مێشکت سەرسوڕهێنەرە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-00:27:00 - کۆدی بابەت: 1780
مێشکت سەرسوڕهێنەرە

ناوه‌ڕۆك

مێشكت سە‌رسوڕھێنە‌رە‌

توێژینە‌وە‌یە‌كی زانكۆی بە‌نێوبانگی ھارڤارد دە‌ریخستوە‌ كە‌ تە‌ندروستی ڕیخۆڵە‌ بە‌ شێوە‌یە‌كی ڕاستە‌وخۆ كار لە‌ مێشكت دە‌كات.
پێكھاتە‌ی مێشك تە‌واو ئاڵۆز و سە‌رسوڕھێنە‌رە‌، جگە‌ لە‌ ڕاییكردنی كارە‌كانی خۆی، سە‌رپە‌رشتی ڕێكخستنی كاری زۆربە‌ی ئە‌ندامە‌كانی دیكە‌ی جە‌ستە‌ش دە‌كات. ئە‌مانە‌ چە‌ند زانیارییە‌كن دە‌ربارە‌ی ئە‌و ئە‌ندامە‌ گرنگە‌ی لە‌ش:

  1. ھە‌ست بە‌ ئازار ناكات: شانە‌ی مێشك ئە‌و پێكھاتە‌ دە‌مارییە‌ تایبە‌تمە‌ندە‌یان نییە‌ كە‌ ھە‌ستی ئازار وە‌ردە‌گرن، ئەی كە‌واتە‌ ھۆكاری سە‌رئێشە‌ چییە‌؟ سە‌رئێشە‌ ھۆكارە‌كانی جیاوازن، ھە‌ر لە‌ گرژبوونی ماسولكە‌كانی ڕوخسار و ملە‌وە‌، تاوە‌كو ھە‌وكردنی گیرفانە‌كانی لووت گرژبوون و خاوبوونە‌وە‌ تە‌نانە‌ت تە‌قینی بۆریە‌كانی خوێن.
  2. شانە‌یە‌كی تە‌واو چە‌ورە‌: ٦٥٪‏ی پێكھاتە‌ی مێشك لە‌ چە‌ورییە‌ بە‌سودە‌كانی وە‌ك ئۆمێگا-٣ پێكھاتووە‌، توێژینە‌وە‌ زانستییە‌كان دە‌ڵێن زایادبوونی چە‌ورییە‌ زیانبە‌خشە‌كان لە‌ جە‌ستە‌دا بە‌گشتی و مێشك بە‌تایبە‌تی، خراپ لە‌سە‌ر توانای بیر و زیرە‌كی مرۆڤ دە‌شكێتە‌وە‌.
  3. مێشكی پیاو قورسترە‌: كێشی مێشك نیوە‌ی كێشی كە‌للە‌ سە‌رە. تێكڕای كێشی مێشكی خانمان ١٢٤٥ گرامە‌، ئە‌وە‌ی پیاوان زیاترە‌ ١٣٧٥ گرامە‌، وە‌ك بە‌راوردێك مێشكی فیل ٦ كیلۆگرامە‌، بە‌ڵام كێشی مێشكی پشیلە‌ تە‌نیا ٣٠ گرامە‌.
  4. مێشكی خۆڵە‌مێشی و مێشكی سپی: ٤٠٪‏ی مێشك لە‌ بە‌شێكی خۆڵە‌مێشی پێكھاتووە‌ و دە‌كە‌وێتە‌ ڕووكاری دە‌رە‌وە‌ی مێشك، ئە‌م بە‌شە‌ كاری ئە‌وە‌یە‌ زانیارییە‌كانی مرۆڤ ڕێكبخات و ھە‌ڵیان بگرێت. ئە‌وە‌ی دە‌مێنێتە‌وە‌ بە‌شە‌ سپییە‌كە‌ی مێشكە‌ كە‌ زیاتر كاری ئە‌وە‌یە‌ ھاتوچۆ بە‌ ئاماژە‌ جیاوازە‌كان بكات لە‌ مێشكدا.
  5. خە‌رجییە‌كی زۆری دە‌وێ: مێشكی كە‌سێك تە‌نیا ٢٪‏ی كێشی پێكدێنێ، كە‌چی ٢٠٪‏ی وزە‌ و ٢٥٪‏ی ئۆكسجینی جە‌ستە‌ بۆ خۆی دە‌بات، بە‌وە‌ش زۆرترین وزە دە‌بات بە‌ بە‌راورد بە‌ ھە‌ر ئە‌ندامێكی دیكە‌ی جە‌ستە‌. ٦٦٪‏ی ئە‌و وزە‌یە‌ی وە‌ریدە‌گرێت، بۆ كاركردنی دە‌مارە‌ خانە‌كان بە‌كاردێنێ و ئە‌وە‌ی دە‌مێنێتە‌وە‌ بۆ پاراستن و ھێشتنە‌وە‌ی خانە‌كانە‌.
