ناوهڕۆك
جەژنی هاڵۆوین
جەژنی هاڵۆوین جەژنی قەشەكانە، كە دەكەوێتە 31ی مانگی تشرینی یەكەم. كە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بە جەژنی ڕۆح تەواو دەبێت. دەوترێت لە ناوچەكانی ئەوروپا و ئەمریكای باكوور ئەم جەژنە پەیوەندی بە دینەوە نییە.
مێژووی هاڵۆوین
باوەڕێك هەیە كە وشەی هاڵۆوین لە فیستیڤاڵێكەوە وەرگیراوە كە ناسراوە بە سامهین (Samhain)، كە لەلایەن نەتەوەكانی سێڵتیكەوە سازدەكرا پێش دەركەوتنی ئاینی مەسیحی. ئەم نەتەوانە لە زۆربەی ناوچەكانی جیهاندا ژیاون پاشان لە چەند ناوچەیەكدا كۆبونەوە، وەك: ئێرلەندا، سكۆتلەندا، كۆنواڵ، وێڵز، بریتانی (ناوچەیەكە لە فەڕەنسا). جەژنی هاڵۆوین دەگەڕێتەوە بە فیستیڤاڵی سامهین كە نەتەوەكانی بەریتانیای كۆن و ئێرلەندا سازیان دەكرد، كە بە ئاهەنگی سەرەتای ساڵ دادەنرا و هەوەها دەستپێكی وەرزی زستان بوو.
هەوەها خەڵكەكە وایاندەزانی لەم فیستیڤاڵەدا ڕۆحەكانی كەسە مردووەكان دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەكانیان، بۆیە لەسەر لوتكەی گردەكان ئاگریان دەكردەوە و بەمەبەستی خۆ گەمكردنەوە و ترساندنی ڕۆحە خراپەكان، لە هەندێك كاتدا ماسكیان دەبەست و لە هەندێك كاتدا جل و بەرگیان دەپۆشی بەمەبەستی خۆشاردنەوە لە ڕۆحە خراپەكان، بۆیە دەركەوتنی ساحیر، غوول، فریشتە و شەیتانەكان بەسترایەوە بەم ڕۆژەوە. هەروەها ئەم فستیڤاڵە بە باشترین كات دادەنرا بەمەبەستی بەختگرتنەوە لە بوارەكانی تەندروستی و خێزانداری.
ئامڕازەكانی جەژنی هاڵۆوین
خەڵك لە جەژنی هاڵۆویندا كولەكەیان هەڵدەكۆڵی و وەك فانۆس بەكاریان دەهێنا پێش ئەوەی ببێت بە ئامڕازێك لە جەژنی هاڵۆویندا. بەڵام تا ئێستە هۆكاری بەكارهێنانی كولەكە لە جەژنی هاڵۆویندا نەزانراوە، هەروەها تا سەدەی بیست لە ئەمریكای باكوور كولەكەوەك ئامڕازێك بەكارنەدەهێنرا.