ناوهڕۆك
سرود
شوکر بۆ تۆ خودای بەڕێز
ئەی خاوەن دەسەڵاتو هێز
خودای بەڕوحمو مێهرەبان
خۆشەویستی مناڵەکان
بەخەبەری ڕۆژ و شەوێ
مناڵەکانت خۆش ئەوێ
ئەی بێ مەکان و بێ زەمان
ئەی لابەری دەرد وخەمان
ئێمە مناڵی با سەفاین
بۆ دینی تۆ زۆر بە وەفاین
گوڵی باخی ژینین ئەمە
وشیار و بە دینین ئەمە
خوایە بۆتۆ فەرمان بەرین
بۆتۆ موتیع و بێ سەرین
ئیتاعەی پێغەمبەر ئەکەین
ڕەقیب لە مەیدان دەر ئەکەین
پەیڕەوی سوننەتی ئەوین
زۆر بە ئیمان و دڵ قەوین
منداڵی ژیر و وشیارین
بۆ دینی خوا فیداکارین
ئامادەین بۆ فیداکاری
هەتا ترۆپکی رەزگاری
عەبدولڕەحمان سوبحانی
سەرچاوەکان
549 بینین