بیبەری تون (تیژ) بۆ قژت بەکاربێنە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-20:24:00 - کۆدی بابەت: 1805
بیبەری تون (تیژ) بۆ قژت بەکاربێنە
پاراستن و گرنگیدان بە قژ

ماڵپەڕی زانیاری-بیبە‌ری تیژ سودێكی بە‌ھێزی ھە‌یە‌ لە‌ گە‌شە‌كردنی شانە‌ی مووی قژە‌كان و دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌ھێز كردنی سوڕی خوێن ڕۆیشتن بۆ تاڵە‌ قژە‌كان ...

ناوه‌ڕۆك

بیبە‌ری تون (تیژ) بۆ قژت بە‌كاربێنە‌

لە‌وانە‌یە‌ بە‌لاتە‌وە‌ سە‌یر بێت كە‌ بیبە‌ری تیژ سودێكی بە‌ھێزی ھە‌یە‌ لە‌ گە‌شە‌كردنی شانە‌ی مووی قژە‌كان و دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌ھێز كردنی سوڕی خوێن ڕۆیشتن بۆ تاڵە‌ قژە‌كان ھە‌روە‌ھا بیبە‌ری تیژ ھۆكارێكە‌ بۆ درێژ بوونی قژ و كە‌مبوونە‌وە‌ی بۆشای و كە‌می قژ بۆیە‌ بە‌كارھێنانی بیبە‌ری تیژ دە‌بێت بە‌م شێوە‌یە‌ بێت:

  • ٥ بۆ ٦ بیبە‌ری تیژ ئامادە‌ بكە‌ و جوان بیشۆرە‌وە‌.
  • بە‌شێوە‌ی پارچە‌ پارچە‌ جوان وردی بكە‌.
  • بیخە‌رە‌ سە‌ر ئاگار لە‌گە‌ڵ كوپ و نیوێك بۆ ٢ كوپ ئاو لێی گە‌ڕێ تا بە‌تە‌واوی دە‌كوڵێت.
  • جوان ئە‌و ئاوە‌ بپاڵێوە
  • ئە‌وە‌ی كە‌ ماوە‌ واتە‌ ئاوی بیبە‌رە‌كە‌ بیخە‌رە‌ دە‌فرێكە‌وە‌ و لە‌ سە‌لاجە‌دا ھە‌ڵیگرە‌

لە‌پاش ئە‌وە‌ی ئە‌م كردارانە‌ت ئە‌نجام دا بە‌ پارچە‌ نایلۆنێك پێستی دە‌موچاوت و پشتە‌ ملت بپارێزە‌ و دواتر بە‌ پە‌نجە‌ لە‌ قژتی بدە‌ و بە‌سە‌ری پە‌نجە‌ لە‌ قژتی بدە‌ و بە‌سە‌ری پە‌نجە‌كانت سە‌رتی پێ بشێلە‌ واتە‌ مە‌ساج بە‌و ئاوی بیبە‌رە‌ بكە‌ و بۆ ماوە‌ی سە‌عاتێك واز لە‌قژت بھێنە‌ دواتر بە‌ شامپۆ بیشۆ و بە‌ خاولییە‌كی ووشك وشكی بكە‌رە‌وە‌ ئە‌م كردارە‌ ھە‌فتانە‌ یە‌ك جار بۆ ماوە‌ی ٣ مانگ بە‌ردە‌وامی پێ بدە‌ ئە‌وسا بە‌چاوی خۆت گۆڕانكاریە‌كان ببینە‌.


سەرچاوەکان



1410 بینین