  6. وزە‌ی گڵۆپێك كارەبای پێیە‌: بە‌گوێرە‌ی ماڵپە‌ڕی فۆكسی ئە‌ڵمانی، ئە‌و وزە‌یە‌ی مێشك بە‌رھە‌می دە‌ھێنێت، دە‌توانێت گڵۆپێك دابگیرسێنێ.
    واتە‌ دە‌كرێ مێشك بچوێنین بە‌ پاتریە‌ك كە‌ بە‌ردە‌وام كاردە‌كات. لە‌كاتی لە‌ خە‌و ھە‌ستاندا مێشك ٢٣ وات كارە‌با دە‌دات، ئە‌وە‌ش بە‌سە‌ بۆ داگیرسانی گڵۆپێك.
  7. ھە‌تا پێچاو پێچ بێت باشترە‌: ئە‌و ھە‌موو پێچە‌ی لە‌سە‌ر ڕووكاری مێشك ھە‌یە‌، نیشانە‌یە‌كی باشە‌و بۆ ئە‌وە‌ی زۆرترین ڕووبە‌ری ھە‌بێت، بە‌وە‌ش زۆرترین دە‌مارە‌خانە‌ی ھە‌بن، تاوە‌كو كە‌سێك دە‌مارە‌خانە‌ی زیاتری ھە‌بن، توانای زیرە‌كی ئە‌و كە‌سە‌ زیاتر دە‌بێت. دە‌بێ بزانین وە‌ك چۆن قە‌بارە‌ی سە‌ری كە‌سێك لە‌ كە‌سێكی دیكە‌وە‌ جیاوازە‌ و پە‌یوە‌ندی بە‌ لایە‌نی بۆ ماوە‌یی ھە‌یە‌، ڕادەدە‌ی پێچاوپێچی و ڕووبە‌ری زیادی مێشكیش لە‌ كە‌سێكە‌وە‌ بۆ یە‌كێكی دیكە‌ دە‌گۆڕێت.
  8. بۆن لە‌یاد ناكات: مێشكی مرۆڤ ھیچ شتێكی وە‌ك بۆن بیرناكە‌وێتە‌وە‌، ئە‌ویش چونكە‌ ھە‌ستی بۆنكردن لە‌چاو ھە‌ستە‌كانی دیكە‌، زۆرترین ناوچە‌ی پێشوازیكە‌ری ھە‌یە‌، توێژینە‌وە‌یە‌ك لە‌سە‌ر كە‌سانی بە‌تە‌مە‌ن كراوە‌ بۆ زانینی ڕاددە‌ی بیركە‌وتنە‌وە‌ی بیرە‌وە‌رە‌كان. لە‌ تاقیكردنە‌وە‌كاندا وێنە‌، وشە‌ و بۆن بە‌كراھاتوون، كە‌ ئە‌نجامدا دە‌ركە‌وت ئە‌و یادە‌وە‌ریانە‌ی پە‌یوە‌ست بوون بە‌ بۆن، لە‌سە‌ردە‌مێكی زووە‌وە‌ بیری كە‌سە‌كان دە‌ھاتنە‌وە‌، كە‌چی ئە‌وانە‌ی تایبە‌ت بوون بە‌ وشە‌و و وێنە‌، لە‌ تە‌مە‌نێكی گە‌ورە‌تر  و درە‌نگترە‌وە‌ بیردە‌ھاتنە‌وە‌.
  9. پە‌یوە‌ندی مێشك و ڕیخۆڵە‌ زۆر پتە‌وە‌: توێژینە‌وە‌یە‌كی زانكۆی بە‌نێوبانگی ھارڤارد دە‌ریخستوە‌ كە‌ تە‌ندروستی ڕیخۆڵە‌ بە‌شێوە‌یە‌كی ڕاستە‌وخۆ كار لە‌ مێشك دە‌كات، بە‌جۆرێك ئە‌وانە‌ی ڕێژە‌ی بە‌كتریا سوودبە‌خشە‌كان ڕیخۆڵە‌یان ئاساییە‌، كە‌متر تووشی شڵە‌ژان و دڵە‌ڕاوكێ دە‌بن و دە‌روونێكی ئارامتر و تە‌ندروستتریان دە‌بێ.


سەرچاوەکان



876 بینین