ناوهڕۆك
ھۆكارەكانی ڕووتانەوەی قژی پیاوان
ڕووتانەوەی تاڵە مووكانی سەر كێشەیەكی سەرەكی بەشێكی زۆری مرۆڤەكانە بەتایبەتی پیاوان، ھەندێك لە پیاوان ڕووتانەوەی قژیان بەجۆرێكە تەواو بەشێكی ساف دەكات و مووی پێوە نامێنێت بەتایبەتیش لە تەمەنێكی زۆر كەمەوە، زۆرجار ئەم حاڵەتەش بارێكی دەروونی ناخۆش بۆ ئەو كەسە دروست دەكات.
- جگەرە كێشان ھۆكارێكە بۆ ڕووتانەوەی قژ و مەترسی تەندروستی تر.
- جوڵەو وەرزشی توند كە لە توانەوەی خۆت بەدەر بێت و زیان بە تەندروستیت بگەیەنێت، چونكە ئاستی ھۆڕمۆنی تستوستیرون بەرزدەكاتەوە كە ھۆكارێكە بۆ ڕووتانەوە.
- بەكارھێنانی ھەندێك كرێمی تایبەتی قژ كە لە پێكھاتەی كیمیای زیانبەخش دروستكراوە.
- بۆماوەیی ڕۆڵێكی كاریگەری ھەیە لە ڕووتانەوەی قژ، ھەندێك كەس ھەر زوو قۆناغ بە قۆناغ تەواوی قژیان دەڕووتێتەوە.
- بەكارھێنانی خوردە واتە كڵاوی سەربازی یان وەرزشی و پاراستن ھۆكارێكە بۆ ئارەقكردنەوە و ھەوكردنی بێخی سەر و ڕووتانەوەی قژ.
- ناخاوێن ڕاگرتنی قژ بۆ ماوەیەكی زۆر.
- خواردنەوەی وزە بەخشەكان یان دەرزی بەھێزكردنی ماسولكە، ھۆكارێكی دیكەیە بۆ ڕووتانەوەی قژ.
- بەشێكی زۆر پیاوان سابوون بەكاردەھێنن بۆ شتنی قژیان، ئەمەش ھۆكارێكە بۆ وشكبوونەوە و ھەڵەوەرینی، بەڵام سابونی تایبەتی قژ و ڕووەكی نا.
- بوونی پەستانێكی زۆر و توڕە بوون و توشبوون بە دڵەڕاوكێ بەھۆی گرفتێكەوە.
- داھێنانی قژ بە توندی و بەھێزەوە، چونكە زیان بە بێخی سەرت دەگەینێت و مووەكان ھەڵدەوەرێنێت.
- تەنككردنی چواردەوری سەرت و پڕكردنی بەشی سەرەوەی قژەكە و بەستنی لەسەرەوە، ئەم ستایلێكی باوە بەتایبەت لە ئێستادا لەناو كوڕاندا بەڵام ھۆكارێكە بۆ ڕووتانەوە قژ.
- بەزۆر وەستانی بەلایەكدا و توندی ڕاكیشانی، بە نمونە دەتەوێت بەلای چەپدا بووەستێت بەلاری ھێز و جێڵی زۆر بەكاردەھێنرێت بۆ ئەوەی بەو جۆرە بووەستێت، ئەمەش ھۆكارێكە بۆ ڕووتانەوەی.
سەرچاوەکان
1129 بینین