ناوهڕۆك
ناساندن
بۆچی ناپرسی حاڵم یا بریندارم ناوی گۆرانییەکی فولکلۆری کوردییە. ئەم گۆرانییە لە بنەڕەتدا گۆرانییەکی کرمانجییە (بە ناو ئەز بمرم) بەڵام بە سۆرانیش زۆر وتراوە. عەزیز شاهرۆخ بە هاوکاریی جەلیل عەندەلیبی لە ئەلبوومی لە دەستی عیشقدا، ئەم گۆرانییەی بە دەقی سۆرانی خوێندوە (لە سەر پلەی دەنگی سی). بەیتۆ جان ئەم گۆرانییەی لە سەر پلەی دەنگی ڕێ بە کرمانجی خوێندووە.
بەشێک لە شیعری گۆرانییەکە
بریندارم دەناڵم، پڕ بە دیدەی خەیاڵم
بۆچی ناپرسی حاڵم، پەرێشان و ئەبدالم
هەی نایە نایە نایە، چارەی من و تۆ نایە، ئەرێ هۆ نایە
بەهارە خەم ڕەوێنە، دونیای شیرین شیرینە
کەژ و کێوان ببینە، بڕوانە چەند ڕەنگینە
هەی نایە نایە نایە، چارەی من و تۆ نایە، ئەرێ هۆ نایە
پێکهاتەی مۆسیقایی گۆرانییەکە
گۆرانیی بۆچی ناپرسی حاڵم لە بواری مەقامدا، سەر مەقامی بەیاتە (تا ڕادەیەکیش ڕوو بە دەشتی دەڕوات) و لە بواری ریتمیشەوە، چوار زەربییە (چوار چوارم).
بەشی یەکەمی ئەم گۆرانییە (٢ زەربی سەرەتایی) بە تەواوی لە سەر بەیاتە و بەشی ئەوجەکەشی دەڕواتە سەر دەشتی.