوانەیە پەتا ماوەکەی کورت بێت و لەوانەش چەند ساڵ درێژە بکێشێت، ڕوودانیشی لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی میکرۆب و ڤایرۆسەکان دەبێت کە لە ڕێگەی ئاو و خواردەمەنییە پیسەکان دەگوێزرێتەوە، یا لە ڕێگەی بەیەکگەیشتنی ڕاستەوخۆ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دی.
زەردەواڵە و کرتێنەرەکان، وەکو مشک و جرجەکان و هەندێ ئاژەڵەکانی دیکە بە هۆیە سەرەکییەکان دادەنرێت لە بڵاوبوونەوەی ژمارەیەک لە دەرد و نەخۆشییەکان لە نێو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا لەوانەیە بکرێ ڕێگەی لە بڵاوبوونەوەی دەردەکان بگیرێت یا گەمارۆی نەخۆشییەکە بدرێت لە ناوچەیەکی بچووکە چوارچێوەی بگیرێت، هەڵبەتە ئەمەش بەوە دەکرێت کە لە ئاو و خواردەمەنی پییس دوور بکرێتەوە، گرنگی بە تەندروست بدرێت و لەو کەسانەش دوور بکەوینەوە کە تووشی یەکێک لە نەخۆشییە درمییەکان بوونەتەوە.
لە ساڵی ١٩٨١ـەوە تاکو ئیستا نەخۆشی ئایدز یاخود کەمبوونی بەربەستی وەرگرتە لە جیهان بڵاوبووەتەوە، ئەویش نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە بە هۆی پەیوەندی گومانلیکراوی سێکسییەوە، یا بە هۆی دەرزی خاوێننەکراو تووشی مرۆڤ دەبێت تێیدا ئامرازی بەرگری سروشتی لە لەش تێکدەدات و دەگاتە ئەنجامی مردن، ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوە دەکەن کە ٤٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشەوەبووی نەخۆشی ئایدزن. لەمانەش تاکو ئێستا پتر لە ٢٥ ملیۆن کەس مردوون.
لە ساڵی ١٩٥٧ دەردی ئەنفلوەنزای ئاسیایی لە چین بە دیار کەوت، لە ماوەی شەش مانگ لە هەموو جیهان بڵاوبووەوە و بووە هۆی مردنی دەوروبەری ٤ ملیۆن کەس، لە ساڵی ٢٠٠٣ دەردی ئەنفلوەنزای باڵندە بڵاوبووەوە کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و تووشی هەندێ لە باڵندەکان دەبێت و ڤایرۆسەکەش لە ڕێگەی دەستلێدان یاخواردنی باڵندەکە بۆ مرۆڤ دەگوێزێتەوە، ئەم نەخۆشییە تاکو ئێستا بووەتە هۆی مردنیسەدان کەس.