ناوه‌ڕۆك
پێویستیه‌كان
نیو كیلۆ ئارد
په‌رداخێك ئاو
كه‌وچكێكی زه‌ڵاته خوێ
كه‌وچكێك شه‌كر
كه‌وچكێك خه‌میره
نیو پیاڵه ڕۆنی زه‌یت
شۆكۆلاته‌ی نۆتێلا
بۆ ناوه‌كه‌ی
زه‌ردێنه‌ی هێلكه
دوو كه‌وچك شیری شل
دوو قه‌تره گوڵاو بۆ ڕووه‌كه‌ی
كونجی بۆ ڕووه‌كه‌ی
شێوازی ئاماده‌كردن
1- ئاو‌و خه‌میره و رۆن و شه‌كر تێكه‌ڵ ده‌كرێت پاشان ئارد و خوێی تێ ده‌كرێت و ده‌شێلرێت داده‌نرێت هه‌ڵ بێت
2- دوای هه‌ڵ هاتن ده‌كرێته گونكی بچوك و به‌تیرۆك ده‌كرێته‌وه‌و به‌چه‌قۆیه‌ك نۆتێلای لێ ده‌درێت لولی ده‌كه‌یت و پاشان جارێكی تر به‌پێچه‌وانه‌وه لولی ده‌كه‌یت و ده‌یخه‌یته سه‌ر كاغه‌زی فڕن
3- زه‌ردێنه‌ی هێلكه و دوو كه‌وچك شیری شل و دوو قه‌تره گوڵاو تێكه‌ڵ ده‌كرێت ده‌درێت له‌ڕوه‌كه‌ی و كونجی پێوه ده‌كرێت
4- داده‌نرێـت جارێكی هه‌ڵ بێته‌وه‌و پاشان ده‌برژێنرێت له‌سه‌ر پله‌ی 200
سەرچاوەکان
949 بینین