وای لە تۆ - ئارش عوسمان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-09-01-20:23:00 - کۆدی بابەت: 10105
وای لە تۆ - ئارش عوسمان

ناوه‌ڕۆك

وای لە تۆ

تێکستی و میلۆدی: ئارش عوسمان

لەخۆم گریان شەو تا بەیان
بێ وەفایی و نامەردی لە تۆ
وای لە تۆ، داخ لە تۆ، ئای لە تۆ
ئەشك لە من خەندە لە تۆ
وا کوشتمی بێ رەحمی تۆ
وای لە تۆ، داخ لە تۆ، ئای لە تۆ
نەتگرت دەستم وەی چەنێ پەستم
وام خەیاڵ کرد هەموو کەستم
ئەمشەو لە تۆ دەست لە دەستی ئەو
منیش تەنیا بۆخۆم مەستم
وای لە تۆ، داخ لە تۆ، ئای لە تۆ
ئەمشەو بەدی دێت ئاواتی تۆ
کۆتاییم پێ دێت لەسەرخۆ
هیچ کەس بە مەرگم نازانێ،
کە بوومە قوربانی دەست تۆ
ئەمشەو بەدی دێت ئاواتی تۆ
کۆتاییم پێ دێت لەسەرخۆ
هیچ کەس بە مەرگم نازانێ،
کە بوومە قوربانی دەست تۆ
وای لە تۆ داخ لە تۆ ئای لە تۆ
ئەی بۆ دڵسۆزێك بێتە لام
ئاوێ بە ئاگری دڵما کا
چیبکەم گەردوون بەو جۆرەیە
لەگەڵ بەختی من ڕێ ناکا
بێچارە و ماندووم بەخوا قەسەم
ڕۆی پشتی شکاندم ئەو یارە چاو مەستە
دەست دەنە ژێر باڵم بێ توانام
کز و ماتم هیلاکم و خەستەم
وای لە تۆ داخ لە تۆ ئای لە تۆ
ئەمشەو بەدی دێت ئاواتی
تۆ کۆتاییم پێ دێت لەسەرخۆ
هیچ کەس بەمەرگم نازانێ،
کە بوومە قوربانی دەست تۆ
ئەمشەو بەدی دێت ئاواتی تۆ
کۆتاییم پێ دێت لەسەرخۆ
هیچ کەس بە مەرگم نازانێ،
کە بوومە قوربانی دەست تۆ
وای لە تۆ ئای لە تۆ داخ لە تۆ


سەرچاوەکان



211 بینین